ھزر: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب جارێ وەختم نییە کار کەم لە سەری
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ١٦:
* یەکەم بیروڕا (کە لەوە ئەچێ بە ھەقیقەتیشەوە نزیکتر بێ) ئەوەیە کە ھزر لە بنەڕەتدا وشەی «حزر»ی [[زمانی عەرەبی|عەرەبی]] بووە کە بە مانای خەمڵاندن و مەزەندەکردن و بە حەدس و گومان دەرککردنە.<ref>{{Cite web|url=https://www.almaany.com/ar/dict/ar-ar/%D8%AD%D8%B2%D8%B1/|title=تعريف و معنى حزر في معجم المعاني الجامع - معجم عربي عربي|last=|first=|date=|website=www.almaany.com|publisher=|access-date=}}</ref> «حزر» کە چۆتە ناو کرمانجیی سەروو، لەبەرا مانای مەزەندەی داوە بەڵام دواتر بە فکر بەگشتی وتراوە. لە نووسراوە کرمانجییەکاندا وشەکە بە شێوەی «حزرکرن»یش بینراوە کە ئاماژە بۆ بنچینە عەرەبییەکەی ئەکات.
* بیروڕای دووەم ڕیشەی وشەکە ئەگەڕێنێتەوە بۆ «ژیر» و «ھەژیر». بە پێی ئەم لێکدانەوەیە ھزر و ھەژیر یەک شت بوونە لە بنەڕەتدا. بەڵگەی ئەم لێکدانەوەیە ئەوەیە کە ھزر لە کورمانجیی باکووردا بە شێوەی «ھژر»یش ھەیە. بەڵام زمانەوانان ئەم بەڵگەیە ڕەت ئەکەنەوە و ئەڵێن ئەگەر ھزر بە شێوەی ھژریش ھەبێت ئەوە ھەر ھزرە بۆتە ھژر، چونکە لە کورمانجیدا دەنگی «ز» جاروبار ئەبێ بە «ژ» وەک حەز کە بە شێوەی حەژیش ئەبینرێت.
 
=== ئەندێشە ===
چاوگی «ئەندێشان» ھەم بە مانای بیرلێکردنەوەیە ھەم بە مانای دڵەودوایی و نیگەرانی. قانع ئەڵێ: ئامۆزا دیسان مشت ڕائەکێشێ / لە کەس ناترسێ ھیچ نایئەندێشێ. وشەی ئەندێشە لەم چاوگەوە ھاتووە و ئەویش خۆی لە وشەی «ھەنتێشیتەن»ی پاڵەوەییەوە کە لە فارسیدا بووە بە ''اندیشیدن''.
 
==پەراوێزەکان==
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/ھزر»