ئاوازدانەر: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب here
ھێڵی ١:
{{ویکیسازی}}
[[پەڕگە:Louis-Nicolas_Clerambault.jpg|چەپ|150px|وێنۆک|ئاوازدانەر [[لویس نیکۆڵاس کڵێرامباوڵت]]ی فەرەنسیی، لەکاتی ئاواز دانان لەسەر [[تەختەکلیلی مۆسیقایی]]]]
'''ئاوازدانەر''' (بە[[ئینگلیزی]]: Composer) ئەو کەسەیە کە مۆسیقا دادەڕێژێت یان دەنووسێت یان درووستدەکات بەھەموو شێوەکانییەوە، کەواتە [[مۆسیقاناس]] یان ئاوازداڕێژ ئەو کەسەیە کە بیر دەکاتەوە و مۆسیقا دەنووسێت کە سیستمێکیی بەکێش/[[ڕیتم|ریتمدار]]ی دیاریکراو لەخۆدەگرێت، و دەشێت وەرگێرێک ھەبێت بۆ ئەو [[ڕیتم]]انە، کە یان [[گۆرانیبێژ]]ە یان ئەو ئامێرانەن کە ئادائەکان جێبەجێ دەکەن، ھەروەھا ئەرکی ریزکردنی رەگەزەکانی دەکەوێتە سەر بەشێوەیەکی کە رووخسارێکی جوانی پێوەدیاربێت. ئەو رەگەزانەش ئەمانە دەگرێتەوە: لەرینەوە، ئاواز، ڕیتم، [[تۆن]] و زەنگی مۆسیقایی. تێگەیشتن و تێروانینەکان لە ئاوازدانەران لەسەردەمێکەوە بۆ سەردەمێکی تر گۆڕاوە و جیاواز بووە. سەرەتای ناسینمان و ئاشنابوونمان بە [[ئاوازدانەر]] دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی چواردەھەم (کۆتاییەکانی سەدەکانی ناوەڕاست). لەو ماوەیەدا، زۆربەی ئاوازدانەران کارییان دەکرد بۆ [[کەنیسە]] یان بۆ کەسێکی دەوڵەمەند یان بۆ سەرخەرێکی پادشایی/پادشایەک، و زۆر بەکەمی ئەم کەسانە کاری ترییان نەبووە، زۆرێکییان [[ھۆنراوەنووس]] بوون. زۆرێک لەو مۆسیقاانەی کە ئاوازدانەران نووسیوییانە لە سەدەکانی ناوەڕاست و سەرەتاکانی [[چەرخی ڕێنیسانس]] (سەدەی پانزەھەمیی زاینیی)، دەکرێت دەنگەکان یان [[ئامێرە مۆسیقاییەکان]] جێبەجێیان کردبێت جێگۆڕکێیانە.
<br />
زاراوەی [[ئاوازنووس]] (ملحن) زۆر جار بەکاردێت بۆ ئاماژەدان بۆ ئاوازنووسێک کە [[لاساییکردنەوە|لاسایی]] (تقلید) ـێکی رۆژئاوایی مۆسیقای کلاسیک دەکات. و لە [[مۆسیقای گەلیی]] و [[مۆسیقای فۆلکلۆر]]دا، ئاوازنووس بە [[نووسەری ئاواز]] بانگ دەکرێت (لەو کاتەوەی کە مۆسیقا شێوەی گۆرانیی گرتووە بەگشتیی).
 
== ئەمانەش ببینە ==
{{تووڵی دەروازە|مۆسیقا}}
{{مۆسیقا-کۆلکە}}