میتۆدی زانستی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب Aza پەڕەی پێڕەوی زانستی گواستەوە بۆ میتۆدی زانستی کە پێشتر ڕەوانەکەر بوو: میتۆد دروستە
This article was translated by I Believe in Science & Ideas beyond borders & Beit al Hikma 2.0
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
ھێڵی ٣:
ئەگەرچی [[گۆڕەپانەکانی زانست|لە بوارێکەوە بۆ بوارێکی تر]] ڕەوتی کارەکان یەکجۆر نییە، بەڵام پێڕەوی زانستی ھەندێک جیاکەرەوەی تایبەتی ھەیە کە لە میتۆدەکانی دیکەی بەدەستھێنانی زانین جیای دەکاتەوە. [[زانستیار|زانستیاران]] بۆ ڕاڤەکردنی دیاردەکان گریمانە پێشنیاردەکەن و بۆ ھەڵسەنگاندنی گریمانەکان [[تاقیگە|لێکۆڵینەوەی تاقیگەیی]] دادەڕێژن. بۆ ئەوە کە پێشبینیکردنی ئاکامەکانی داھاتوو جێگەی متمانە و دڵنیایی بێت، پێویستە ئەو قۆناغانە (پێشنیارکردنی گریمانە و ھەڵسەنگاندنی گریمانە) شیاوی دووپاتەبوونەوە بن. ھەندێک [[تیۆری]] ھەن کە ھەرێمێکی بەرینتری کۆڵینەوە داگیردەکەن؛ ئەوانە ڕەنگە ژمارەیەکی زۆر گریمانەی سەربەخۆ لە یەک پێکھاتەی یەکپارچەدا کۆبکەنەوە و پێکەوە گرێیان بدەن. ئەمە بە نۆبەی خۆی دەتوانێت گریمانەی نوێ بخولقێنێت یان گریمانەکان لە یەک بەستێندا خڕبکاتەوە.
 
==ڕوانینێكی گشتی==
شێوازی لێکۆڵینەوەی زانستی ئێستا پشتدەبەستێت بە (نموونەی دەرئەنجام) کە لە سەدەی بیستەم دا هاتۆتە کایەوە، هەرچەندە لەو کاتەوە زۆر پێداچوونەوەی بۆ کراوە بەڵام بەشێوەیەکی گشتی خۆی لەم خاڵانەدا دەبینێتەوە:<ref name="auto">{{cite book |author=Achinstein, Peter |title=General Introduction |pages=1–5 |work=Science Rules: A Historical Introduction to Scientific Methods |publisher=Johns Hopkins University Press |date=2004 |isbn=978-0-8018-7943-2}}</ref>
 
==جێبەجێ کردن==
بەشێوەیەکی گشتی بریتییە لە بنیادنانی خەمڵاندن، دواتر داتاشینی پێشبینی لەو خەمڵاندنانە وەك دەرئەنجامی ژیرانە و ئەنجامدانی تاقیکردنەوە لەسەر ئەو پێشبینیانە بۆ دیاریکردنی ئەوەی کە سەچاوەی خەمڵاندنەکە ڕاست بووە یان نا.<ref name="Thurs">{{cite book|last1=Thurs|first1=Daniel|editor1-last=Shank|editor1-first=Michael|editor2-last=Numbers|editor2-first=Ronald|editor3-last=Harrison|editor3-first=Peter|title=Wrestling with Nature: From Omens to Science|date=2011|publisher=University of Chicago Press|location=Chicago|isbn=978-0-226-31783-0|pages=307–36|chapter=12. Scientific Methods}}</ref> مەرج نییە لە هەموو کردەیەکی زانستی دا هەموو هەنگاوەکان بەهەمان رێژە و ڕیزبەندی جێبەجێ بکرێت. بەڵام وەك زانا و فەیلەسوف (ویڵیەم وێڵ ١٧٩٤- ١٨٦٦) تێبینی کردووە کە "داهێنان، زیرەكی و بلیمەتی" دەبێت لە هەموو هەنگاوێك دا بوونیان هەبێت.
 
==دروست کردنی پرسیار==
دەکرێت وروژاندنی پرسیارێك ڕێ خۆشکەر بێت بۆ ڕوونکردنەوەی بابەتێكی دیاریکراو. بۆ نموونە، پرسیاری: ئاسمان بۆچی شینە ؟ یان دەکرێت پرسیارێکی بێ وەڵام و ناکۆتا بێت، وەك: چۆن دەتوانرێت چارەسەرێکی پزیشکی دروست بکرێت بۆ نەخۆشییەکی دیاریکراو. ئەگەر وەڵامی پرسیارەکە زانراویش بێت ئەوا پرسیارەکە هەر بە کراوەیی دەمێنێتەوە بەمەبەستی بەرەوپێشبردن و باشترکردنی بوارەکە. کاتێك ڕێگەی زانستی جێبەجێ دەکرێت لەسەر لێکۆڵینەوەیەك ئەوا زۆر سەختە دیاریکردن و هەڵبژاردنی پرسیارە تەواو و گونجاوەکە چونکە ئەو پرسیارەیە کە دەرئەنجام و داهاتووی لێکۆڵینەوەکە دیاری دەکات.
 
==ئەگەر==
ئەگەر بریتییە لە پێشبینی کردنێك کە بەندە لەسەر ئەو زانیاریەی لە کاتی پرسیارکردن دا بە دەست گەیشتووە کە دەکرێت ڕوونکەرەوەی هەر هەڵسەوکەوتێکی دیاریکراو بێت. ئەگەرەکە دەکرێت زۆر دیاریکراو بێت، بۆ نموونە: بنەمای یەکسانی ئەنیشتاین، بیردۆزی DNA و RNA فرانسیس کریك. یان دەکرێت ئەگەرەکە بوارێكی فراوان بگرێتەوە، وەك: ئەو جۆرە جیاوازانەی ئەژەڵان کە لە قوڵاییە جیاوازەکانی دەریادا دەژین.<ref name="Thurs" /> ئەگەری ئاماریانە ژمارەیەکی دیاریکراو دەگرێتەوە لە بوونەوەرەکان، وەك: ڕێژەی تووشبووی دانیشتوان بە نەخۆشییەکی دیاریکراو.
 
===پێشبینی کردن ===
ئەم هەنگاوە دیاریکردنی دەرئەنجامە ژیربێژیەکانی ئەگەرەکە لەخۆدەگرێت و دواتر پێشبینییەك یان زیاتر هەڵدەبژێردرێت بۆ تاقیکردنەوەی زیاتر.
 
===تاقیکردنەوە===
ئەم هەنگاوە هەڵسەنگاندنێکە کە ئایا دونیای ڕاستی وەك پێشبینی ئەگەرەکە مامەڵە دەکات. زانایان و خەڵکی ئەگەرەکان هەڵدەسەنگێنن لەڕێی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە لەسەریان وە مەبەستی تاقیکردنەوەکە دیاریکردنی ئەوەیە کە ئایا بوارەکانی دونیای ڕاستی دەگونجێن لەگەڵ پێشبینییە داتاشراوەکان یان ڕەتی دەکەنەوە.
 
===هەڵسەنگاندن===
ئەم هەنگاوە بریتییە لە دیاریکردن و ڕوون کردنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکە و بڕیاردان لە هەنگاوی داهاتوو. دواتر زانیارییەکان بەراورد دەکرێن لە نێوان ئەگەر و ئەنجامەکە بۆ دیاریکردنی ئەوەی کە کامیان ڕوونتر و زانستانەتر دراوە تاقیکارییەکە ڕوون دەکاتەوە. لەو بارانەی کە چەند جارێك تاقیکردنەوە دووبارە دەکرێتەوە ئەوا هەڵسەنگاندنێكی ئاماری پێویستە بکرێت.
 
==دووبارەکردنەوە ==
ئەگەر تاقیکردنەوەیەك توانای دووبارەکردنەوەی نەبێت بۆ دەستکەوتنی هەمان ئەنجام ئەوا مانای ئەوەیە کە ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی یەکەم هەڵە بوون لە سەرەتاوە. بۆیە کردەیەکی باوە کە تاکە تاقیکردنەوەیەك چەند جارێك دووبارە بکرێتەوە بۆ دڵنیابوونەوە.
 
==پێداچوونەوەی دەرەکی==
بریتییە لە پرۆسەی پشکنین و پێداچوونەوە لەلایەن دەستەیەکی شارەزا لە بوارەکەدا کە ئاماژە بە ڕاوبۆچوونەکانیان دەکەن بەبێ ئاشکراکردنی کەسایەتی و ناوەکانیان.
 
==تۆمارکردنی زانیاری و بڵاوکردنەوە==
زاناکان زۆر وریان لە تۆمارکردنی زانیارییەکان هەرچەندە ئەمە پێویستی نییە بەڵام لەوانەیە ئەو زانیارییانە داوابکرێت لەلایەن ئەو زانایانەی دی کە هیواخوازن تاقیکردنەوەکە دووبارە بکەنەوە یان زیاتر لەسەر ئەو بابەتە لێکۆڵینەوە ئەنجام بدەن.
 
== سەرچاوەکان ==