شای ئەنگوستیلەکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز، سڕینەوە (پێویستی)، تاگی شێواز، تاگی کەمبەستەر
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٣٥:
 
== کەسایەتییە باشەکان ==
ھاوڕێیانیئەندامانی کۆمەڵەی هاوڕێیانی ئەنگوستیلەکە:
*فرۆدۆ باگینس:
* فرۆدۆ باگینس، یەکێک لە ھۆبێتەکانی ھەرێمەکە بوو، ئەوەی کە ئەنگوستیلەکەی لە بیلبۆ باگینس بۆمایەوە، کەدواتر ئەرکی لەناوبردنی ئەو ئەنگوستیلەیەی کەوتەسەرشان لە ئاگری چیای فەوتان.
فرۆدۆ (Frodo) لەساڵی ۲۹٦۸چ.س ی چاخی سێیەم لەدایک بووە و لە ساڵی ۳۰۲۱چ.س کۆچی کردووە بۆ ڕۆژئاوا. چەندین ناوی تری هەبووە، بۆنمونە کاتێک لە هەرێمەکە دەژیا بە بەڕێز ئەندەرهێڵ بانگیاندەکرد، وە گیڵدۆر ئینگلۆریۆن بە هاوڕێی جنەکان، بەهۆی ئەوەی دەیتوانی بە زمانی جنەکان قسە بکات، وە دوای ئەوەی لە ئەنجومەنی ئێلرۆند هەڵبژێردرا بۆ لەناوبردنی ئەنگوستیلەکە نازناوی هەڵگری ئەنگوستیلەکەی پێبەخشرا، وە پاش ئەوەی کارەکەی تەواوکرد نازناوی فرۆدۆی نۆ پەنجەی لێنرا، بەهۆی ئەوەی گۆلم پەنجەیەکی قرتاند، وە شایەنی باسە لەسەرەتادا ناوی بۆنگۆ باگینس بوو بەڵام لە دواتردا و لە دوای دەستکارییەکانی کریستۆڤەر تۆلکین ناوی بووە فرۆدۆ کە پێشتر ئەو ناوە هی هۆبێتێکی تر بوو. بە گرینگترین کەسایەتی دادەنرێت، وە بەناوبانگترین کەسە لە مێژووی خاکی ناوەڕاست، بەهۆی ئەوکارانەی لە کاتی جەنگی ئۆگوستیلەکە ئەنجامیدا، کە ئەنگوستیلەکەی لە چیای فەوتان تێکشکاند و بەو هۆیەشەوە ساورۆن لەناوچوو، وە بەوەش زیاتر ناوبانگی پەیدا کرد کە یەکێک بوو لەو سێ هۆبێتەی ( فرۆدۆ، ساموایز گامجی ، بیلبۆ باگینس) کە چوونە ڕۆژئاوا بۆ ئامان. سەرەتا لە بەشی هاوڕێیانی ئەنگوستیلەکە دەرکەوت، وەک کوڕی هەڵیگراوەی بیلبۆ باگینس و میراتگری. گەنداف بەم شێوەیە وەسفی کردووە'' باڵای لە هەندێک لە هۆبێتەکان بەرزتر بوو وە لە زۆربەیان گەنجتر بوو، وە قلیشێک لە چەناگەی هەبوو، پیاوێکی چالاک بوو.''[٦] قژێکی پڕی لوولی قاوەیی هەبوو هەروەک زۆرێک لە هۆبێتەکانی تر، وە پێستێکی جوانی هەبوو بەهۆی ئەو ڕەچەڵەکەی لە باب و باپیرانی بۆی مابووەوە. وەک بیلبۆ و باو باپیرانی ڕێزی لە ناو زۆربەی هۆبێتەکان هەبوو بەهۆی ئەو کەمە جیاوازییەی کە هەیبوو. بەردەوام بیری لە جیهانی دەرەوە و جنە دڵڕفێنەکان و ئەو شوێنە دوورانە دەکردەوە کە لای هۆبێتەکان نەناسراو بوو وەک ئەو جێگایانەی کە بیلبۆ لە (هۆبێتەکە) سەردانی کرد بوون. لەبەشی "A Long-expected Party" ئەوە دەرکەوت کە خێزانەکەی فرۆدۆ بەناوی درۆگۆ باگینس و پریمیلە براندیبەک، کوژراون لە ڕووداوێکدا لە کاتێکدا کە فرۆدۆ تەمەنی دوانزە ساڵان بوو. دوابەدوای ئەوە فرۆدۆ نۆساڵی تەمەنی بەڕێکرد لای خێزانی براندیبەک کە لەخۆیان گرتبوو وە لە براندی دەژیان. دواتر لە تەمەنی ۲۱ ساڵیدا بیلبۆ باگینسی ئامۆزای لەخۆی گرت، وە لە باگ ئێند ژیان. فرۆدۆ و بیلبۆ هەمان ڕۆژی لەدایکبوونیان هەبوو، کە دەکەوتە ۲۲ ی مانگی هەشت، بەڵام بیڵبۆ ۷۸ ساڵ لە فرۆدۆ گەورەتر بوو. بیلبۆ زمانی جنەکانی بۆ فرۆدۆ باسدەکرد و زۆرجار پێکەوە پیاسەی ماوەدرێژیان دەکرد. چیرۆکی هاوڕێیانی ئەنگوستیلەکەش بە دەرکەوتنی فرۆدۆ (لە ۳۳یەم ساڵیادی لەدایکبوونی) و ڕۆیشتنی بیلبۆ باگینس لە هەرێمەکە (لە سەد و یانزدەیەم ساڵیادی لەدیکبوون) دەستیپێکرد(کە تا کۆتایی هاتنی جەنگی ئەنگوستیلەکە تەمەنی فرۆدۆ بووە نزیک ٥۱ ساڵ). فرۆدۆ باگ ئند و ئەنگوستیلەکەی لە بیلبۆ بۆماویاوە کە هەردووکیان لە لە چیرۆکی هۆبێتەکەدا هەبوون. گەنداف لەوکاتە دڵنیا نەبوو لە سروشتی ئەنگوستیلەکە، هەر بۆیە بەفرۆدۆی گووت کە خۆی بپارێزێت لەوەی لە پەنجەی بکات بەڵام بەپارێزراوی و نهێنی بیهێڵێتەوە. فرۆدۆش بۆماوەی حەڤدە ساڵ پاراستی، تا ئەوکاتەی گەنداف گەڕایەوە و پێیگووت ئەوە ئەنگووستیلەی ساورۆنە، کە دەیویست بۆ دەستبەسەرداگرتنی زەوییەکانی ناوەڕاست بەکاریبهێنێت، دواتر فرۆدۆ وا هەستی دەکرد کە ئەو بۆ هەرێمەکە مەترسی هەیە، هەرچەند زیاتر لەوێ بمێنێتەوە لەگەڵ ئەو ئەنگوستیلەیە، بۆیە فرۆدۆ لە تەمەنی ٥۱ ساڵیدا بڕیاریدا هەرێمەکە جێبهێڵێت و ئەنگوستیلەکە بباتە ریڤندیل. لە هەرێمەکە چووە دەرەوە لەگەڵ سێ هاوڕێکەی، وە لەهەمان کاتدا لە دەستی نۆ لە خزمەتکارە هەرەبەهێزەکانی ساورۆن بەناوی نازگولەکان ڕزگاریانبوو، کە وەک سوارچاکی ڕەش هاتبوونە هەرێمەکە و بەشوێن بیلبۆ و ئەنگوستیلەکە ئەگەڕان، وە شوێن پێی فرۆدۆ کەوتن لە هەرێمەکەوە و خەریکبوو کە بیگرن، بەڵام فرۆدۆ و هاوڕێکانی بەهۆی ڕۆیشتنیان بۆ ناو دارستانە کۆنەکە ڕزگاریانبوو. بەڵام لەوێشدا بەهۆی جادووی پیاوێکی پیر فریودران. هەتا ئەو کاتەی تۆم بۆمبادیل ڕزگاریکردن، وە دواتر پەناگەیەکی بۆ دابینکردن و ڕێگای پیشاندان. دوای ئەوەی بۆمبادیلیان جێهێشت، گەیشتنە پرێنسین پۆونی، کە میوانخانەیەکی بچووک بوو لەگووندی بریی، فرۆدۆ نامەیەکی لەلایەن گەنداف پێگەیشت، وە دواتر هۆبێتەکان چاویان بە ئاراگۆن کەوت، کە لەوکاتەدا پێی دەوترا سترایدەر، پاسەوانی باکور. لە هۆڵە گشتییەکەی میوانخانەکە ئەنگووستیلەکە کەوتە پەنجەی فرۆدۆ، بێ ئەوەی خۆی مەبەستی بێت، بەو هۆیەش لەبەرچاو دیارنەما، و ساورۆن زانی کە ئەنگوستیلەکە لەکوێیە. ساورۆن لە شەودا بەهۆی نازگولەکان هێرشی کردە سەر ژوورە تایەبەتییەکەی هۆبێتەکان، بەڵام پێشتر بە ڕابەرایەتی سترایدەر، هۆبێتەکان بەخێرایی ڕایانکرد و ڕزگاریان بوو. لە کاتێک کە لە ئامۆن سول مابوونەوە بۆ پشوودان، لەلایەن پێنج لە نازگولەکان دۆزرانەوە و هێرشیان کرایە سەر، سەرکردەکەشیان کە بە ویچ کینگی ئانگمار ناسرابوو، فرۆدۆی بە خەنجەری مۆرگول بریندار کرد، پێش ئەوەی کە سترایدەر نازگولەکان بە هۆی ئاگرەوە دوور بخاتەوە. پارچەیەکی خەنجەرەکە لە شانی فرۆدۆ مابووەوە، کە کاریگەری لە دڵی دەکرد، وە مەترسی ئەوەی لەسەربوو کە فرۆدۆ بگۆرێت بۆ تارمایی و بکەوێتە ژێر دەسەڵاتی ویچ کینگ، بەڵام بەهاوکاری هاوڕێکانی و گلۆرفیندل، فرۆدۆ توانی بەسەر تارمایی ئەنگوستیلەکە زاڵبێت و بگاتە ریڤندیل هەرچەندە تا دەهات زیاتر برینەکەی گەشەی دەکرد. لە ریڤندیل ماوەیەکی زۆر لە لایەن ئێلرۆند چارەسەری بۆ کرا، بەڵام ئێلرۆند گووتی کە ئەو برینە هەرگیز بەتەواوی چارەسەر نابێت. دوای ماوەیەک لە ریڤندیل ئەنجومەنی ئێلرۆند بەسترا، وە لەسە ئەوە سووربوون کە دەبێت ئەنگووستیلەکە لە ناو گڕتاوی چیای فەوتان لە مۆدۆری شانشینی ساورۆن لەناوببرێت، وە گەیشتنە ئەو بڕوایەی کە دەبێت فرۆدۆ بەو کارە هەڵبستێت، بەمەش ناسناوی هەڵگری ئەنگوستیلەکەی پێدرا. کۆمەڵەکە لە ریڤندیل دەرچوون. بەڵام پێش ئەوەی لە ریڤندیل بڕۆن فرۆدۆ و بیلبۆ دووبارە یەکتریان بینییەوە، بیلبۆ چەقۆکەی خۆی دایە فرۆدۆ، کە لەلایەن جنەکان دروستکرابوو وە بەناوی ستینگ، لەگەڵ چاکەتێکی پارێزەر کە کورتەباڵاکان دابوویان پێی لە کاتی خۆیدا، وە لە میثرل دروستکرابوو(ئەو چاکەتە چوارجار فرۆدۆی لە مردن ڕزگارکرد، کاتێک کە توشی شەڕی ئۆرکەکان بوون لە کانەکانی مۆریادا فرۆدۆ بەهۆی تیر و ڕمی ئۆرکەکان پێکرا، وە لە ڕوباری ئاندوین تیرێکی تری ئۆرکەکان پێکای، لە دواجاریش خەنجەرەکەی کە سارمان لێیدا لە باگ ئێند). کۆمەڵەکە ڕۆیشتن بەسەر چیا تەماوییەکە، هەوڵیاندا بە '''کەرێدرێسدا''' تێپەڕن، بەڵام نەیاتوانی و وازیانهێنا، بڕیاریاندا بە کانەکانی مۆریادا تێپەڕن. لەوێ تووشی شەڕ بوون و فرۆدۆ بە ڕمی یەکێک لە ئۆرکەکان لێیدرا، بەڵام بەهۆی ئەو چاکەتەی کە بیلبۆ پێیدابوو ژیانی پارێزرا. لەکانەکەدا کۆمەڵەکە لەلایەن گەنداف ڕابەرایەتی دەکران تا ئەوکاتەی گەنداف کەوتە شەرکردن لەگەڵ '''بارلۆگ''' و دواتر کەوتنە نا قووڵاییەکانی چییاکە، پاش گەنداف ئاراگۆن ڕابەرایەتی کۆمەڵەکەی گرتەدەست بەرەو لۆثلۆرێین. لەوێدا گلادرییەلی خانمی دارەکان، وەک هەر یەکێک لە ئەندامانی کۆمەڵەی ئەگوستیلەکە، کاتژمێرێکی تایبەتی دایە فرۆدۆ، کە هاوکاری دەکرد لە تێکەڵبوونی لەگەڵ سروشتی دەوروبەری. گلادرییەل ڕوناکایی ئێرندیلیشی پێدا بۆ بەخشینی ڕووناکی لە کاتە ناهەموارەکانیدا. کۆمەڵەکە گەشتێکی نۆ ڕۆژیان دەستپێکرد بەناو ڕووباری ئاندوین بە بەلمی جنەکان، تا گەیشتنە '''پارث گالن'''. لەوێ بۆرۆمیر کەوتە جادوی ئەنگوستیلەکەوە، ویستی بە زەبری هێز لە فرۆدۆی بستێنێت، بەڵام فرۆدۆ ئەنگوستیلەکەی کردە پەنجەی و دیارنەما. ئەو ڕوداوە بووە هۆی تێکشانی کۆمەڵەکە. بۆرۆمیر لە کاتی بەرگریکردن لە پیپین و مێری لە هێرشی ئۆرکەکان کوژرا. فرۆدۆش بریاریدا بەتەنها بەرەو مۆردۆر بڕوات، بەڵام سامیش شوێنی کەوت و بەیەکەوە دەستیان بە گەشتە دوور خایەنەکەیان کرد. بەرەو '''ئەمن میل''' کەوتنەڕێ، وە گۆلمیش شوێنیان کەوت، گۆلم هەر لە ناوچەی مۆریاوە شوێنی کۆمەڵەکە کوتبوو، بۆ ئەوەی ئەنگوستیلەکە بەدەستبهێنێتەوە. دوای ئەوەی گۆلم هێرشی کردە سەر دوو هۆبێتەکە، فرۆدۆ توانی بەسەریدا زاڵبێت بەهۆی ستینگەکەی، بەڵام فرۆدۆ زۆر بەبەزەیی بوو، گۆلمی نەکوشت لەبری ئەوە ناچاریکرد کە بەڵێنی ئەوەبدات ڕێگایان لە زۆنگاوە مردووەکانەوە بەرەو دەرگای ڕەش پیشانبدات، ئەویش رازیبوو، بەڵام سام هەر بەرهەڵستی دەکرد. ئەو میهرەبانییەی فرۆدۆ وایکرد کە لە دوواتردا سەرکەوتووبن لە تێکشکاندنی ئەنگوستیلەکە. گۆلم گوتی کە ڕێگایەکی تر هەیە بەرەو مۆردۆر، فرۆدۆش ڕازی بوو کە بە ڕێگاکەی گۆلم بڕۆن، بەرەو '''لیثلییەن'''. لەوێش چاویان بە فرایمەری برا بچوکی بۆرۆمیر کەوت، کە هەرسێکیانی دەستگیرکرد لە '''هێنێز ئانون'''، دواتر پاش ماوەیەک ڕێگەیدا بڕۆن، وە فرۆدۆی لە ناپاکی گۆلم ئاگادارکردەوە. هەرسێکیان بە نزیک میناس مۆرگول تێپەرین، کە لەوێدا هێزی ئەنگوستیلەکە لەرادە بەدەر فرۆدۆی ماندووکرد. دەستیانکرد بە هەڵگەڕان بەسەر پلیکانەیەکی زۆر دوور و درێژ، و پاشان گەیشتنە تونێلێک، نەیان دەزانی کە ئەوە ماڵی جاڵجاڵۆکەی زەبەلاح شیلبۆیە. گۆلم هیوای دەخواست کە دوو هۆبێتەکە بگەنە لای ئەو وە ئەمیش ئەنگوستیلەکەی دەستبکەوێتەوە. شیلبۆ بە فرۆدۆوەی دا و بەتەواوی بێهۆشیکرد، بەڵام سام بەهۆی ستینگەکەی فرۆدۆ و کەمۆڵەکەی گلادرییەل توانی بەسەر شیلبۆدا زاڵببێت و دوری خستەوە. دوای ئەوەی کە چەند هەوڵێکیدا فرۆدۆ بەهۆشبهێنێتەوە و سەرینەگرت، وە نەیتوانی هیچ نیشانەیەکی زیندوویەتی لە فرۆدۆ بدۆزێتەوە، بۆی دەرکەوت کە مردووە و بڕیاریدا ئەنگوستیلەکە هەڵگرێت و کارەکە بەتەنها تەواوبکات. هەرچۆنێک بوو، لە سیرث ئەنگول هەرزوو ئۆرکەکان جەستەی فرۆدۆیان دۆزییەوە و زانیان کە نەمردووە. پلانیان دانا کە هەرکات بەخەبەر هات لێکۆلینەوەی لەگەڵ بکەن. هەڵیانگرت و بردیانە تاوەرێک لە سەروی ڕێگاکە. سام هەستا بە ڕزگارکردنی فرۆدۆ لەوێ و لە دەستی ئۆرکەکان، پاش کەمێک دەمەقاڵێ بە هۆی ئەوەی فرۆدۆ لەوە توڕە ببوو کە سام ئەنگوستیلەکەی هەڵگرتووە، سام ئەنگوستیلەکەی دایەوە بە فرۆدۆ. هەردوکیان وەک ئۆرکەکان خۆیانگۆری و بەرەو چیای فەوتان کەوتنەڕێ، کە دووبارە گۆلم شوێنیان کەوت. لە ناو سوپایەکی ئۆرکەکان ڕۆیشتن تا خاڵێک، بەڵام زۆر بەسەختی توانیان بێنەدەرەوەی ئەو سوپایە. تا دەهات ئەنگوستیلەکە لە سەرکردەکەی نزیکتر ئەبووەوە، وە کاریگەریشی لەسەر فرۆدۆ تا دەهات زیاتر دەبوو. پاش ڕزگاربوونیان لە سوپاکە کەلوپەلە زیادەکانیان فڕێدا بۆ ئەوەی بە ئاسانتر بگەنەجێ. کاتێک گەیشتنە ناو چییاکە گۆلم دووبارە دەرکەوتەوە و هێرشکی کردە سەر فرۆدۆ، بەڵام دووبارە فرۆدۆ بەزاندی، لەکاتێک کە سام خەریکی شەرکردن بوو لەگەڵ گۆلم، فرۆدۆ لە لێواری '''سێمێث ناوەر'''، ئەوشوێنەی ساورۆن ئەنگوستیلەکەی لێدروستکرد، حەزی لەناوبردنی ئەنگوستیلەکەی نەما، وە هەڵیگرت بۆ خۆی و لە پەنجەیکرد. گۆلمیش وازی لەسام هێنا و هێرشیکردە سەر فرۆدۆ نادیارەکەو پەنجەی لێکردەوە، و گەوهەرەکەی خۆی گەڕاندەوە. لەو کاتەی گۆلم سەمای دەگێرا بەهۆی گەڕانەوەی گەوهەرەکەی، باڵانسی لەدەستدا و کەوتە ناوگرکانەکە، وە لەگەڵیشیدا ئەنگوستیلەکە و ساورۆن لەناوچوو. دوو هۆبێتەکە توانیان ڕزگاریان ببێت لە و شوێنە سەختە بەهۆی ئەو هەڵۆیە مەزنانەی کە گەنداف بانگێشتی جەنگەکەی کردبوون. گەڕانەوە گۆندۆر. لە گۆندۆر ئاروین گەوهەرێکی سپی بەستراو بە زنجیرێکی زیوی دایە فرۆدۆ و پێیگوت " ئەگەر بەردەوام بیر لەو گەشتە سامناکە و برینە پڕ لەئازارەکانت بکەیتەوە، ئەوا بەردەوامی بە کێشەکانت ئەدەیت، دەبێت بۆ ماوەیەک بەرەو ڤالینۆر کۆچبکەیت.". پاش تاج لەسەر نانی ئاراگۆن لە میناستریس، هەرچوار هۆبێتەکە گەڕانەوە بۆ هەرێمەکە، بۆ سەرکوتکردنی کۆمەڵێک کەسی خراپەکار، کە '''لۆثۆ ساکڤیڵ''' باگینسی ئامۆزای فرۆدۆ، بە پلەی یەکەم لەو کەسانە بوو، وە دواتریش خستنی سارمانی جادووگەر. هەر چوار هۆبێتەکە خەڵکی هەرێمەکەیان هاندا بۆ وەستانەوە دژی ئەو کەسە خراپەکارانە و خۆشیان سەرکردایەتیان گرتە دەست. شۆڕشەکە بە مردنی سارمان و گریمای خزمەتکاری کۆتایی هات. فرۆدۆ زۆرجار بریندارکرا لەم گەشتەدا بەڵام هیچ کەسێکی نەکوشت وە هەرگیز برینە ڕۆحی و جەستەییەکانی چارەسەر نەبوون کە بەدرێژایی شەڕی ئەنگوستیلەکە چەشتی، وە هەر لەم گەشتەی ئەوشتانەی بینی کە پێشتر خەونی پێوەدەبینین، هەروەها ئەنگوستیلەی هێزی لە پەنجەی گلادرییەلدا بینی. دواتر بووە جێگری کوێخای هەرێمەکە، بەڵام زۆرینەی کاتەکانی دەبەخشییە نوسینی چیرۆکی گەشتەکەی. دوو ساڵ دوای لەناوبردنی ئەنگوستیلەکە، بیلبۆ و فرۆدۆ وەک دوو هەڵگری ئەنگوستیلەکە ڕێگای ڤاڵێنۆریان گرتەبەر، فرۆدۆ هیوای ئەوەی دەخواست کە ئاشتی بدۆزێتەوە. دوو هۆبێتەکە و گەنداف و ئێلرۆند و گلادرییەل سوار کەشتی بوون و گەشتیان بە دەریادا کرد و لە زەوییەکانی ناوەڕاست چوونە دەرەوە.* ساموایز گامجی، باخەوان و ھاوڕێی باگینسەکان.
* ساموایز گامجی، باخەوان و ھاوڕێی باگینسەکان.
* مێریادۆک براندیبوک (مێری)، ئامۆزا و ھاوڕێی فرۆدۆ.
* پێرێگرین تووک (پیپین یان پیپ)، ئامۆزا و ھاوڕێی فرۆدۆ.
ھێڵی ٥٣:
* ئیۆوین، خوشکی ئیۆمیر، ئەو کەسەی خۆی گۆڕی وەک شەڕکەرێکی نێر ناوی گۆڕی بۆ دێنھێڵم بۆ ئەوەی شانبەشانی سیۆدێن شەڕبکات.
* تریبێرد، کۆنترینە لە ئینتەکان. *تۆم بۆمبادیل، دەژیا لە قەراغێکی دارستانە کۆنەکە، کارەکتەرێکی ئاڵۆز و نادیارە لەگەڵ ھێزێکی مەزن.
 
== کەسایەتییە خراپەکان ==
* ساورۆن، شای تارکی و ناودارە بە شای ئەنگوستیلەکان، کەوتووی مایا، یارمەتی جنەکانی دا کە ئەنگوستیلەی ھێزەکان دروستبکەن لە چاخی دووەم.