بۆشایی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ب here
ھێڵی ١:
::''ئەم وتارە لەبارەی چوارچێوەی گشتیی ئاراستە و دوورییەوە نووسراوە. بۆ بۆشاییی ئەوپەڕی کەشی زەوی، [[بۆشاییی دەرەکی]] ببینە. بۆ گشت بەکارچوونەکانی تر، [[بۆشایی (ڕوونکردنەوە)]] ببینە.''
[[پەڕگە:3D coordinate system.svg|وێنۆک|چەپ|سیستمی پۆتانەکانی کارتێزیەنی سێ ڕەھەندی]]
'''بۆشایی''' یان '''واڵایی''' یان '''جێ''' ئەو بەرفرەیییە بێسنوور و سێ-ڕەھەندییەیە کە شتەکان و پێشھاتەکان تێیدا ڕوو دەدەن و ئاراستە و شوێنیان بەگوێرەیییە.
 
بۆشایی لە [[فیزیک]]‌دا زۆربەی جارەکان لە سێ [[ڕەھەند]] ([[پانایی|پانی]]، [[درێژی]]، [[بەرزی]]) دا دەھێنرێتە پێش چاو، ھەرچەند کە فیزیکزانەکانی ئەم سەردەمە زیاتر ئەو (=بۆشایی) وێڕای [[کات]]، بە بەشێک لە پەیوەستاری بێسنووری چوار-ڕەھەندیی ناسراو بە [[کاتجێ]] دەزانن.
 
لە بیرکاریدا، [[بیرکار|بیرکارەکان]] بۆشاییگەلێک بە جۆراوجۆر ژمارەی ڕەھەند و پێکھاتەی بنچینەیییەوە دەپشکنن.
 
دەوترێت کە چەمکی بۆشایی گرنگی و بایەخی بنەڕەتیی ھەیە بۆ تێگەیشتنێک لە گەردوونی فیزیکی. ئەمە لەگەڵ ئەوەدایە کە نایەکدەنگیی نێوان [[فەیلەسووف|فەیلەسووفەکان]] لەسەر ئەوەی کە ئاخۆ بۆشایی خۆی بوونێکە، یان پێوەندییەکە لە نێوان بوونەکاندا، یان بەشێکە لە چوارچێوەیەکی تێگەیشتەیی، ھەر بەردەوامە.
 
زۆرێک لە پرسە فەلسەفییەکان لە سەدەی حەڤدەھەم و لە سەرەتای گەشەی [[میکانیکی کلاسیکی]]‌دا سەریان ھەڵدا. لە ڕوانگەی [[ئیساک نیوتن]]‌ەوە، بۆشایی ڕەھا بوو - بە واتای ئەوە کە ئازاد و سەربەخۆ لە بوونی ماددە تێیدا، ھەردەم ھەبووە. دیکەی [[فەلسەفەی سروشتی|فەیلەسووفە سروشتییەکان]]، وەکوو [[گۆتفرید لایبنیتز]]، وا بیریان دەکردەوە کە بۆشایی کۆمەڵێک پێوەندییی لە نێوان شتەکان بێت کە ئاراستە و دوورییان لە یەکتر داویە بەدەستەوە. لە سەدەی ١٨ھەمدا، [[ئیمانوێل کانت]] بۆشایی و کاتی وەکوو توخمەکانی چوارچێوەیەکی ڕێکخراو وەسف کرد کە مرۆڤەکان بۆ شێوەدان بە ئەزموونەکانیان کەڵکی لێ وەردەگرن.
ھێڵی ٢٥:
==== گاوس و پوانکارە ====
 
{{تووڵی دەروازە|ماتماتیک|فیزیک}}
 
[[پۆل:ئەندازە]]