ئاوی ژێرزەوی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧
ب شائەمراز
ھێڵی ١:
[[File:AlapahaRiver2002.jpg|link=https://en.wikipedia.org/wiki/File:AlapahaRiver2002.jpg|alt=|وێنۆک|تەواوی ئاوی سەر زەوی ڕووباری ئەلاپاها لە [[فلۆریدا]] دەچێتەوە ناو [[چاڵی قوچەکی|چاڵێکی قوچەکی]] کە لەوێش دەگاتەوە چینێکی ئاوھەڵگڕ.]]
'''ئاوی ژێر زەوی''' ئەو ئاوەیە کەوا لەژێر ڕووکەشی زەوی و بەدیاریکراوی لەنێو کونە بۆشە خۆڵیەکان و لەنێو جێگا شکاوەکانی کەڤردا بوونی هەیەھەیە. ھەرکاتێک ئاوی سەر زەوی دەچێتە نێو قووڵایی خاکەکە ئەوا بە ئاوی ژێر زەوی پێناسە دەکرێت. ئەو ئاوەشی کە دەچێتە ژێر زەوی ڕاستەوخۆ کون و کەلێنە بۆشەکان پڕدەکاتەوە. ماددەی ڕەق نەبوو (وەک خۆڵ) یان ھەر تەنێک بە ''چینی ئاوھەڵگر'' یان ''ئاوە کۆگای ژێرزەوی''<ref>{{Cite book|title=فەرھەنگی زەویناسی|last=|first=د. ئیبڕاھیم محیدین، باب ڕەسول عیسا و کەیوان ڕەزا|publisher=کتێبخانەی کتێبیاران|year=٢٠٠٩|isbn=|location=سلێمانی|pages=٦}}</ref> بانگدەکرێت ھەرکاتێ توانای درووستکردنی بڕە ئاوێکی ھەبێت.
 
کاتێ ئاویش دەچێتە ژێر زەوی دەکرێ بەسەر سێ چین دابەش بکرێت کە بریتین لە "ناوچەی نەخوساو - Unsaturated Zone" کە تێیدا ئەو ناوچەیە کە ھیچ ئاوێک لە نێو کەلێنەکانی بەدی ناکرێت، "ناوچەی خوساو - Saturated/Phreatic Zone" کە تێیدا خوساوە یان تێرە لە ئاو. ھێلی جیاکەرەوەی نێوان ھەردوو ناوچەکەش پێیدەگوترێ "Water Table - [[ئاستی وەستانی ئاو]]". [[پڕبوونەوەی چینی ئاوھەڵگڕ]] ئەو پڕۆسەیە کەوا چینە پڕ ئاوەکانی ژێر زەوی دووبارە پڕ دەبنەوە لە ئاو. پێچەوانەی ئەمەش بریتیە لە دەرھێنانەوەی ئاو بۆ مەبەستەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی، یاخود بەشێوەیەکی سروشتی لەڕێگای [[کانی]]یەکانەوە. ئەو زانستەی کە لە بوون و پەیدا بوون و شێوە و دابەش بوونی [[ئاو]] ئەکۆڵێتەوە پێیدەگوترێ [[ئاوناسی]].