محەممەدی دووەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١١١:
سوڵتان محەمەد لەگەڵ سەرگەرم بوونی بە جیھاد وغەزوو, ئاگاداربوو لە ھەموو کاروبارێکی دەوڵەتەکەی بەوپەڕی وریاییەوە وخوا چاودێری کردووە بە زیرەکیەکی زۆر و یادەوریەکی بەھێز و لاشەیەکی لێھاتوو, و زۆربەی کات بە شەواندا ئەچووە سەر ڕێگاکان تا بارودۆخی خەڵک بزانێت وخۆی گوێ بگرێت لە گلەییەکانیان, ھەروەک دەزگا زانیاریەکانی دەوڵەت یارمەتیان ئەدا تا ئاگاداربێت لە سەر کاروباری دەوڵەت کە سوڵتان زۆر سوور بوو لەسەر ئەوەی ھەردەم ھەواڵی خەڵکەکەی بزانێت.
==وەفات ویادی==
[[پەڕگە:Bosphorous from Otagtepe 03439 03442.jpg|thumb|270px|پردى سوڵتان محەمەد فاتیح]]
[[پەڕگە:İstanbul 5908.jpg|thumb|150px|right|گۆڕى سوڵتان محەمەد فاتیح]]
سوڵتان سەرکردایەتی ھەڵمەتێکی کرد کە دیاری نەکراوە بۆ کوێ, لەبەر ئەوە سوڵتان سووربوو لەسەر ئەوەی پلانەکانی بەکەس نەڵێت تەنانەت نزیکترین وخۆشەویسترین سەرکردەکانی بەڵام میژوونوسان لەو باوەڕەدان بۆ [[ئیتاڵیا]] بووە, خەڵکی بوندقیە داوایان لە پزیشکە تایبەتەکەی کرد (یەعقوب پاشا) تا بیکوژێت, ویەعقوب لە سەرەتاوە [[موسڵمان]] نەبووە لە ئیتاڵیا لە دایک بووە وپاشان موسڵمان بووە, یەعقوب دەستی کرد ژەھر بە ھێواشی بدات بە سوڵتان, بەڵام کاتێک بە ھەڵمەتەکەی زانیوە ژەھرەکەی بۆ زیاد کردووە, وسوڵتان کۆچی دوایی کرد لە ٣ی ئایاری ١٤٨١زدا, لە تەمەنی ٥٣ ساڵیدا وماوەی حوکمەکە ٣١ ساڵ بوو کە بەسەری برد لە شەڕە یەک لە دوای یەکەکاندا بۆ فەتح کردن وبەھێزکردنی دەوڵەتەکەی, مەبەستەکەی باپیرەکانی ھێنایە دی, فەتحی قوستەنتینیەی کرد لەگەڵ ھەمموو مەمالیک وھەرێمەکانی ئاسیای بچوک و سڕب و بەشناق و [[ئەلبانیا]], وزۆر دەستکەوتی کارگێڕی ناوخۆی ھەبوو کە دەوڵەتەکەی خستە سەر ڕێگەی گەشەسەندن وڕێگەی کردەوە بۆ سوڵتانەکانی دوای خۆی بۆ فراوانکردنی دەوڵەت وفەتحی ھەرێمی تر.