خەڵاتی نۆبێل: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٣٠:
بۆ وەرگرتنی خەڵای نۆبڵ، پێویستە یەکەم شت بپاوڵێورێت، و پێویستە کەسی پاڵێوراو لەژیاندا بێت ھێشتا. مافی پاڵاوتنیش بۆ ئەو کەسانەیە کە پێشتر خەڵاتییان وەرگرتووە، لەگەڵ ھەبوونی مافی پاڵاوتن لە بوارەکانی [[فیزیک]]، [[کیمیا]]، [[پزیشکی]]، [[ئابووری]] بۆ ئەندامانی لیژنەی نۆبڵی تایبەت بەھەموو بوارەکان و [[ئەکادیمیای زانست]] و مامۆستایانی ھەریەک لەم بوارانە لە زانکۆ [[ئەسکەندەنافیا|ئەسکەندەنافییاییە]] دیاریکراوەکان، ھەروەھا ھەندێک کەسی دەستنیشانکراو لەلایەن ئەندامانی دەستەی خوێندن ـەوە لەھەندێک زانکۆکانی تردا.
سەبارەت بە خەڵاتی نۆبڵ بۆ وێژە، دەکرێـت پێشنیار پێشکەش بکرێت لەلایەن مامۆستایانی وێژە و لێکۆڵەرەوانی زمانەوانیی و ئەندامانی ئەکادیمییای سویدیی و دەستە لێکچووەکان و سەرۆکی نوێنەر بۆبزووتنەوەی نووسەران. بەڵام پێشنیارەکانی پاڵاوتن بۆ خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتیی، دەکرێت لەلایەن ھەر ئەندامێک لە ئەندامانی [[حکوومەت]]ەوە یان یەکێک لە دادگا نێودەڵەتییەکان ـەوە بێت، ھەروەھا لەلایەن مامۆستایانی زانکۆ لە بوارەکانی [[زانستە کۆمەڵایەتییەکان]]، [[مێژوو]]، [[فەلسەفە]]، [[یاسا]]، [[زانستە ئاینییەکان]] و سەرۆکەکانی پەیمانگاکانی لێکۆڵینەوە تایبەتییەکان لە بواری ئاشتییدا یان ھەر دامەزراوەیەکی تری ھاوشێوە بێت.
== بەتەمەنترین و گەنجترین ئەو کەسانەی خەڵاتەکەیان وەرگرتوە ==
[[ڕیمۆند دیفیس جونیۆر]]، تائێستا بەتەمەنترین وەرگری خەڵاتی نۆبێڵە، کە ساڵی ٢٠٠٢ وەریگرتووە لەتەمەنی ٨٨ ساڵیدا. گەنجترین و بچووکترین وەرگریش [[ولیەم لۆڕنس براگ]]ە کە ساڵی ١٩١٥ لەتەمەنی ٢٥ ساڵیدا لەبواری فیزیکدا وەریگرتووە. گەنجترین ئافرەتیش کە خاوەنی خەڵاتی نۆبێڵ بێت، [[ریگۆبێرتا مینچۆ]]یە کە ساڵی ١٩٩٢ خەڵاتی نۆبێڵ بۆ ئاشتیی وەرگرتووە لەتەمەنی ٣٣ ساڵیدا. پاش کۆچی دوایی فیزیکزان [[جۆزێف ڕۆتبێڵت]] لەساڵی ٢٠٠٥، [[ڕیتا لیفی مۆنتالچینی]] بە بەتەمەنترین وەرگری خەڵاتی نۆبێڵ دادەنرێت کە ھێشتا لەژیاندا مابێت.
 
== سەرژمێریی ==
تا ساڵی ٢٠٠٨ ـیش خەڵاتەکانی نۆبێڵ دراوە بە ٢٠ دامەزراوە و ٦٩٣ پیاو و ٣٦ ئافرەت. سەرباری ٦٢ خەڵات بەخشراوە بە پیاوان لەبواری [[ئابووری]]یدا.