ئێرنست ھێمینگوەی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٦:
ھێمینگوەی ھەر لەلاوێتیدا وەکو پەیامنێر بۆ ڕۆژنامەی کنساس ستار کاری کردووە و لە ساڵی ١٩١٨ لەکۆتایی [[شەڕی جیھانیی دووەم]] وەکوو خۆبەخش لەگەڵ مانکی سووری ئیتاڵی کاری کردووە و بەسەختی برینداربووە و چەند مانگێک لە نەخۆشخانە کەوتووە و [[نەشتەرگەری]]ەکی زۆریشی بۆ کراوە و کە چاک بۆتەوە نیشانەی ئازایەتی وەرگرتووە و پلەی مولازمیشی وەرگرتووە.
 
لەساڵی ١٩٢١ ھێمینگوەی وەکوو پەیامنێر بۆ ڕۆژنامەی تورنتو ستار لە [[شیکاگۆ]] کاری کردووە و لەساڵی ١٩٢٢ ڕۆشتووە بۆ [[پاریس]] و بەھەمان شێوە کاری پەیامنێری کردووە و سەرەتای ساڵی ١٩٢٣ یش سەرەتای سەرکەوتنی بووە بە بڵاوکردنەوەی ٣ چیرۆک و ١٠ سروود و لەساڵی ١٩٢٦ بەچیرۆکی خۆڕیش ھەڵدێتەوە ناوبانگی دەرکردووە و لەدوای بڵاوکردنەوەی چەند چیرۆکێک و بەدەستھێنانی چەند سەرکەوتنێکی دیکە لەنێوان ساڵی ١٩٣٦ بۆ ١٩٣٨ وەکو پەیامنێرێکی جەنگی ڕوماڵی جەنکی ناوخۆی [[ئیسپانیا]]ی کردووە و دواتر بەرھەمی بۆکێ زەنگ لێ دەدرێی دەرکردووە و باوبانگێکیناوبانگێکی بەرفراوانی دەکردووە.
 
ھێمینگوەی لە ساڵی ١٩٥٣ [[خەڵاتی بولیتزر]]ی ئەمریکی وەرگرتووە و لەساڵی ١٩٥٤ خەڵاتی نوبڵی لە وێژەدا پێبەخشراوە و توانیوێتی جێ پەنجەی خۆی لە وێژەی ئەمریکادا دابنێت و بۆتە یەکێک لەپایە گرنگەکانی ئەدەبی ئەمریکی.