ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

[وەشانی تاوتوێکراو][وەشانی تاوتوێ نەکراو]
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دوایین گۆڕانکاریی دەق ڕەد کرایەوە (لە لایەن Achicho93) و گەڕێنرایەوە بۆ پێداچوونەوەی 551541 لە لایەن Épine
چاککردنی ھەڵەی نووسین
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی ئەندرۆید
ھێڵی ٢٨:
'''دەوڵەتی عوسمانی''' (بە [[عوسمانلی]]: {{نووسەی عەرەبی|''دَوْلَتِ عَلِیّۀ عُثمَانِیّە''}}؛ بە [[زمانی تورکی|تورکیی نوێ]]: ''Yüce Osmanlı Devleti'') ئیمپراتۆرییەکی [[ئیسلامی]] بوو کە لە ساڵی ١٢٩٩ەوە تا ساڵی ١٩٢٣، بۆ ماوەی نزیک بە ٦٠٠ ساڵ بەردەوام بوو و دەسەڵاتداریی ئەکرد. [[سوڵتان عوسمانی یەکەم|عوسمانی یەکەم کوڕی ئۆرتغرۆل]] دامەزرێنەری ئەو ئیمپراتۆرییە بوو.
 
دەوڵەتی عوسمانی لە سەدەکانی شانزە و حەڤدەدا گەیشتە لووتکەی ھێز و توانای خۆی. زۆربەی خاکی ھەر سێ قاڕەکانی جیھانی کۆن، واتە [[ئەورووپا]]، [[ئاسیا]] و [[ئەفریقا]]ی ئەگرتەوە، کە ھەموو [[ئاسیای ناوەڕاست]]، بەشێکی زۆری باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا، ڕۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقای تێ ئەکەوت. ژمارەی ویلایەتەکانی دەوڵەتی عوسمانی ئەگەیشتە ٢٩ ویلایەت. دەوڵەتێکی ئیسلامی بوو و پەیڕەویی [[شەریعەتی ئیسلام|شەریعەتی ئیسلامی]] ئەکرد. لەبەر ئەوە، سوڵتانەکانی نەوەی عوسمان نازناوی "پێشەوای باوەڕداران" و "خەلیفەی موسڵمانان"-یان ھەڵگرت. لە سەردەمی [[سوڵتان سولەیمان قانونی|سوڵتان سولەیمانی یەکەم]]، لە ڕووی سیاسی و لەشکرییەوە، دەوڵەتی عوسمانی گەورەترین ھێز بوو و [[قوستەنتینیە]]ی پایتەختی ڕۆڵی ئامرازی پێکەوەبەستنی ئایینی ئەبینی لەنێوان جیھانی ئەورووپای مەسیحیمەسیح و ڕۆژھەڵاتی ئیسلامیدا. لە دوای سەردەمی سوڵتانی ناوبراو، کە بە سەردەمی زێڕینی دەوڵەتی عوسمانی دائەنرێت، لاوازی و بێھێزی دوڵەتەکەی گرتەوە. وردە وردە، ھەرچەن چەند ماوەیەکی گەشەسەندن وچاکسازی تری بە خۆیەوە بینی، بەڵام، لە ئاستی ئەوەدا نەبوون بیگەڕێننەوە بۆ ئاستی پێشتری.
 
لە ساڵی [[١٩٢٣]] دەوڵەتی عوسمانی کۆتاییی پێ ھات و کۆماری [[تورکیا]] دامەزرا کە لە ئێستادا بە میراتگری ڕەسمیی دەوڵەتی عوسمانی دائەنرێت.
 
== مێژوو ==