ویکیپیدیا:توێژینەوەی سەرەتایی قەدەغەیە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٢٣:
بە پێی ئاستی گرینگی و شێوەی ھەڵسوکەوت لەگەڵ سەرچاوەکانی وەرگرتنی زانیاری، سەرچاوەکان بۆ بەکارھێنان لە ویکیپیدیا دابەش دەکرێن بە [[:en:Primary sources|سەرچاوە سەرەکییەکان]]، [[:en:Secondary sources|سەرچاوەکانی ئاستی دووھەم]] و [[:en:Tertiary sources|سەرچاوەکانی ئاستی سێھەم]].
 
* '''[[:en:Primary sources|سەرچاوە سەرەکییەکان]]''' زۆر نێزیکننزیکن بە ڕووداوەکە و زۆربەی کاتەکان کەسێکە دەینووسێت کە ڕاستەوخۆ تێکەڵە بە ڕووداوە و بابەتەکە؛ یان دەتوانێ زانیارییەکی نوێ و گرینگ لە ناوەندی ڕووداوەکە بدات، بەشێک لە مێژوو، بڕیارێکی ڕامیاری و ھتد. نووسراوەکانی شایەتی ڕووداوێکی ھاتووچۆ، دەتوانێ سەرچاوەیەکی سەرەکیی بێت بۆ وتاری ئەو ڕووداوە. بەڵگە مێژووییەکان وەک دەفتەری بیرەوەرییەکانی کەسایەتییەکان دەتوانێ سەرچاوەی سەرەکی بێت. نووسراوەکانی پسپۆڕێک سەبارەت بە تاقیکردنەوەیەک کە خۆی کردوویە سەرچاوەی سەرەکییە.
 
::'''ڕێبازی ئێمە:''' سەرچاوە سەرەکییەکان کە وەک بڕواپێکراو بڵاوکراونەتەوە دەتوانن لە ویکیپیدیا بەکاربێن، بەڵام بە وریایی، چون بە ئاسانی تووشی بەکارھێنانی نابەجێ دەبن. ھەرجۆرە شیکردنەوە و شەرحێک لەسەر سەرچاوەیەکی سەرەکی، پێویستی ھەیە بە ئاماژە بە سەرچاوەیەکی دیکە لە ئاستی دووھەمدا بۆ ئەو شەرحە. سەرچاوە سەرەکییەکان تەنھا دەبێ بۆ دانانی وتە یان ڕوانگەیەکی ڕوون و ئاشکرا بەکاربێن، بە شێوەیەک ھەرکەسێکی کە وتارەکەی خوێندەوە و دەستی بە سەرچاوەکە گەیشت بتوانێ ڕاستاندنی بکات. تکایە شیکردنەوە، شەرح و لێکدانەوە لەسەر کەرستەکانی سەرچاوە سەرەکییەکان '''مەکەن'''. گشت وتارێک لەسەر بنەمای سەرچاوەیەکی سەرکیی '''دامەنێن'''.