ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٩٦:
:بە ڕای من کاک چالاک بۆ ناوی وتارەکە ، یەزد باشترە ، جەنابتانیش ئەگەر بەڵگەتان ھەیە دەتووانن لە ناوەڕۆکی بابەتەکە ئه‌م ناوه‌ی باس بکه‌ن. ھەر بژی--{{بەکارھێنەر:merkhas/واژۆ}}٠٠:٣٧, ٩ ئایار ٢٠١١ (UTC)
::کاک Merkhas، من ئەم وشەیەم لەوانەی بەساڵاچوو و گەڕاوەن بیستووە و بەڵگەکەشم ھەر ئەوانن. ئێستا کە ئەوانیش دێن وردەوردە نامێنن، زۆر سەیر نییە من و تۆیەکی ڕۆژھەڵاتی کە زمانی زگماکیمان نازانین و تەنانەت فارسی باشتر دەزانن بە بیستنی وشەی ڕەسەن سەرمان لە گێژەوە بێ و پێ‌بکەنین یا لە شوێنێکی وەکوو ئێرە داوای بەڵگە بکەین! بەڕاستی زۆر بۆ خۆمان بە داخم. فارس دەڵێ «منم، دشمن خودم!». نەقلی ئێمەیە کاکە گیان. ئێستا چاو لە TRT6 بکە. کابرا وا دەزانێ تورکی ستەمبولی قسە دەکەن، بۆ؟ چون کوردی خۆیان لە بیر چۆتەوە و بە لەھجەی تورکی، کوردی قسە دەکەن! لە پاش ئەوە کاتێک ھەر لەم ویکییەدا دەڵێم لە جیاتی «گۆل» کە تورکییە بڵێین «زرێچە» کە ڕەسەنە و تەنانەت لە ئەوێستاشدا ھاتووە، ئەڵێن نا باو نییە. من و تۆ دەبێ بیڵێین ھەتا باو بێ یا نا؟ کورد ئەگەر کوردی زانیبا نەدەھات تورکییەکەی بڵێ تۆ کە دەزانی تورکییە و کوردیشی ھەیە بۆ وا لەسەری دەکەیەوە!! ھەر ھیچ، زۆر جار کە قسەی وا دەبیسم تەواو لە کورد و کوردایەتی و زمانی کوردی سارد دەبمەوە چ بگا بە بەشداری لە ویکیپیدیادا. سپاس بەقوربان، سەرم ئێشاندی.--<code style="background:yellow">:)</code>[[بەکارھێنەر: Calak|چالاک]]<sup>[[قسەی بەکارھێنەر:Calak|لێدوان]] </sup> ١٢:٣٨, ٩ ئایار ٢٠١١ (UTC)
:::کاکە چالاک ، داواکردنی بەڵگە لە سەر ویکیپیدیا ، مافی ھەموو کەسێکە و یەکێک لە ڕێبازەکانی ویکیپیدیایە. من کە دەڵێم بۆ ناوی وتارەکە یەزد باشترە ، لەبەر وەی نییە کە یەزد ڕەسەنترە یان ھێز وشەیەکی کوردی نییە ، بەڵکوو یەزد باشتر دەبیندرێتەوە. دوای وەش من دژایەتی لەگەڵ بەکارھێنانی وشە ڕەسەنەکان ناکەم ، من ڕای ئێوەم سەبارەت بە وەی کە وشەی «زرێچە» لە «گۆل» ڕەسەنترە یان گواستنەوەی وتاری «ناوچەی دەریای ڕەش» بۆ «ناوچەی زەریای ڕەش»(بە ھۆی وەی کە زەریا کوردیترە) زۆر پێ باش بوو ، بەڵام سەبارەت بە ناوی یەزد ، دەبێ ئەوەی لەبەر چاو بگرین کە (ئەگەر نەڵێین ھەموو کەس) زۆربەی خەڵک ناوی ھێز بەکار ناھێنن ، بەڵام دیسان ئەمەش نابێتە ھۆی وەی کە تازە لە ھیچ شوێنێک باسی ئەم وشەیە نەکەین و بۆ ھەمیشە لە زمانی کوردی بیسڕینەوە ، ھەر بۆیەش لە ناوەڕۆکی بابەتەکە یان لە جێیەکی‌تر دەبێ باسی بکەین.
 
:::کاک چالاک من کە دەبینم چەند کەسێک بێ وچان ، تێدەکۆشن تا ویکیپیدیای کوردی دەوڵەمەند بێ ، حەز دەکەم منیش یەکێک لەم تێکۆشەرانە بم ، بەڵام سارد بوونەوەی ئەم کەسانە منیش سارد ئەکاتەوە ، ھەر بۆیەش ھیوادارم ھیچ کات لە خزمەت بە زمانی گەلە زوڵم لێکراوەکەمان سارد نەبنەوە. ئێوە سەر‌مەشقی ئێمەن ، ئێمەی کە تازە ھاتووینە سەر ویکیپیدیای کوردی.--{{بەکارھێنەر:merkhas/واژۆ}}١٦:٤٢, ١٠ ئایار ٢٠١١ (UTC)