ویکیپیدیا:بووکەڵەکاری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١:
{{سیاسەتی ڕەسمی|وپ:بک}}
{{کورتە|ھەر بەشداربوویەک لە ویکیپیدیا، پێویستە تەنھا یەک ھەژماری ھەبێت. نابێت زیاتر لە یەک ھەژمار بەکاربێت بۆ ھەڵخەڵەتاندن و پشتڕاستکردنەوەی خوود لە وتووێژەکاندا. داوا لە ھاوڕێکانت مەکە لە ویکیپیدیا ھەژمار دروست بکەن تەنھا بۆ پشتگرتنت لەکاتی وتووێژدا. ھەژماری کۆن و فەرامۆشکراو زیندوو مەکەرەوە بۆ بەکارھێنانیان. لە ھەژمارەکەت مەچۆرە دەرەوە تەنھا بۆ خراپکردنی ویکیپیدیا بە ناونیشانی ئای-پییەکەت ئەگەرنا بەربەست دەکرێیت.}}
 
بەکارھێنانی چەند ھەژمارێک بە یەکەوە لە ویکیپیدیا بە '''بووکەڵەکاری''' ناودەبرێت. زۆرجار ئەو ھەژمارانەی بۆ بووکەڵەکاری دروست دەکرێن بۆ ھەڵخەڵەتاندنی بەکارھێنەرانی تری ویکیپیدیا، پشتگیریکردنی خوود، تێکدانی دەنگدانەکان، یان بەکارھێنانی نەشیاوی تر بەکاردێن. داواکراوە لە ھەموو ئەو کەسایەتییانەی بەشداری لەم پرۆژەیە دەکەن کە تەنھا بە یەک ھەژمار بەشداری بکەن. بەکارھێنانی یەک ھەژمار یارمەتی دروستیی ئامارەکانی ویکیپیدیا و دانەپاڵەکان ژمارەی دەستکارییەکان دەدات. لەوانەیە لە چەند حاڵەتێکدا بەکارھێنانی زیاتر لە یەک ھەژمار بە مەبەستی ڕاگرتنی ویکیپیدیا و باش بەکارھێنان ڕێگەپێدراو بێت.