ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٩٥:
:بەداخەوە کاک چالاک ئەو کات کە لە سەر ناوی یەزد وتووێژ کرا جەنابتان لە سەر ویکیپیدیا نەبوون ، من بۆخۆم کاتێک کە وتاری پارێزگای ھێزم دانا (ھەر وەک لە پەڕی وتووێژی بابەتەکەدا باسم کرد) پێم وابوو لە سەر ئەم ناوە پێک ھاتوونە ، من بۆخۆم ئەم ناوەم(ھێز) نەبیستبوو ، لە ھیچ شوێنێکی تریش وەک کتێب و فەرھەنگ و ئینتێرنێت نەمدیتەوە، دۆستانی تریش ھەم پێیان وابوو یەزد لە ھێز باشترە ، ھەر بۆیەش ناوەکەمان گواستەوە بۆ یەزد ، سەبارەت بە بۆچوونی جەنابتانیش دەبێ ئەم ناوە لە شوێنێکی باوەڕ پێکراو نووسرابێ یان لەسەری کۆدەنگی ساز بکرێ.
:بە ڕای من کاک چالاک بۆ ناوی وتارەکە ، یەزد باشترە ، جەنابتانیش ئەگەر بەڵگەتان ھەیە دەتووانن لە ناوەڕۆکی بابەتەکە ئه‌م ناوه‌ی باس بکه‌ن. ھەر بژی--{{بەکارھێنەر:merkhas/واژۆ}}٠٠:٣٧, ٩ ئایار ٢٠١١ (UTC)
::کاک Merkhas، من ئەم وشەیەم لەوانەی بەساڵاچوو و گەڕاوەن بیستووە و بەڵگەکەشم ھەر ئەوانن. ئێستا کە ئەوانیش دێن وردەوردە نامێنن، زۆر سەیر نییە من و تۆیەکی ڕۆژھەڵاتی کە زمانی زگماکیمان نازانین و تەنانەت فارسی باشتر دەزانن بە بیستنی وشەی ڕەسەن سەرمان لە گێژەوە بێ و پێ‌بکەنین یا لە شوێنێکی وەکوو ئێرە داوای بەڵگە بکەین! بەڕاستی زۆر بۆ خۆمان بە داخم. فارس دەڵێ «منم، دشمن خودم!». نەقلی ئێمەیە کاکە گیان. ئێستا چاو لە TRT6 بکە. کابرا وا دەزانێ تورکی ستەمبولی قسە دەکەن، بۆ؟ چون کوردی خۆیان لە بیر چۆتەوە و بە لەھجەی تورکی، کوردی قسە دەکەن! لە پاش ئەوە کاتێک ھەر لەم ویکییەدا دەڵێم لە جیاتی «گۆل» کە تورکییە بڵێین «زرێچە» کە ڕەسەنە و تەنانەت لە ئەوێستاشدا ھاتووە، ئەڵێن نا باو نییە. من و تۆ دەبێ بیڵێین ھەتا باو بێ یا نا؟ کورد ئەگەر کوردی زانیبا نەدەھات تورکییەکەی بڵێ تۆ کە دەزانی تورکییە و کوردیشی ھەیە بۆ وا لەسەری دەکەیەوە!! ھەر ھیچ، زۆر جار کە قسەی وا دەبیسم تەواو لە کورد و کوردایەتی و زمانی کوردی سارد دەبمەوە چ بگا بە بەشداری لە ویکیپیدیادا. سپاس بەقوربان، سەرم ئێشاندی.--<code style="background:yellow">:)</code>[[بەکارھێنەر: Calak|چالاک]]<sup>[[قسەی بەکارھێنەر:Calak|لێدوان]] </sup> ١٢:٣٨, ٩ ئایار ٢٠١١ (UTC)