پەرستگای ئارتیمیس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ٢:
'''پەرستگای ئارتیمیس''' پەرستگەیەکی گەورەیە، یەکێکە لە حەوت سەرسوڕھێنەرەکانی جیھان، لە شاری ئەفسوسی [[یۆنانی کۆن]]دایە. یۆنانییەکان لە سەدەی شەشەمی پێش زاییندا دروستیان کردووە و دەڵێن ٢٢٠ ساڵ خەریکی دروستکردنی بوون. درێژایی ١٢٢ مەترە و پانایی ٦١ مەترە. دەرگاکانی بە زێڕ و ددانی فیل نەخش کرابوو. ئەم پەرستگایە لە ٣٥٦ پێش زاییندا ھیرۆستراتوس سووتاندی، بەڵام یۆنانییەکان دیسان دروستیان کردەوە، دووبارە گۆتەکان لە ساڵی ٣٢٦ ڕووخاندیان و تا ئێستاش پاشماوەکانی ھەر ماوە. ئارتیمیس [[دیانا]]یشی پێدەوترێت، ناوی کچی زیۆسی خواوەندی ھەتاوە. دیانا خواوەندی سروشت و ڕاو و شکارە لای یۆنانییەکان و پەیکەرێکی گەورەیان لە شاری ئەفسوس بۆ دروست کردووە. ئەم پەیکەرە بە کچە پاسەوانی پەرستگای ئارتیمیس ناسراوە.
 
{{تووڵی دەروازە|نژیاروانی}}
 
 
{{نژیاروانی-کۆلکە}}