نژیاروانی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Adding History, Types , Editing Introduction تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد |
|||
ھێڵی ٢٢:
پەرەسەندنی تەلارسازی لەڕێگەی تاقیکردنەوە و شکست هێناوەوە بووە و بەرە بەرە هەڵەکان کەمتر کراوەتەوە تاکوو قۆناغەکانی سەرکەوتن. مرۆڤ سەرەتا لە گوند و دێهاتەکان نیشتەجێ بوون بەڵام دواتر بەهۆی گەشەکردنی مرۆیی و ئابووری، خەڵک ڕووی کردۆتە دروستکردنی شار و شارۆچکە و لە کۆنترین شارۆچکەکان کە دروستکراون لە باشووری ئاناتۆلیا (تورکیا) و دۆڵی ئیندۆس لە وڵاتی پاکستان لە ساڵەکانی ٨٠٠٠ پێش زایین وە هەروەها پاشان لە نزیک وڵاتانی ئۆکرانیا و ڕۆمانیا و سکۆتلەندا لە نێوان ساڵەکانی ٥٤٠٠-٣٥٠٠ پێش زایین.
== جۆرە ناسراوەکانی تەلارسازی ==
===تەلارسازی شارستانییەتی کۆن===
لە زۆربەی شارستانیەتە کۆنەکان(وەک میسر و میسۆپۆتامیا)، تەلارسازی جۆرێک لە ڕەنگدانەوەو پیشاندانی ئەو توانا و دەسەڵاتە سیاسییەی ڕابەر و سەرکردەکان بووە یاخوود دەوڵەتەکە بە شێوەیەکی گشتی تر، بەڵام لە شارستانییەتە کلاسیکیەکان (وەک یۆنانی و ڕۆمانی) ئاڕاستەیەکی تری هەڵبژارد و لەبری بوون بە سیمبوڵی سەرکردەکان یان خزمەتکردنی ئامانجی ئایینی، بەهای شارستانییەت و مەدەنییەت کاری تێ کردبوو کە شێوازی نوێی تەلارسازی لە خۆ بگرێت. تەلارسازی ڕۆمانی ئیلهامی لە تەلارسازی یۆنانییەوە وەرگرتووە و تەنانەت کەرەستەکانیشیان لەگەڵ کەرەستەی یۆنانییەکان تێکەڵ کردووە.
|