محەممەدی دووەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.1) (بۆت زیادکردن: ar:محمد الفاتح
No edit summary
ھێڵی ٤٤:
کاتێک عەلائەدینی کوڕە گەورەی سوڵتان موڕادی دووەم کۆچی دوایی کرد زۆر خەفەتبار بوو وازی لە دەسەڵات ھێنا بۆ محەمەدی کوڕی کە ئەو کاتە تەمەنی چواردە ساڵ بوو, بەڵام چەند مانگێک تێپەڕ نەبوو کاتێک ھەواڵی غەدری مەجەریان پێدا سوڵتان محەمەد فاتیح داوای لە باوکی کرد بگەڕێتەوەو حساب بۆ بۆ شەڕی مەجەڕ بکات, بەڵام موڕاد ڕەتی کردەوە, ومحەمەد فاتح وەڵامی بۆ نوسی ('''ئەگەر تۆ سوڵتانیت وەرە وبوەستە لە سەرکردایەتی سوپاکەت وسەرۆکایەتی دەوڵەتەکەت وئەگەر من سوڵتانم فەرمانت پێ ئەکەم بە سەرکردایەتی سوپا'''), لەسەر ئەم پەیامەوە سوڵتان موڕادی دووەم گەڕایەوە وسەرکردایەتی سوپای عوسمانی کرد لە شەڕی فارنا کە موسڵمانان تیایدا سەرکەوتنێکی گەورەیان بە دەستھێنا لە ساڵی ١٤٤٤ز.
==ماوەیەک لە مانیسا (١٤٤٦-١٤٥١)ز==
[[پەڕگە:Latrans-Turkey location Manisa.svg|thumb|250px|right|شوێنى مانیسا لە تورکیا]]
فاتیح چووە بۆ مانیسا لە ڕۆژئاوای ئەنادۆڵ لە دوای شۆڕشی ئینکیشاریەکان لەسەری, کاتێک باوکی کۆی کردنەوە وگواستنیەوە بۆ شەڕەکانی لە ئەوروپا, لەم ماوەیەدا فاتیح ژنی ھێنا کە (ئامینە گوڵبەھار) بوو و کۆچی دوایی کرد ساڵی ١٤٩٢ دوای ئەوەی سوڵتان بایەزیدی دووەمی کوڕی لە دایک بوو, سوڵتان موڕادی دووەم جارێکی تر گەڕایەوە بۆ گۆشەگیری دوای ئەوەی بەسەر مەجەڕدا سەرکەوت وشاری فارنای لێ پاککردنەوە, ئەم جارەش زۆر نەمایەوە کە ئینکیشاریەکانی سوپا بە کەمی سەیری سوڵتان محەمەدیان کرد وئەدەرنەی پایتەختیان تاڵان کرد, سوڵتان موڕاد گەڕایەوە بۆیان ساڵی ١٤٤٥ وئاژاوەکەی کوژاندنەوە وسەرگەرمی کردن بە شەڕەوە, ھێرشی بردە سەر وڵاتی [[یۆنان]] وسڕب لە ماوەی ساڵەکانی تردا, چەندین شار ومیرنشینی فەتح کرد وخستنیە پاڵ [[دەوڵەتی عوسمانی]], ھەر لەم ماوەیەدا فاتیح ژنی دووەمی ھێنا (سنی موکڕەم خاتون).