عوسمان کوڕی عەفان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
گەڕاندنەوەی پێداچوونەوەی 606290 لە لایەن 130.193.228.210 (لێدوان)
تاگ: پووچەڵکردنەوە
No edit summary
ھێڵی ٣٦:
*'''یەکەمیان'''، ئەو ئەنجومەنی ڕاوێژەی کە عومەر وەسیەتی پێکرد، نەبووە دەزگایەکی ڕاوێژ، تەنھا یەک ئەرکیان بە جێ ھێنا، کە باشتر وابوو ئەو پێنجەی تر ڕۆڵی ڕاوێژکاریان ببینیایە بۆ یارمەتی عوسمان لە جێبەجێکردن کاروبارەکانیدا، بە تایبەت لەبەر گەورەیی تەمەنی عوسمان و گەورەبوونی قەبارەی دەوڵەتەکە.
*'''دووەمیان'''، ھەندێک لەو ئاکارە باشانەی لە عوسماندا ھەیبوون، وەک بەخشندەی و چاکەکاری و بەڕێزی، کە سیفەتی باوەڕدارێکی نمونەیی بوون کە شایەنی بەھەشت بێت، بەڵام خەلافەت پێویستی بە سیفاتی ترە وەک سەرکردایەتی.. کەسوکارە ئەمەوییەکانی عوسمان، ئەم سیفەتانەی عوسمانیان قۆستەوە بۆ بەرژەوەندی خۆیان، لە بەرامبەردا نەوەی ھاوەڵەکان و ئەوانی تر ڕۆڵیان نەما، لە کاتێکا پێویستیان بە ڕۆڵی ئەوان ھەبوو، ئەمەش بووە ھۆی دروستبوونی جۆرێک لە ناڕەزایی لە جێگەی دەزگایەکی ڕاوێژ کە ئەبووایە بنیات بنرایە.
 
خەلیفە عوسمان زۆربەی نزیکەکانی خۆی کردە والی شوێنەکان و گرنگی نەدا بەو ھاوەڵانەی کە شیاو بوون، کە ئەمەش گرنگترین ھۆکار بوو بۆ کوژرانیشه‌هیدبوونی عوسمان، ئەو والیانەی کە عوسمان داینان لە نزیکەکانی خۆی بوون، ئەمانەن؛
=== والیەکانی عوسمان کە لە نزیکەکانی بوون ===
*[[معاویەی کوڕی ئەبوسوفیان]]
Line ٥٠ ⟶ ٥١:
لە سەردەمی فراوانبوونی [[ئیسلام]] و بڵاو بوونەوەی لە زۆر وڵاتدا، ھاوەڵەکان جیابوونەوە، ئەمەش بووە ھۆی دەرکەوتنی خوێندنەوەی جیاواز بۆ [[قورئان]] و لە ترسی جیاوازی لە نوسینەوەی قورئان، و گۆڕینی زمانەکەی، عوسمان ھەموو موسڵمانانی کۆکردەوە لەسەر زمانی قوڕەیش یان دیالێکتی قوڕەیش کە ئەویش دیالێکتی عەرەبە، و قورئانی نوسیوە بە زمانی عەرەبی، و ناونرا (قورئانی عوسمان) یان قورئانی ئیمام.
== کۆچی دوایی ==
عوسمانی کوڕی عەفان کوژرا لە ساڵی ٣٥ی کۆچی و بە شێوەیەکی ناشیرینانە، لە کاتێکا لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا بوو و کوژرانیشه‌هیدبوونی لەسەر دەستی کۆمەڵێک لە ناڕازیەکان بوو لە دەسەڵاتی، ئەوانی کە دواتر لە ئایین لایاندا و دوورکەوتنەوە لە کۆبوونەوە بۆ چارەسەرکردن و ڕیکەوتن، و لە بەقیع نێژرا.
و کوژرانیشه‌هیدبوونی عوسمان پێشەکیەک بوو بۆ ڕووداوە دیارەکانی مێژووی موسڵمانان وەک شەڕی جەمەل و سەفین.
 
== لە وتەکانی پێغەمبەر لەسەر کوژرانیشه‌هیدبوونی عوسمان ==
لە ئیبن عومەرەوە، ئەڵیت، پێغەمبەر فەرموویەتی ئاژاوەیەک ڕوو ئەدات، پیاوێک ڕۆیشت لەبەردەماندا، وتی؛ ئەم پیاوەی تیا ئەکوژرێت بە زوڵم لێکراوی، کە سەیرم کرد پیاوەکە عوسمانی کوڕی عەفان بوو.