مافی نووسەر: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «{{ماف}} '''مافی نووسەر''' (بە ئینگلیسی: Author's rights) دەستەواژەیەکە کە بە شێوەی پەیتاپەیتا ل...»ەوە
تاگ: دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٠١:١٠، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٩

مافی نووسەر (بە ئینگلیسی: Author's rights) دەستەواژەیەکە کە بە شێوەی پەیتاپەیتا لە پەیوەندی بە یاساکانی تایبەت بە خاوەندارێتی ھزری بەکار دێت. ئەم دەستەواژەیە وەرگێڕانێکی ڕاستەوخۆیە لە وشەی فەڕەنسەوی droit d’auteur. لە ڕاستیدا یەکەم جار ئەم دەستەواژەیە ساڵی ١٧٧٧ لە وڵاتی فەڕەنسە و لەلایەن پیەر بوومارشیە کە پەیوەندی نزیکی لەگەڵ بێنجامین فرانکلین ھەبوو بەرز بوویەوە. مافی نووسەر بە گشتی لە پەیوەندی بە یاساکانی مافی کۆپیکردن لە ناو یەکێتی ئەورووپا و ھەروەھا وڵاتانی خاوەن یاسای مەدەنی بەکار دێت[١].

مافی نووسەر لە دوو بەشی جیاواز پێک دێت: مافی ئابووریی بەرھەمەکە و مافی ئەخلاقی نووسەر. مافی ئابووری مافێکی خاوەندارییە کە لە کات و ماوە دا سنووردار ئەبێت کە لەوانەیە نووسەر ئەم مافەی بدات بە کەسانێکی تر ھەر وەک خاوەندارییەکانی تر (ھەڵبەت لە ناو زۆربەی وڵاتان پێویست بە گرێبەستێکی نووسراو ھەیە). ئەم مافە بۆ ئیزن دان بە نووسەر یان خاوەن ماف ڕەچاو ئەکردرێ تا بە شێوەی ماڵی سوود لە بەرھەمەکانیان وەرگرن[٢]. نووسەرانی بەرھەمە دراماتییەکان (نمایشنامە و ھتد) ھەروەھا ئەم مافەیان ھەیە کە ڕێگە بدەن بە نمایشی گشتی بەرھەمەکانیان (خاڵی ٩ی بەڵێننامەی بێرن).

سەرچاوەکان

  1. ^ بەشداربوانی ویکیپیدیای ئینگلیسی. "Authors' rights". Retrieved 21ی Februaryی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  2. ^ ڕێکخراوی جیھانیی خاوەندارێتی ھزری. "Berne Convention for the Protection of Literary and Artistic Works". Retrieved 21ی Februaryی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)