ڕەمەزان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
گەڕاندنەوەی گۆڕانکارییەکی نیاز پاک لەلایەن Mhamad ballak: زیادکردنی کۆمەڵێک دەقی بێسەرچاوە. (تو)
تاگ: پووچەڵکردنەوە
ھێڵی ٣٣:
[[پەڕگە:Ramadan100years1938-2037.png|وێنۆک|بەروارەکانی دەستپێکردنی ڕەمەزان لەنێوان ساڵانی ١٩٣٨ و ٢٠٣٨]]
 
=== شەوی قەدر ===
{{بەتاڵ}}
کۆتا دەشەوەکانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە، لەم دە شەوانەدا موسڵمانان ماڵەکانی خوا ڕوناک دەکەنەوە، بەیادی خوداو بەمانەوەیان لەمزگەوت دوای نوێژی عیشا تا کو پارشێو، شەوی قەدر هەندێکیان دەڵێن شەوی ۲۷ەمینی مانگی پیرۆزە، بەڵام بەشی زۆری زانایان هاوڕان لەسەرئەوەی هەر ۱۰شەوەکەی کۆتایی مانگی ڕەمەزان شاوانی قەدرن بە پشت بەست بەم ئایەتە
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ. وَالْفَجْرِ (1) وَلَيَالٍ عَشْرٍ (2) وَالشَّفْعِ وَالْوَتْرِ (3) وَاللَّيْلِ إِذَا يَسْرِ (4) هَلْ فِي ذَلِكَ قَسَمٌ لِذِي حِجْرٍ (5)
خێرەکانی ئەم شەوە پیرۆزە گەلێ زۆرن و هەر چاکەیەک بەرامبەر بە ۷۰ چاکە ئەنوسرێ لای خودای گەورە
 
 
شەوی قەدر، یەکێکە لە شەوەکانی مانگی ڕەمەزان و بەرزترینیانە، کە موسڵمانان لەو باوەڕەدان چاکترە لە ھەزار مانگ، و لەو شەوەدا قورئان دابەزیووە بۆ پێغەمبەر محەمەد (د.خ).
 
شەوی قەدر
تایبەت بە
موسڵمانان
گرنگییەکەی
لەلای موسڵمانان چاکترە لە هەزار مانگ و شەوی هاتنە خوارەوەی قورئانە
دە شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزان
 
 
شەوی قەدر لە قورئان و فەرموودەدا
 
لەو ئایەتانەی قورئان و فەرموودەکانی پێغەمبەر محەمەد کە دەربارەی ئەم شەوە ھاتوون، ئەمانەی خوارەوەن؛
 
لە قورئاندا و لە سورەتی قەدردا دەربارەی ئەم شەوە ھاتووە ((ئێمە بەڕاستی قورئانمان دابەزاندۆتە خوارەوە لە شەوێکی بەفەڕو ڕێزداردا، جا تۆ چووزانی شەوی بەفەڕ کامەیەو چ خێرو بەرەکەتێکە،‌ شەوی قەدری بەڕێز لە ھەزار مانگ ڕێزدارو خێردارترە)) [١]
ھەر لە قورئاندا ھاتووە لە سورەتی دوخاندا؛ ((بەڕاستی ئێمە لە شەوێکی بە فەڕو پیرۆزدا (کە شەوی قەدرە) دامانبەزاندووەتە خوارەوە، بێگومان ئێمە ھەمیشە بێدارکەرەرەی بەندەکانمانین، لەو شەوەدا ھەموو کارو کردەوە و بەرنامەیەکی پڕ لە حیکمەت و دانایی لە یەک جیا دەکرێتەوە، ئەمەش فەرمان و بڕیارێکە لەلایەن ئێمەوە، بێگومان ئێمەیش پێغەمبەران دەنێرین، ڕەوانە کردنی ئەم قورئانە، ڕەحمەتی پەروەردگاری تۆیە بۆ ئادەمیزاد، تا لە سەرگەردانی ڕزگاری ببێت، بەڕاستی ھەر ئەویشە کە بیسەرو زانایە بە ھەموو شتێک)) [٢]
پێغەمبەر (محەمەد) دەربارەی ئەم شەوە فەرموویەتی: " مَنْ قَامَ لَیْلَةَ القَدْڕ إیمَانَاً وَاحْتِسَابَاً غُفِرَ لَھُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنبِە " [٣]
واتە: ھەر کەسێ شەوی قەدر زیندو بکاتەوە و باوەڕی پێی ھەبێ و چاوەڕێی پاداشتی خوا بێ، خوا لە تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێ.
 
عائیشەی خێزانی پێغەمبەر گێڕاویەتییەوە: " ووتم: ئەی پێغەمبەری خوا ئەگەر زانیم چ شەوێک شەوی قەدرە، چی بڵێم لەو شەوەدا ؟ فەرمووی: بڵێ:اللھُمَّ إِنَّکَ عَفُوٌّ تُحِبُ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّی " [٤]. واتە: خوایە تۆ لێ بوردەیت و لیبوردنت خۆش ئەوێ، لێم ببورە.
ھەروەھا لە (عائیشە) وە دەگێڕنەوە فەرموویەتی: " کَانَ رَسُولُ اللھِ صلی اللە علیە وسلم یَجْتَھِدُ فی العَشْڕ الأَوَاخِڕ مَا لا یَجْتَھِدُ فی غَیْڕھَا " [٥].
واتە: پێغەمبەری خوا لە دە ڕۆژی کۆتایدا زیاتر ھەوڵی خواپەرستی دەدا بە شێوەیەک ئەو ھەوڵەی لە ڕۆژانی تردا نەدەدا.
 
کاتی شەوی قەدەر
دەستکاری
ئامۆژگاری موسڵمانان کراوە بەوەی ئەم شەوە ڕابگرن بە یاد و پەرستنی خوا و نەخەون تا بەیانی لەبەر ئەو چاکە و گەورەیەی لەم شەوەدا ھەیە زیاترە لە ھەزار مانگ، بۆ زانینی ئەم شەوە لە فەرموودەی پێغەمبەر ئیسلامدا ھاتووە کەوا فەرموویەتی بۆ شەوی قەدر بگەڕێن لە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزاندا[٦]، ھەروەھا لە فەرموودەی تردا ھاتووە فەرموویەتی بە دوایدا بگەرین لە نۆیەم، و حەوتەم، و پێنجەم [٧]، بەم شێوەیە بە پێی ھەندێک لە فەرموودەکان لە دە شەوی کۆتایی دایە و بە پێی ھەندێکی تر لە شەوە تاکەکانی دە شەوی کۆتایی ڕەمەزاندایە.
 
نیشانەکانی ئەم شەوە
دەستکاری
ئەم شەوە چەند نیشانەیەکی ھەیە کە پێغەمبەر [محەمەد] ئاماژەی پێداون، لەوانە بەرە بەیانی شەوی قەدر خۆر ھەڵدێت و تیشکی نیە، ھەروەکو تەشتێک تا ئەو کاتەی بەرز دەبێتەوە[٨]، ھەروەھا شەوی قەدر شەوێکی بێ دەنگ و ڕوونە، نە گەرمە و نەسارد، خۆری بەیانیەکەی لاواز و سور دەبێ [٩].
 
=== کۆتایی ===