کۆشکی باڵندە غەمگینەکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ڕۆمانێکی کوردی لە نووسینی بەختیار عەلی
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «{{Infobox book | italic title = no | name = کۆشکی باڵندە غەمگینەکان | image = | image_size = | alt = | caption = | author = ...»ەوە
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری: گۆڕین
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٤:٤٥، ٢٤ی ئایاری ٢٠١٩

کۆشکی باڵندە غەمگینەکان ڕۆمانێکی کوردییە لە نووسینی بەختیار عەلییە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٩دا بڵاوکرایەوە و لەلایەن ناوەندی ڕەهەندەوە بڵاوکرایەوە، لە ساڵی ٢٠١٤دا، ناوەندی ئەندێشە چاپی دووەمی کتێبەکەی بڵاوکردەوە کە دیزاینی ناوەوەی کتێبەکە گۆڕابوو، وەک گەورەکردنی فۆنت و گۆڕینی فۆنت.

کۆشکی باڵندە غەمگینەکان
نووسەربەختیار عەلی
سەردێڕی سەرەکیکۆشکی باڵندە غەمگینەکان
وێنەکێش
ئارام عەلی (چاپی یەکەم)
دانەری بەرگ
ئارام عەلی (چاپی یەکەم)
وڵاتکوردستان، عێراق داڕێژە:Country data هەرێمی کوردستان
زمانکوردی
بابەتڕۆمان
چەشنڕاستیی جادوویی
بڵاوکەرەوە
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
٢٠٠٩ (چاپی یەکەم)
جۆری کتێب
چاپ (هاردباک و پەیپەرباک)
لاپەڕەکان
٣٠٦ (چاپی یەکەم)
ژپنک (ISBN)ISBN 978-1-63068-980-3 چاپی دووەم
پێش ئەوغەزەلنووس و باغەکانی خەیاڵ (٢٠٠٨)
پاش ئەوجەمشید خانی مامم: کە هەمیشە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد (٢٠١٠).

لە ساڵی ٢٠١٧دا، کۆمەڵەی ئاڤێستا کتێبەکەیان وەرگێڕایە سەر شێوەزاری کورمانجی بەناوی Qesra Balindeyên Xemgîn; قەسرا باڵندەیێن خەمگین.

ناوەڕۆکی کتێبەکە

کتێبەکە باسی ژیانی کچێکی بەغدادی دەکات، کە بەهۆی شەڕەوە دێنە ناو کوردستان کچەکە بەتەنها لەگەڵ خوشکە گەورەکەی "پڕوشە" و باوکی "فیکرەت"دا دەژی و دایک و براکەی مردوون، کچەکە زۆربەی کاتەکانی لە کتێبخانە گەورەکەی باوکیدا بەسەر دەبات و گرنگی بە ئەتڵەس و دۆزراوە کۆنەکان دەدات و دەیەوێت خەڵک بزانێت کە دنیا چەند گەورەیە.

لەو شارەدا سێ کوڕ عاشقی کچەکە دەبن، "کامەرانی سەلما دۆڵان" کە کوڕێکی چەقۆکێش و کەم خوێندەوارە، "مەنسور ئیبراهیم ئەسرین" کە کوڕێکی سادەیە، "خالیدی مام سەبوور ئاموون" کە کوڕێکە دوکانی عەتر و جلی ژێرەوەی ئافرەتان و لەنگەی هەیە و لە عەشرەتی ئاموونییەکانە کە عەشرەتێکی گەورە و دەوڵەمەندن.

ڕۆژێک لە ژێرزەمینێکدا "کامەران" "مەنسور" برینداردەکات لەبەرئەوەی "سەوسەن"ی خۆش دەوێت، دواتر "سەوسەن" داوادەکات کە سێ داواکارەکە ببینێت و هەر سێکیان هەوڵ دەدەن کە خۆیان کچەکە بۆ خۆیان ببەن.[١]

  1. ^ عەلی, بەختیار (2009). کۆشکی باڵندە غەمگینەکان (بە کوردی). کوردستان. ISBN 978-1-63068-980-3.