مافی مەدەنی و سیاسی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «{{ماف}} '''مافی مەدەنی و سیاسی''' جۆرێک مافن کە پارێزگاری ئەکەن لە ئازادی تاکەکان...»ەوە
تاگ: دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٣:٢٦، ١٦ی شوباتی ٢٠١٩

مافی مەدەنی و سیاسی جۆرێک مافن کە پارێزگاری ئەکەن لە ئازادی تاکەکان لە بەرامبەر پێشێلکارەکان وەک دەوڵەتەکان، ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان و کەسەکان. ئەم مافانە گرەنتی و دڵنیایی ئەدەن بە تاکەکان کە بتوانن لە ناو کۆمەڵگا یان وڵاتێکدا و بێ ھیچ جیاوازیدان و پێشێلکارییەک، ژیانی مەدەنی و سیاسی خۆیان بەرنە سەر[١].

مافی مەدەنی ئەمانە لە خۆ ئەگرێ: گرەنتی تەندورستی جەستەیی و دەروونی، ژیان، ئاسایش، پاراستن لە جیاوازیدان بەپێی نەژاد، ڕەگەز، ڕەچەڵەک (نەتەوایەتی)، ڕەنگ، تەمەن، پێوەندی سیاسی، قەومیەت، ئایین و کەم ئەندامێتی[٢][٣]. ھەروەھا مافەکانی تاکەکەسی وک ژیانی نائاشکرا و ئازادی بیرکردنەوە، قسە کردن، دین، ڕۆژنامەگەری، کۆبوونەوە و جووڵانەوە.

مافی سیاسی ئەمانە لەخۆ ئەگرێ: دادپەروەریی سرووشتی لە یاسادا وەک مافی تۆمەتبار ھەروەک مافی دادوەری دادپەروەرانە، پڕۆسەی یاسایی، مافی داواکاری قەرەبووی زیانەکان یان چارەسەری یاسایی، ھەروەھا مافی بەشداریکردن لە کۆمەڵگای مەدەنی و سیاسی وەک ئازادی جڤات و کۆمەڵ، مافی کۆبوونەوە، مافی سکاڵا و دادخواز، مافی خۆپاراستن و مافی دەنگدان.

سەرچاوەکان

  1. ^ بەشداربوانی ویکیپیدیای ئینگلیسی. "Civil and political rights".
  2. ^ The Civil Rights act of 1964. "ourdocuments.gov".
  3. ^ Americans with Disabilities Act of 1990. "accessboard.gov".