ئەردەڵان بەکر: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
لاپه‌ڕه‌ی ئه‌رده‌ڵان به‌كر كرایه‌وه‌
تاگەکان: دروستکردنی وتاری نوێی بێپۆل بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری: گۆڕین
 
No edit summary
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
ھێڵی ١:
'''ئەردەلان بەکر''' لە ساڵی ١٩٦٧ لە گەڕەکی خانەقای شاری [[هەولێر]]ی پایتەختی [[ھەرێمی کوردستان]] لە نێو بنەماڵەیەکی کوردپەروه‌ر و شۆرشگێڕ لەدایک بووە.
 
== کورتەی ژیان ==
 
ئەردەلان لەسەردەمی تەمەنی لاویدا پەیوەندی بە ریزەکانی شۆرشی ئازادی خوازی کوردستان دەکات و دەبێتە پێشمەرگە. ماوەی چەند ساڵێک لە ریزی پێشمەرگەدا خەبات دەکات، پاشان دەست دەکات بەکاری هونەری گۆرانی گوتن.
 
== ژیانی ھونەری ==
 
ئه‌رده‌ڵان خاوەنی چەندین بەرهەمی گۆرانی ناوازوە و جوانە. لە سەرەتایی ساڵانی ١٩٩١ لە دوای راپەرینە مەزنەکەی کوردستان، لەگەڵ کۆڕەوە جەماوەریەکی 31 ئاداری ئەو ساڵە کوردستانی بەجێهێشت و رووی کردە دەرەوەی وڵات. پاش ماوەیەک لە وڵاتی [[سوید]] گیرسایەوە. ئەردەلان شان بەشانی دەستیەکی دیار و بەرچاو لە هونەرمەندانی گۆرانیبێژی کورد لە وڵاتی سوید درێژەی بە کارە هونەرییەکانی دا و توانی 5 ئەلبومی گۆرانی بەرهەم بهێنێت. جگە لەوانەش بەشداریی چەندیین ئاهەنگ و بۆنەی جیا جیای کردووە لە وڵاتانی [[ئەوروپا]]، بەتایبەتی لە جەژنی نەورۆز و بۆنە تایبەتییەکان بۆ رەوەندی کورد لەتاراوگە.
 
هونەرمەند (ئەردەلان بەکر) لە نەورۆزی ٢٠٠٨ لەلایەن کۆمپانایای کۆرەک میوزیک بۆیەکەمین جار دوای ئەوەندە ساڵە دوورەوڵاتییە گەڕایەوە بۆ [[کوردستان]] و چەند ئاهەنگێکی لە شاری هەولێر ساز کرد.