سەلاح پایانیانی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
ھێڵی ٤٠:
* دکتۆر '''مایکل چایلد''' ([https://www.loc.gov/ کتێبخانەی کۆنگرێسی واشینگتۆن] فەرھەنگنووس): ''فەرھەنگی زارەکیی موکریان'' لە فەرھەنگە کوردییەکانی تر جیاوازە. ئەم فەرھەنگە ھەم لە بواری فەرھەنگدانان و ھەم لە سەر کەلەپوور و بنزاراوەیەکی گرینگی [[سۆرانی|سۆران]]<nowiki/>ی زانیاریی زێدەمان پێدەدا، ئەویش بنزاراوەی موکریانی کوردستانی ئێرانە. ئەو فەرھەنگە نەک ھەر زمانەوان، بەڵکوو [[مێژووناس]] و وێژەوان و مرۆڤناسیش خێری لێ دەبینن.<ref>مایکل چایلد - ''فەرھەنگی زارەکیی موکریان'' - بەرگی شەشەم – لاپەڕەی ١٢ – ٢٠١٦</ref>
* دکتور '''جەعفەر شێخولیسلامی'''(پرۆفسۆری ھاوکار، بەشی زمانناسی و خوێندنەوەکانی زمان، زانستگەی کارلتن): زمان تەنیا ساکارترین ئامرازی پێوەندی گرتن نیە؛ زمان ئاڵۆزترین سیستەمی پێوەندی گرتنە، کە دەورێکی سەرەکی دەگێڕێت لە سازکردنی ھەویەتی تاک و دەستەدا، لە چێ کردن و تێکدانی نێوانەکاندا، لە لکاندنی بەرەکانی ڕابردوو و ئەمڕۆ و داھاتوودا، و لە خوێندنەوە و فامکردنی دنیادا. زمان نە تەنیا یەکەم دەزگە و ئەنستیتوویە کە ئەزموونی دەکەین بەڵکوو ئەوەیە کە ھەموو دەزگەکانی تری ئینسانیی پێ ئەزموون دەکەین. فەرھەنگی زارەکیی موکریان گرینگایەتی زمان لە زۆربەی، یان ھەموو، ئەم بوارانەدا زەق دەکاتەوە. بەمجۆرە، لێکۆڵەران داتایەکی زۆروزەوەند و خەزێنەنموونەیەکیان لە بەر دەستە، بۆ ئەوە کە ئەم لایەنانە و ئەرکانەی زمان لە ژینگەی موکریان‌دا بخوێننەوە و شی بکەنەوە‌.<ref>فەرھەنگی زارەکیی موکریان، بەشی خورد و خۆراک، پشت بەرگ. بڵاوکەرەوەی سەرای ھێمن، مەھاباد: ٢٠١٨</ref>
 
* دکتۆر '''ڕەھبەر مەحموودزادە''' (لێکۆڵەر و ڕەخنەگر): ''فەرھەنگی زارەکیی موکریان'' لە ڕاستیدا دایرەتولمەعارفێکی فەرھەنگی نەریتیی کوردییە. ئەم فەرھەنگە سەر بە سوننەتێکی فەرھەنگنووسیی کوردییە کە دەکرێ بە نەریتی فەرھەنگنووسیی زارەکی ناودێر بکرێن و ئەگەر لە حەقیش لا نەدەین شان و قەڵافەتی ھێندە بەرزە کە فەرھەنگەکانی دیکە دەشارێتەوە.<ref>ڕەھبەر مەحموودزادە - نەریتێکی نوێ لە فەرھەنگنووسیی کوردیدا - ''فەرھەنگی زارەکیی موکریان'' - بەرگی سێھەم – لاپەڕەی ١١ - ٢٠١١</ref>
* دکتۆر '''[[حەمید حەسەنی]]''' (فەرھەنگنووس و تۆژەری باڵای فەرھەنگستانی زمان و وێژەی فارسی): کاری وشەناسیی مەیدانیی زۆر سەخت و تاقەت­پرووکێنە. لەم بوارەدا تۆژەرانی ئەورووپایی، وەک [[دەیڤید نیل مەکێنزی]]، [[ئۆسکار مان]] و [http://www.iranicaonline.org/articles/eilers- ویلھێلم ئایلێرس] ھەندێک بەرھەمیان لێ کەوتۆتەوە. ''فەرھەنگی زارەکیی موکریان''، نەک ھەر لە ناو کورد و ئێران، بەڵکوو لە ڕۆژھەڵاتی ناوین­دا تاقانەیە. بەتایبەت کە بنەمای ئەو بەرھەمەش لەسەر تۆژینەوەی مەیدانییە. پایانیانی ھەر بەو تاقە بەرھەمە ناوی خۆی لە تۆژینەوەکانی ڕۆژھەڵات­ناسیی­دا بردۆتە ڕیزی نەمران.
٭* '''دکتۆر [[هاشم ئەحمەدزادە]]'''(لێکۆڵەرەوە و مامۆستای زانکۆ): جانسۆن له‌ پێشه‌كیی فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی‌دا باس له‌ سه‌رده‌مانی پڕزه‌حمه‌تی نووسینی ئه‌م كاره‌ گه‌وره‌یه‌ی ده‌كات. ئەو پێیوایه‌ شانازیی سه‌ره‌كیی هه‌ر گه‌لێك له‌ نووسه‌ره‌كانییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت. ئێستا دوای تێپه‌ڕبوونی دوو سه‌ده ‌و نیو له‌ فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی جانسۆن، هه‌موو هاووڵاتێكی بریتانی و هه‌موو هۆگرێكی زمانی ئینگلیسی، به‌ ڕێزێكی زۆره‌وه‌ باسی فه‌رهه‌نگی جانسۆن و داهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ن. بڵاوبوونه‌وه‌ی نۆ به‌رگی فه‌رهه‌نگی زاره‌كیی موكریان(حه‌وت به‌رگی ئه‌لفوبێیی و دوو به‌رگی سه‌ربه‌خۆ) هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ ناوبانگی داهێنراو‌ و داهێنه‌ره‌كه‌ی لای هۆگرانی زمانی كوردی كردووه‌ته‌ ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر. داهاتوو، بێ هیچ گومانێك، بە سنگ‌فراوانی و پێزانینێکی زیاترەوە‌ ده‌ڕوانێته‌ ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ و ئه‌م پیاوه‌ فه‌رهه‌نگ‌سازه.‌<ref>فەرھەنگی زارەکیی موکریان، پێشەکیی بەرگی 7</ref>
 
 
٭ '''دکتۆر [[هاشم ئەحمەدزادە]]'''(لێکۆڵەرەوە و مامۆستای زانکۆ): جانسۆن له‌ پێشه‌كیی فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی‌دا باس له‌ سه‌رده‌مانی پڕزه‌حمه‌تی نووسینی ئه‌م كاره‌ گه‌وره‌یه‌ی ده‌كات. ئەو پێیوایه‌ شانازیی سه‌ره‌كیی هه‌ر گه‌لێك له‌ نووسه‌ره‌كانییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت. ئێستا دوای تێپه‌ڕبوونی دوو سه‌ده ‌و نیو له‌ فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی جانسۆن، هه‌موو هاووڵاتێكی بریتانی و هه‌موو هۆگرێكی زمانی ئینگلیسی، به‌ ڕێزێكی زۆره‌وه‌ باسی فه‌رهه‌نگی جانسۆن و داهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ن. بڵاوبوونه‌وه‌ی نۆ به‌رگی فه‌رهه‌نگی زاره‌كیی موكریان(حه‌وت به‌رگی ئه‌لفوبێیی و دوو به‌رگی سه‌ربه‌خۆ) هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ ناوبانگی داهێنراو‌ و داهێنه‌ره‌كه‌ی لای هۆگرانی زمانی كوردی كردووه‌ته‌ ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر. داهاتوو، بێ هیچ گومانێك، بە سنگ‌فراوانی و پێزانینێکی زیاترەوە‌ ده‌ڕوانێته‌ ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ و ئه‌م پیاوه‌ فه‌رهه‌نگ‌سازه.‌
 
* '''[[یوونس ڕەزایی]]''' (شاعیر و نووسەر): ئەم فەرھەنگە پاش تەواوبوونی دەبێتە [[ئینسایکڵۆپیدیا]]یەکی بەنرخ لە فەرھەنگی گشتەکیی نەتەوەی کورد و سەرچاوەیەک بۆ ئاوڕدانەوە لە زمانی زارەکیی گەلەکەمان. بۆ توێژینەوەی [[کولتوور]]یی و کۆمەڵناسییەکان لەمەڕ بیروباوەڕی ڕەشۆکیی، داب و ڕەسمی کۆمەڵایەتی و تێفکرینی کولتووریش سەرچاوەیەکی زەنگینە.<ref>یوونس ڕەزایی - ئاوڕێک لە ''فەرھەنگی زارەکیی موکریان'' و ڕوانینێک بۆ ڕەخنە و پڕۆسەی فەرھەنگنووسی لە [[کوردستان|کوردستاندا]] - ''فەرھەنگی زارەکیی موکریان'' - بەرگی پێنجەم ٢٠١٤</ref>
* دکتۆر '''ئەحمەد ئەحمەدیان''' (زمانناس و ڕەخنەگر): بێتوو سەرجەم بەرگەکانی ئەم ئاسەوارە بڵاو بێتەوە ئیتر زمھاڕی تەمەنێکی دوور و درێژی نەتەوەی کورد لەو بەشەی [[کوردستان]] دادەخرێ و لە قاتوقڕیی بەرھەمی چڕوپڕ و بەپێزی زمانەوانی کەلتووری کە داگری زۆربەی ھەرە زۆری ڕەھەندەکان و دەڤەرەکانی زمانی ئاخاوتنی جەمبوورەی جەماوەر لەو ناوچەیە بێ، ڕزگار دەبێ.<ref>ئەحمەد ئەحمەدیان - ''فەرھەنگی زارەکیی موکریان'' ئینسایکڵۆپیدیایەکی ناوچەیی تاقانە لە سەر بناغەی زمانوێنەی ئاپۆرەی خەڵک و چینی ڕەشۆکی - ''فەرھەنگی زارەکیی موکریان'' - بەرگی چوارەم – لاپەڕەی ٧ - ٢٠١٢</ref>