ھیچخوازی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
چاکسازیی نووسە عەرەبییەکان
No edit summary
ھێڵی ٢:
'''ھیچخوازی''' ({{بە ئینگلیزی|Nihilism}} – {{بە عەرەبی|عدمية}} • لە ''Nihil''ـی [[لاتینی]]یەوە ھاتووە بە واتای '''ھیچ''') بیر و باوەڕێکی [[فەلسەفە|فەلسەفییە]] کە پێشنیاری باوەڕنەکردن بە یەک یان زیاتر لە لایەنە واتادارەکانی ژیان دەدات. بە گشتی، ھیچخوازی بە شێوازی '''ھیچخوازیی ھەبوونی''' دەبیندرێت، بیردۆزەیەکی فەلسەفەیی کە دەڵێت ژیان ھیچ واتا و نرخێکی نییە و مرۆڤەکانیش بێبایەخ و بێ ئامانجن. ھیچخوازە ئاکارییەکان دووپاتی ئەوە دەکەنەوە کە ھیچ ڕەوشتێکی خۆیی بوونی نییە، ھەروەھا ئەو پێوەرە ڕەوشتیانەی کە بە پەسەند داندراون بە تەواوی و واتایی داھێندراون. ھیچخوازی لەوانەیە بە شێوازەکانی [[مەعریفەتناسی]]، [[زانستی بوون|زانینناسی]]، یان [[مێتافیزیک]]ی ببینرێن، واتا لە ڕووی ھیچخوازییەوە، لە ھەندێک لایەنەوە زانین لە توانادا نییە، یانیش واقیع بوونی نییە.
 
ئەم فەلسەفەیە زۆربەی جار لەگەڵ دەستەواژەی [[بەڕەڵایی کۆمەڵایەتیدا (لامعیاریة)کۆمەڵایەتی]]دا بەکاردێت بۆ دەربڕینی ئەو ھەستە بێ ھیواییەی کە کەسێک لەوانەیە درکی پێ بکات دوای زانینی ئەوەی کە ھەبوون بێ سوود و گرنگییە و ھیچ نەریت و یاسا و ڕێسایەک لە ڕاستیدا بوونیان نییە. جووڵەکانی وەک (مستقبلیة) و (تفکیکیة) لەلایەنی خەڵکی ترەوە بە ھیچخواز لە قەڵەم دراون<!--چین تەفکیکییە و موستەقلییە؟-->.
 
ھەروەھا ھیچخوازی خەسڵەتێکە کە دەدرێتە پاڵ کات و دەمەکان: بۆ نموونە جان بۆدریارد لە پاڵ چەند کەسانێکی تر سەردەمی پۆست مۆدێرنێتی (پۆست مۆدێرنێتی باری ئابووی و کەلتووری کۆمەڵگەیەکە کە دوای نوێخوازی ھاتۆتە ئاراوە) بە ھیچخواز دەزانن، ھەروەھا ھەندێک لە [[خواناسی|خواناسە دینییەکان]] و کەسایەتییە دینییە دیارەکان دووپاتیان کردووەتەوە کە پۆست مۆدێرنێتی یان زۆرینەی لایەنەکانی نوێخوازی ڕەتکردنەوەیەکی باوەڕدارییان لەگەڵدایە، وە بێ باوەڕی بە مەزھەبەکانی ئەوان ھیچخوازی دەنوێنێت.