کۆمار (ئەفلاتوون): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
هیوا (لێدوان | بەشدارییەکان) دروست کراو بە وەرگێڕانی پەڕەی «Republic (Plato)» تاگەکان: دروستکردنی وتاری نوێی بێپۆل بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد وەرگێڕی ناوەڕۆک وەرگێڕی ناوەڕۆکی ٢ |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ١١:٠٥، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩
کۆمار (بە یۆنانی پۆلیتاریا) دایەلۆگێکی سوقراتیە و لەلایەن ئەفلاتوونەوە نوسراوە لە دەوروبەری 380پ.ز، دەربارەی "دادوەری"، ڕێکی (نەزم) و تایبەتمەندیەکانی دەوڵەتێکی دادوەر و پیاوی دادوەر. ناسراوترین نوسراوی ئەفلاتوونە، خۆی جێکردۆتەوە وەک کاریگەرترین نوسینی فەلسەفی و بیردۆزی سیاسی، هەم لەڕووی ڕۆشنبیریی فیکریەوە هەم لەڕووی مێژوویەوە.
لە دایەلۆگەکەدا، سوقرات باس لە خەڵکانی ئەسینایی و دەرەوەی ئەسینا (بیانی) ئەکات دەربارەی دادپەروەری و ئایا کەسانی دادپەروەر خۆشحاڵترین لە کەسانی نادادپەروەر. تیایدا، ئەفلاتوون و سوقرات باس لە سروشتی ڕژێمەکانی ئەو سەردەمە ئەکەن و هەندێ شاری خەیاڵی باس ئەکەن وەک بەراورد، وەک شارێک بەناو کالیپۆلی کە تیایدا فەیلەسوف پاشایە. لە نووسینەکەدا گرنگترین بابەتیشی بابەتی "فۆرم"ەکانی ئەفلاتوونە، هەروە نەمریی ڕۆح، ڕۆڵی فەیلەسوف و هۆنراوە لە ژیانی کۆمەڵگادا. نوسراوەکە وادیارە لەسەردەمی جەنگەکانی ناوچەکەدا کە بە جەنگی پۆلیپۆنیزی ناسراوە نوسرابێت.