تەیمووری لەنگ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی 185.166.24.141 (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی Gyan333
ھێڵی ٧٤:
 
== چۆن شاری بوخارای داگیرکرد ==
لە ساڵی « ٧٥٨ کۆچیدا » ھەندێ سەربازی میری بوخارا شەش سەربازی تەیموور دەکوژن بۆیە تەیمور داوای کرد لە میری بوخارا کە ئەو بکوژانەی بۆ بنێرێ تا بە سزای خۆیان بگەن میری بوخاراس ڕازی نەبوو وە تاوانەکەی خستە ئەستۆ سەربازانی تەیمور ، بۆیە تەیمور بڕیار دەدات کە ھێرش بکاتە سەر بوخارا و لە مانگی شەوالی « ٧٥٨ کۆچیدا » لە سەمەرقەندەوە بەرەو بوخارا کەوتە ڕی بە لەشکرێکی سوارچاکەوە کە گەیشتنە بوخارا بە پەیژە بەسەر دیوارەکانی شورای شارەکەو دابەزینە ناو شارەکەوە وە لەشکری بۆ شەڕ دامەزراند بۆ سبەینێ رۆژ ھەڵات میر لەسەر بورجی کۆشکەکەیەوە لە تەکیا دوا و پێی وت چیت لە من دەوێت ئەی تەیمور ئەمیش باسی ڕووداوی کوژرانی شەش سەربازەکان و وەلامی نامەکانی بۆ کرد دوای وتو وێژێکی زۆر میر رازی نەبوو بە داواکاریەکانی تەیمور ئیتر تەیمور ھاواری کرد دەتکوژم و تەواوی دارایی و سامان و وڵاتت دەکەویتە دەستی من و دەبمە فەرمانڕەوای بوخارا ، میریش لە وەلامدا ووتی کە توانیت من بکوژیت با وابێت ، دوا ئەم قسانە میر دیار نەما بەلام ھەر لە ئێوارەدا تەیمور سەربازەکانی ڕاسپاردبوو کە دەروازەی ڕیگای نھێنی کۆشک بدۆزنەوە چونکە ھەر میرێکی ئەو کاتە ڕیگایەکی دەرباز بونی نھێنی ھەبوو بۆ دەرەوەی شار ، دوای کەمێک لەناو جەنگاوەرانی تەیموردا دەنگە دەنگ و ھەرا پەیدا بوو چەند کەسێکیان بە دیل گرتبوو کە میری بوخاراو دەست و پێوەندەکانی بوون ، ھێنایانن بۆ لای تەیمور و تەیمور لە ھەڵویستی خۆی پەشیمان بوو ڕازی بوو بەوەی کە داواکاریەکانی بەجێ بھێنی بەڵام تەیمور لە وەڵامدا وتی دوایی من لە خاکی تۆدا بووم ئێستا تۆ دیلی لای من بۆیە ئەو قسانە ھی بەیانی زوو بوون نەک ئێستا ،وە تەیمور فەرمانیدا کە میری بوخارا لەسەر زەوی ڕابکێشن و بە شمشێرەکەی لە نێوانی ھەناسەیەکدا سەری لە لاشەی جیا دەکاتەوە و فەرمانڕەوایی بوخارا دەگرێتە دەست . پاشان یەکێک لە ئەفسەرە چالاک و بە ئەمەکەکانی خۆی دەکاتە لێپرسراوی بوخاراو فەرمان دەدات بە سەربازانی خۆی و دانیشتوانی بوخارا کە ھەموو قەلاو شورای دەوری شار لەگەڵ زەویدا تەخت بکەن نەوەک یەکێکی تر بۆ مەبەستێکی دژ بەکاریان بھێنێت چونکە لە ژیانیدا دەستی گرتبێت بەسەر ھەر جێگایەکی ئەم زەمینەدا بەم چەشنەی کردووە . دوای ئەوەی دەسەلاتی جێگیربوو لە بوخارادا بەرەو سەمەرقەند دەگەڕێتەوە .دوایی
 
== جەنگی تاشکەند ==