شۆڕشی زانستی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
تاگی بێسەرچاوە
ھێڵی ١:
{{یەک سەرچاوە}}
لە [[مێژووی زانست]]دا، '''شۆڕشی زانستی''' ئەو ڕۆژگارە بوو کە تێیدا بیرۆکە نوێکان لە [[فیزیک]]، [[ئەستێرەناسی]]، [[زیندەوەرناسی]]، [[لەشناسیی مرۆڤ]]، [[کیمیا]] و دیکەی [[زانست]]ەکاندا بناغەی زانستی نوێیان دانا و بوون بە ھۆی بەدواوەدانی ڕێبازەکانی زاڵی سەردەم کە لە یۆنانی کۆنەوە دەستیانپێکردبوو و لە [[سەدەکانی ناوین]]یشدا درێژەیان پەیداکردبوو. وەکوو ئەوەی زۆرینەی لێکۆڵەران دەبێژن، شۆڕشی زانستی ساڵی ١٥٤٣ بە بڵاوبوونەوەی دوو پەرتووکەوە دەستیپێکرد و ھەتا سەدەی ١٧ھەم بەردەوامبوو. ئەو دوو پەرتووکە کە ڕێی زانستیان گۆڕی ئەمانە بوون: ''لەسەر ھەڵسووڕانی تەنە ئاسمانییەکان'' نووسینی [[نیکۆلاس کۆپێرنیک]] و ''لەسەر پێکھاتی لەشی مرۆڤ'' نووسینی [[ئاندریاس ڤێسالیوس]].