ھۆش: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
پێناسە و سەرچاوە
ھێڵی ١:
'''ھۆش''' حاڵەت یا تواناییی ئاگادار بوونە لەو شتانەی لە دەرەوە یا لە ناو [[زەین|زەیندا]] ڕوو ئەدات. ھۆش تایبەتمەندیی بوونەرەوە زیندووکانە و لە مرۆڤدا بە بەرزترین ڕادەی خۆی ئەگات. ھیچ بوونەوەرێکی زیندوو بە قەدەر مرۆڤ ئاگای لە خۆی و دەوروبەری نییە. وەکوو حاڵەت، ھۆش ھەمان [[ئاگایی|ئاگایییە]]، واتە ئەو بارودۆخەی کە بوونەوەری زیندوو لە کاتی ھەستپێکردن و دەرکپێکردن و ناسینەوە و جیاکردنەوەدا تێدایە. وەکوو توانایی، ھۆش بەو تایبەتمەندییە لە ھەندێ لە بوونەوەرە زیندووکاندا ئاماژە ئەکا کە ڕێگەیان بۆ خۆش ئەکا لە «بوون»یان ئاگادار بنەوە.<ref>{{Cite book|title=The Psychology of Self-Esteem|last=Branden|first=Nathaniel|publisher=|year=1969|isbn=|location=|pages=7 - 8}}</ref>
{{بێ سەرچاوە}}
[[پەڕگە:RobertFuddBewusstsein17Jh.png|وێنۆک|نیشاندانی ھۆشیاری، سەدەی ١٧.]]
'''ھۆشیاری''' یان '''وشیاری''' بریتییە لە ''ئەزموونی دەروونی (ناسکارانە)'' یان ''[[ئاگایی]]‌'' یان ''وریایی‌'' یان ''سیستەمی کۆنترۆڵی بەرێوەبەریی [[زەین]]''. زاراوەکە دەتوانێ ئاماژە بە زۆرێک دیاردەی زەینی بکات. ھەرچەن مرۆڤ بەو شتانەی ھەر ڕۆژ ئەزموونی دەکات دەزانێت، بەڵام ھۆشیاری لە پێناسەبوون خۆی دەدزێتەوە، فەیلەسووفەکان وەبیر دەھێننەوە:
 
<blockquote>
"ھەر شت کە ئێمە لە ساتێکی دیاریکراودا لێی ئاگادارین بەشێک لە ھۆشیاریمان پێک دێنێت، ئەمە ئەزموونی وشیار دەکاتە ئاشناترین و لە ھەمان کاتدا ڕازناکترین لایەنی ژیانمان"
<br />
''<small>— شنایدەر و ڤێلمان، ٢٠٠٧</small>''
</blockquote>
 
وشیاری لە پزیشکیدا بە ڕوانین لە وریایی و وەڵامدەریی نەخۆشێک ھەڵدەسەنگێندرێت و دەکرێت وەکوو زنجیرەیەک لە دۆخەکان چاوی لێ بکرێت: وریا، بەئاگا لە کات و شوێن، ڕاگەیێنەر، لە گێژیدا و، پاشان وڕێنە، پاشان لەدەستدان و دۆڕانی ھەر چەشنە ڕاگەیێنییەکی مانادار و، کۆتایی دێت بە جووڵەنەکردن لە وەڵامی ھاندانی بەسوێدا.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/ھۆش»