چەرمۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دەربازدانی 1 سەرچاوە و تاگکردنی 0 بە مردوو #IABot (v1.5.1)
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٢:
'''چەرمۆ''' (لە ئینگلیزیدا بە ''Jarmo'' دەنووسرێت) پێگەیەکی [[شوێنەوارناسی]]یە کە لە نزیکی دێی «کانی سارد» لە ڕۆژھەڵاتی شاری [[چەمچەماڵ]] لە [[پارێزگای سلێمانی]]دایە. یەکێک لە کۆنترین کۆمەڵگە کشتوکاڵییەکانە کە تا ئێستا دۆزراوەتە کە کۆنترین ئاسەوارەکانی دەگەڕێنەوە بۆ ساڵی ٧٠٩٠ی پێش زایین. ڕووبەرەکەی ١٢٠٠ بۆ ١٦٠٠ مەتری چوارگۆشەیە و لە ٨٠٠ مەتر بەرزتر لە ئاستی دەریاکاندایە.
 
== دەزینەوەدۆزینەوە و دەرخستنی ==
لە ساڵی ١٩٤٠ دا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسەواری عێراقی دۆزیویەتەوە و لە ساڵانی ١٩٤٨ بۆ ١٩٥٥ لە لایەن شوێنەوارناسی زانکۆی شیکاگۆی [[ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا|ئەمریکا]] «ڕۆبەرت برێدوود» (Robert Braidwood) بە شێوەی زانستی و لە سێ وەرزدا پشکنینی تێدا کراوە.<ref>[http://oi.uchicago.edu/pdf/oip105.pdf] L. S. Braidwood et al., Prehistoric Archeology Along the Zagros Flanks, Oriental Institute Publications 105, 1983, ISBN 0-918986-36-2</ref> بەڵام وەرزی چوارەمی پشکنینەکان کە بڕیار بوو لە ١٩٥٨دا بکرێت بە ھۆی [[شۆڕشی ١٤ی تەمموز]] لە عێراقدا ئەنجام نەدراوە.