ئاوی ژێرزەوی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ھێڵی ١:
 
[[File:AlapahaRiver2002.jpg|link=https://en.wikipedia.org/wiki/File:AlapahaRiver2002.jpg|alt=|ڕاست|وێنۆک|تەواوی ئاوی سەر زەوی ڕووباری ئەلاپاها لە [[فلۆریدا]] دەچێتەوە ناو [[چاڵی قوچەکی|چاڵێکی قوچەکی]] کە لەوێش دەگاتەوە چینێکی ئاوهەڵگڕ.]]
'''ئاوی ژێر زەوی''' ئەو ئاوەیە کەوا لەژێر ڕووکەشی زەوی بوونی هەیە لەنێو کونە بۆشە خۆڵیەکان و لەنێو جێگا شکاوەکانی بەرددا. هەرکاتێک ئاوی سەر زەوی دەچێتە نێو قووڵایی خاکەکە ئەوا بە ئاوی ژێر زەوی پێناسە دەکرێت. ئەو ئاوەشی کە دەچێتە ژێر زەوی ڕاستەوخۆ کون و کەلێنە بۆشەکان پڕدەکاتەوە. ماددەی یەک-نەکگرتوو (وەک خۆڵ) یان هەر تەنێک بە ''چینی ئاوهەڵگر'' یان ''ئاوە کۆگای ژێرزەوی''<ref>{{Cite book|title=فەرهەنگی زەویناسی|last=|first=د.ئیبڕاهیم محیدین، باب ڕەسول عیسا و کەیوان ڕەزا|publisher=کتێبخانەی کتێبیاران|year=٢٠٠٩|isbn=|location=سلێمانی|pages=٦}}</ref> بانگدەکرێت هەرکاتێ توانای درووستکردنی بڕە ئاوێکی هەبێت.
 
ھێڵی ١٢:
 
== ئاوە کۆگای ژێرزەوی ==
[[File:High_plains_fresh_groundwater_usage_2000.svg|link=https://en.wikipedia.org/wiki/File:High_plains_fresh_groundwater_usage_2000.svg|alt=|ڕاست|وێنۆک|ڕێژەی دەرهێنانی ئاوی ژێر زەوی لە بەشێک لە ویلایەتەکانی ئەمەریکا]]
ئاوە کۆگای ژێرزەوی بریتیە لە چینێکی کوندار کەوا ئاو لە خۆدەگرێت و دەیگوازێتەوە. هەرکاتێ ئاو ڕاستەوخۆ لەنێوان ڕووی زەوی و ناوچەی خوساودا گوزەر بکات، ئەوا بەو ئاوە کۆگایە دەگوترێ "ئاوە کۆگای نا سنووردار - Unconfined aquifer". تا چەند بەشەکانی ئەو ئاوە کۆگا ناسنووردارە قووڵتڕ بێ ئەوەندە زیار خوساوترە، بەوپێیەی کە هێزی کێشکردنی زەوی وا لە ئاوەکە دەکات بەرەو خوارەوە بڕوات.
 
ھێڵی ٢٦:
 
== خولی ئاو ==
[[File:Groundwater_flow.svg|link=https://en.wikipedia.org/wiki/File:Groundwater_flow.svg|alt=|ڕاست|وێنۆک|نەخشەیەکی تایبەت بە چینەکانی ئاو.]]
[[File:Shipot.jpg|link=https://en.wikipedia.org/wiki/File:Shipot.jpg|alt=|ڕاست|وێنۆک|درزلۆ، سەرچاوەی یەکەمی ئاوی خواردنەوە لە گوندێکی [[ئوکراینا|ئوکڕاینا]].]]
ئاوی ژێرزەوی نزیکەی ٪٢٠ی [[ئاوی سازگار]]<nowiki/>ی جیهان پێکدەهێنێت، کەوا دەکاتە نزیکەی ٠.٦١٪ی تەواوی ئاوی جیهان، بە زەریا و بەستەڵەکەکانیشەوە. ئاوە بەستووەکانی بەستەڵەکەکانیش دەکرێ وەک سەرچاوەیەکی ئاوی پاک سوودیان لێوەربگیرێت لە حاڵەتی کەمبوونی ئاوی ڕووی زەوی یاخود هاتنی وشکەساڵی.
 
ئاوی ژێر زەوی بەشێوەیەکی سروشتی بەهۆی ئاوەکانی سەر ڕووی زەویەوە دێتە کایەوە، کە ئەوانیش بەهۆی بارانبارین، ڕووبار و کانیەکانەوە پڕدەبنەوە.
<br />
[[File:Reflective_carpet_trapping_soil_vapor.JPG|link=https://en.wikipedia.org/wiki/File:Reflective_carpet_trapping_soil_vapor.JPG|alt=|ڕاست|وێنۆک|فەرشێکی تایبەت بە گۆڕینەوەی هەڵم بە ئاو.]]
توێژینەوە نوێکان ئەوەیان دەرخستووە کەوا [[هەڵمین]]<nowiki/>ی ئاوی ژێر زەوی ڕۆڵێکی دیاری هەیە لە خولی ئاوی نێوخۆیی، بە تایبەت لە ناوچە کەم ئاوەکان<ref>{{cite thesis|title=Assessment of groundwater evaporation through groundwater model with spatio-temporally variable fluxes|first=SM Tanvir|last=Hassan|type=MSc|publisher=International Institute for Geo-Information Science and Earth Observation|location=[[Enschede]], [[Netherlands]]|date=March 2008|url=http://www.itc.nl/library/papers_2008/msc/wrem/tanvir.pdf}}</ref>. زاناکان لە سعودیە پلانێکیان پێشکەشکردووە بە مەبەستی گەڕاندنەوەی و بەکارهێنانەوەی ئەو ئاوەی کە دەبێتە هەڵم بۆ ئاودانی دانەوێڵە. لە وێنەکەی سەرەوەدا، جۆرە ئامێرێکی چوارگۆشەی پەنجا سانتیمەتر دەبینرێت کەوا لە قوچەکی پلاستیکی درووستکراوە و خراوەتە ناوچەیەکی بیابانی بێ سەوزایی بۆ پێنچ مانگ بەبێ هیچ باران و ئاودانێک. ئەو ئامێرە توانیویەتی بڕە ئاوێکی باش بگەڕێنێتەوە لە باری هەڵمیدا.
 
ھێڵی ٥٠:
 
=== زیاد دەرهێنانی ئاو لە کۆگا ئاوەکان ===
[[File:MiddleSpring.JPG|link=https://en.wikipedia.org/wiki/File:MiddleSpring.JPG|alt=|ڕاست|وێنۆک|وێنەیەک کە نیشاندەدات چۆن دەرهێنانی ئاوی زیاد کاریگەری لەسەر خاک دەکات لە یوتا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا]]
ئاوی ژێرزەوی سامانێکی دەوڵەمەند و زۆر بەکارهاتووە. بەڵام زۆر دەرهێنانی ئاوەکە بە ڕادەیەک کە زیاتر بێت لە توانای بەخشینی دەبێە هۆی درووستکردنی کێشە بۆ ژینگە و دانیشتووان. دیارترین نموونە بریتیە لە کەمبوونەوەی ئاستی ئاو بە ڕادەیەک کەوا بیرەکان پێیناگەن. لەبەرئەوەشە دەبێت بیرەکان بەشێوەیەکی قوڵتر دووبارە لێبدرێنەوە، ئەمەش لە چەندین شوێنی جیهان بەدی دەکرێت (بۆ نموونە کالیفۆرنیا، تێکساس و [[ھیندستان|هیندستان]]). لە [[پەنجاب، ھیند|هەرێمی پونجاب]]<nowiki/>ی هیندستان، ئاستی ئاوی ژێر زەوی ١٠ مەتر هاتۆتە خوارەوە لەوەتەی ساڵی ١٩٧٩ەوە و ڕێژەی هاتە خوارەوەشی بەردەوام خێراتر دەبێت.<ref>{{cite web|url=http://blogs.ei.columbia.edu/water/2009/07/28/punjab-a-tale-of-prosperity-and-decline/|title=Punjab: A tale of prosperity and decline|date=|publisher=[[Columbia Water Center]]|accessdate=2009-09-11|author=Upmanu Lall}}</ref> نزمبوونەوەی ئاستی ئاویش دەبێتە هۆی دابەزین/داکشان یا تەپینی ڕووی زەوی و بەخوێبوونی ئاوەکە.
 
ھێڵی ٥٩:
 
=== پیسبوون ===
[[File:Limestone_building_with_pollution.jpg|link=https://en.wikipedia.org/wiki/File:Limestone_building_with_pollution.jpg|alt=|ڕاست|وێنۆک|ژەنگهێنانی ئاسنی دووانە ئۆکسید بەهۆی پڕۆسەی ئۆکساندنەوە.]]
ئاوە پیسبووی ژێر زەوی درکپێکردن و پاککردنەوەی قوڕسترە بە بەراورد بە ئاوی کانی و ڕووبارەکان. پیسبوونی ئاوی ژێرزەوی لە ئەنجامی فڕێدانی زبڵ و خاشاکە بۆ نێو ئەو سەرچاوانەی سەر ڕووی زەوی. هۆکارە دیارەکانی تری پیسبوونی ئاو ئەمانەن: