سێ وەچەی مافی مرۆڤ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «{{ماف}} دابەشکردنی مافی مرۆڤ بۆ '''سێ وەچە'''، یەکەم جار لە ساڵی ١٩٧٩ی زایینی لە ئەن...»ەوە
تاگ: دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٠:٢٢، ١٧ی شوباتی ٢٠١٩

دابەشکردنی مافی مرۆڤ بۆ سێ وەچە، یەکەم جار لە ساڵی ١٩٧٩ی زایینی لە ئەنستیتۆی مافی مرۆڤ لە ستراسبۆرگ و لەلایەن کاڕناسی دادوەری و مافناسی چیکی کارڵ ڤاساک پێشنیار کرا[١]. تیۆرییەکانی ڤاساک بە شێوەی گشتی لە یاسای ئەورووپا سەرچاوەی گرتووە.

دابەشکارییەکانی ڤاساک درێژە بە سێ دەستەواژەی شۆڕشی فەرەنسە ئەدات: ئازادی، یەکسانی، برایەتی. سێ وەچە لە ناو ھەندێک لە بەشەکانی جاڕنامەی مافی بنەڕەتی یەکێتی ئەورووپا دەرکەوتووە. ھەروەھا جاڕنامەی جیھانی مافی مرۆڤ ئەم مافانە لە خۆ ئەگرێ کە وەک وەچەی دووەم و ھەوەھا وەچەی ھەوەڵ ئەناسرێن، بەڵام ئەم جیاوازییە لە ناو جاڕنامەکەدا نابینرێ (مافە لیستکراوەکان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک نەنووسراون)[٢].

سەرچاوەکان

  1. ^ Vasak, Karel (November 1977). Human Rights: A Thirty-Year Struggle: the Sustained Efforts to give Force of law to the Universal Declaration of Human Rights. Paris: UNESCO Courier 30:11.
  2. ^ بەشداربوانی ویکیپیدیای ئینگلیسی. "Three generations of human rights". Retrieved 17ی Februaryی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)