تاوگۆزی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ١:
"تاوگۆزی" ناوی ھۆز[عەشیرەت]ێکی گەورەی [کورد]ە،کەبەبنەچەیان دەگەڕێتەوە سەر ئیمامی عەلی خەلیفەی چوارەمی موسڵمانان و ئامۆزاو زاوای پێغەمبەری ئیسلام محمد[صل الله علیه وسلم]واتە لەنەوەی فاتیمەن خوالێی ڕازی بێت وە شوێنیلەبەرئەم هۆیەیە کە بەتاوگۆزیە ڕەسەنەکان دەڵێن [سەید]. وەشوێنی نێشتەجێیان دەکەوێتە هەردوو کوردستانی ڕۆژهەڵات و باشوور
ناوچەکەیان کەپێی دەوترێت "ناوچەی تاوگۆزی" لەسەر سنووری ھەردوو ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان، لە ڕۆهەڵات دەکەوێتە بەر هەردوو شارستانی [جوانڕۆ] بەخشی کڵاش - شەروێنە، و [سەلاسی باوەجانی] بەخشی ناوەندیی تازاوە لە [پارێزگای کرماشان]، دراوسێیە لەگەڵ ھۆزەکانی [[باوەجانی]] و [[قوبادی]] و [[ئیمامی]] و [[کڵاشی]] و گوندی [[مزران]].هەرچی لە باشووریشە ناوچەکەیان دەکەوێتە سنووری [ناحیەی بەمۆ] لە پارێزگای [هەڵەبجە]و قەزای [دەربەندیخان]ی سەر بە پارێزگای [سلێمانی] و ناحیەی سیروان لە پارێزگای [ھەڵەبجە]، لەگەڵ ھۆزەکانی [[شەمێرانی]] و [[باوایی]] و [[شەرەفبەیانی]] و [[نەورۆڵی]] و [[ھارونی]] و [[گڵێجاڵی]] ھاوسنوورن. شایانی باسە شاعیری بەناوبانگی کورد [[مەولەوی]] لەم ھۆزەیە، و گۆڕەکەی لە گوندی سەرشاتەی سەرووە لە ناوچەکەیان لە باشووری [[کوردستان]]. ھۆزی تاوگۆزی خاوەنی نزیکەی ۳٥ گوندە، نزیکەی ٢٠ گوند لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ۱٥ گوندیش لە باشووری کوردستان، ئەمەش ناوی گوندەکان: لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان: ١- ملەڕەش ٢- قەڵاجێ ٣- دۆڵی گوێزی ٤- لاپیرسا ٥- بڕی مەلا عەلی ٦- دۆڵەتا ٧- بانی لوان ئەو حەوت گوندەی سەرەوە دەکەونە دەڤەری: (تاوگۆزی تاوگۆز). ٨- بەشی ناوخاس ٩- ئالیخانی ١٠- ھۆزی ستە ١١- ھەماجگە (ئاوایی بەشی حەمەجان). ١٢- ملەکەوە ١٣- پوینە (ئاوایی دەسێردی لە کوێستان، ناکەوێتە دۆڵی دەرە بەڵام نزیکە). ئەو شەش گوندەی سەرەوەش (لە ھەشتەمەوە تا شازدەیەم) دەکەونە ناوچەی دۆڵی دەرە. ١٤- گەزەنە (ئاوایی بەشی ئەلیوەیس). ١٥- دڕێمی ١٦- بانینار (ئاوایی بەشی مەحموود). ١٧- ئەشکێ (ئاوایی ھۆزی کوێخا). ١٨- بناوەچ (ئاوایی دەسێردی لە گەرمەسێر). ١٩- خازنۆک (ئاوایی ڕەجەوی). ٢٠- شێخ سێڵە (ئاوایی شێخ سێڵە گەورەدێیە، زۆربەی دانیشتووەکانی لە دەسێردی و ھۆزی کوێخا و دڕێمی پێک دێن). ئەم حەوت گوندەش (لە چواردەوە تا بیست دەکەونە گەرمەسێر). لە باشووری کوردستان: ٢١- [[گمە]] ٢٢- پشتە ٢٣- قەڵپ ٢٤- مۆرتکە ٢٥- بانی بۆڵان ٢٦- زارێن ٢٧- کانی ژەنان ٢٨- سەرشاتەی خواروو ٢٩- سەرشاتەی سەروو ٣٠- پشتقەڵا ٣١- گورگەچیا (ئەم گوندە دەکەوێتە دەڤەری شارەزوور) ۳۲-بێمارۆک ۳۳-بەشی عەلی ۳٤-گەڕاو ۳٥-دێ سوتک یان دێ سوتاو(ئەوگوندەیە کەکتێبخانەکەی مەولەوی تێدا سوتا).