سۆمەر: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە |
Aram (لێدوان | بەشدارییەکان) شائەمراز، تاگی شێواز |
||
ھێڵی ١:
{{شێواز}}
{{خاوێنکردن}}
[[پەڕگە:Cities of Sumer (en).svg|250px|وێنۆک|چەپ|نەخشەی سۆمەر]]
'''سوومەر''' یان '''سوومێر''' ({{بە
ا-ئەو زمانە سۆمەریەی کەلەڕوانگەی دەقە بسماریە زۆرەکانەوە ناسیومانە زمانێکی عەرەبیەو
موفرەداتی زمانی سۆمەری ئەو تایبەتمەندیەی ھەیە کەزۆرجار یەک پارچەیەو دەکرێت بۆ پێک ھێنانی وشەی نوێ بدرێن لەیەک.
Line ١١ ⟶ ١٢:
چونکە وا گومان دەبەن ئەوە ئاماژەیە بە بنەڕەتی ھۆزە سۆمەریەکان، بەڵام دەکرێت بڵێن سۆمەری پەیوەندیەکی نزیکی لەگەڵ ھیچ لەوزمانانەدا نی یەولەوانەیە سەربەخێزانی زمانەوانیەک بێت کەلقەکانی پێش داھاتنی نووسینوبەکارھێنانی بۆ تۆمارکردن لێک ھەڵوەشابن، لەبەر ئەوەی نووسین یەکەم جار لە وڵاتی سۆمەر دەرکەوت بۆیە زمانی سۆمەری بەجیا لەوانی دیکەی ئەو خێزانە تۆمار کراوە.
ب- سەبارەت بەوپەیکەرە گەورانەی ھەندێک جار یاریدەدەرن بۆ دیاری کرنی ڕیشەو بنەڕەتی سۆمەریەکان، ئەوا لێکۆڵینەوە ئەنپرۆپۆلۆجیەکان ئاماژە بەوە دەدەن پەیکەرە دۆزراوەکانی شارە سۆمەریەکان بەڵگەی یەکلاکەرەوەو ڕونیان نی یە سەبارەت بەڕەگەزی ھۆزە سۆمەریەکان
ج-سەبارەت بەبەڵگە وەرگرتنی پەیوەست بەبەڵگەی پەیکەروھەڵکۆڵراوەکان کە سۆمەریەکان نەخشاندبوویان، ئەمەش ئاڵۆزەو ناتوانین لە لەناسینی ڕەگەزی سۆمەریەکاندا سودی لێ وەربگرین، وادەردەکەوێت ئەوەی کاربەری دەکات بەوێنەی شێوە مرۆڤەکان لەھەڵکۆڵیندا شێوەی ھونەری باو بێت بەپلەی یەکەمو وێنەی واقعی شێوە مرۆڤەکانوسیفەتە ڕاستی یەکانیان نەبێت، بۆیە چەند شێوەیەکی ھاوشێوەی ئەو شێوانەی کەسۆمەریەکان لەچەند ناوچەیەکی دوور لەووڵاتی سۆمەری دەیان نەخشاندن وەک ناوچەی ماری لەناوەڕاستەکانی فوراتدا ھەن. لەئەنجامی ناڕوونی بەڵگەی پەیوەست بەڕەگەزی سۆمەریەکان لێکۆڵەوەران ناکۆکن لەسەر دیاری کردنی نشینگەی سەرەکیەکان وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا چەندین ڕاوبۆچون دەرکەوتن لەسەر ئەوە کەھیچ کامیان نەگەیشتونەتە پلەی دڵنیاییوبێگومانی، لەوڕایانە ئەوەیە سۆمەریەکان لەناوچەی شاخاوی ڕۆژھەڵاتەوە ھاتوون بۆیە دەیانبینین پەرستگاکانیان لەسەرسەکۆی پلیکانەیی بەرزی ھاوشێوەی ناوچەی شاخاوی بنیاد ناوە، بەڵام پەرستگاکانوشوێنە پیرۆزە سەیرکراوەبەرزەکان لەزۆر شوێنی جیھاندا لەچینو ڕۆژھەڵاتەوە تادۆڵی نیل لەڕۆژئاوا ھەبوون، ناکرێت ڕاڤەی ئەوە بکەین بەڵام ئەوە ئەنجامی حەزی گشتی مرۆڤە لە پیرۆزڕاگرتنی پەرستراوەکاندا بەبەرز دروستکردنی شوێنیان لەسەروو ئاستی مرۆڤەوە، دەستەیەکی دیکە پێی وایە سۆمەریەکان لەدۆڵی سندەوە یان لەباشووری بلوجستانەوە ھاتوون، بەڵگەشیان ئەوەیە لێکچونی ژیاری نێوان ژیاری دۆڵی سندوژیاری سۆمەری
بنەڕەتی سۆمەریەکانوڕێگەی ھاتنیان بۆ باشووری عێراق ھەرچۆنێک بێت بێگومان ئەوان بەشداریەکی کارایان ھەبووە لەدروستکردنوگەشەدان بەژیاری عێراق لەھەزارەی سێیەمی پێش زاینداومۆرکێکی تایبەتیان بۆ زیاد کردوە تائاستێک دەدرێتەوە پاڵ ئەوانوبەناوی ئەوانەوە نوسراوە ھەرچەندە ئەو ژیارانەی لەعێراقی کۆندا دامەزراون بەتەنھا بەرھەمی سۆمەریەکان نەبوون بەڵکو ھەموو ئەوھۆزانەی لەم بەشەی جیھاندا سەقام گیر بوون بەشدار بوون لەپێک ھێنانوگەشەسەندندا چ فوراتە یەکەمینیەکان بن یان ھۆزە عەرەبیە کۆنەکان یان ھۆزە سۆمەریەکان یان جگە لەوان تائاستێک ناتوانین ژیاری سۆمەری یان ئەکەدی لەڕەگەزە ژیاریەکانی دیکە جیا بکەینەوە.
Line ١٩ ⟶ ٢٠:
== باری سیاسی گشتی لە وڵاتی سۆمەرو ئەکەد ==
باسی ئەوەمان کرد کەسەرچاوەی سەرەکی مێژووی وڵاتی سۆمەر لەسەردەمی دەرکەوتنی بنەماڵەکاندا ئەو دەقە جۆربەجۆرە بسماریانەن کەپێمان گەیشتوون بەتایبەت ھێڵکاریەکانی پاشاکانوئەو پشکنینە شوێنەواریانەی لەشارە جیاجیاکاندا ئەنجام دراون، ئەو سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن باری سیاسی گشتی لەوڵاتی سۆمەر لەسەردەمی دەرکەوتنی بنەماڵەکاندا تایبەتمەندی بونێکی زیاتری ھەیە لەیەک بنەماڵەی فەرمانڕەوا، ھەربنەماڵەیەکی ئەوبنەماڵانە دەسەڵاتێکی ھەبوو بەسەر شارێکی سەرەکیوشارە بچوکەکانی چوار
بەپێی ھێڵکاری ناوی پاشا سۆمەریەکان کەچەند دەقێکی دیکە پشتگیریان دەکەن موڵکیەت دوای لافاوەکە لەشاری کیش دابەزیوبنەماڵەیەک فەرمانڕەوایی تێدا کرد کەزیاتر لەبیست پاشا فەرمانڕەواییان تێدا کردوھێڵکاریەکان لەدیاریکردنی ماوەی دەسەڵاتیاندا زیادەڕۆییان کردووە، گرنگترین شت سەبارەت بەو بنەماڵە ئەوەیەزۆربەی ناوەکان یان دەقەکان لەزمانی فوراتیە یەکەمینیەکانەوە وەرگیراون، ئەوەش ئاماژەیە بەتێکەڵ بوونی ڕەگەزەسۆمەریو عەرەبیەکۆنەکان (ئەکەدیەکان) لەسەردەمی دەرکەوتنی بنەماڵەکاندا، کۆتا فەرمانڕەوای کیش پاش (ئاجا) بوو کە چیرۆکی نێوان کیشووەرکا لەسەردەمی گلگامێشی پاشایدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، دواتریش باسی دەکەین، بنەماڵەی کیش لەبەشی کۆتایدا ھاوسەردەم بوون لەگەڵ بنەماڵەی یەکەمی وەرکا کەناودارترین پاشایان گلگامێش بوو، گلگامێش پاڵەوانی چیرۆکە ناسراوەکەی گلگامێشە، گلگامێش بەپێی ئەو چیرۆکە پاش ڕاوێژ وەرگرتنی ئەنجومەنی پیران
ھێڵکاری پاشا سۆمەریەکان باس لەوە دەکات یانزە بنەماڵە دوای بنەماڵەی ئوری یەکەم تادامەزراندنی دەوڵەتی ئەکەدی فەرمانڕەواییان کردووە، بەڵام بەڵگە شوێنەواریەکانوھەندێک دەقی دۆزراوەی بسماری ئاماژە بەوە دەدەن ھەندێک لەبنەماڵە باسکراوەکان ھاوسەردەمی تەواوەتی یان بەشێکی ھەندێکی دیکەن،
ئەو گەشەسەندنەی لەگش کەھاوکات بوو لەگەڵ سەرکەوتنە سەربازیەکانی بەسەر دەوڵەتۆکەکاندا درێژەی نەکێشا بەڵکو ھێندەی نەبرد شێواولاوازی ڕوی تێکرد، ھۆکاری ئەو لاوازیەش ئەوتەنگەشە ئابوریانە بوو کەوڵاتیان گرتەوە، لەگەڵ دەوڵەتی فەرمانڕەواکان بۆزیاد کردنی جۆروڕێژەی ئەو باجانەی بەسەر خەڵکدا دەسەپێنران بەنیازی کۆکردنەوەی سامانی پێویست بۆ خەرجی ژیانی ڕابواردنوزیادەڕۆییەک کەلەسەردەمی سەرکەوتنە سەربازیەکانیاندا پێی ڕاھاتبوون
لوکال زاکیری ماوەی بیستوپێنج ساڵ لەدەسەڵاتدا بەردەوام بوو
== پوختەی تایبەتمەندیە ژیاریەکان ==
سەردەمی دەرکەوتنی بنەماڵەکان ماوەیەکی دورودرێژی مێژووی کۆنی عێراقی گرتەوەکە زیاتر لەچوار سەدە دەبوولەوماوەیەدا بنەما ژیاریەجیاجیاکان گەشەیان سەندومۆرکێکی تایبەتیان وەرگرتوبنەڕەتێکی پتەوبوون کە لەسەردەمەکانی دواتردا ژیاری پرشنگدارو دەرکەوتووی عێراقیان لەسەر دامەزرا، ھەندێک لەو بنەڕەتە ژیاریانەی کەلەسەردەمی دەرکەوتنی بنەماڵەکاندا دەرکەوتن لەوڵاتدا زاڵ بوون تاسەردەمەکانی دواتری مێژووی کۆنی عێراق لەگەڵ چەند گۆڕانکاریوزیادەیەکی ساکارداوەک چۆن بۆ بیروباوەڕەئایینیەکانو ڕێکخستنە کۆمەڵایەتی
وەک ئاماژەمان پێکرد ھەڵەیە قسە لەسەرژیاری ئەو ماوەیەبکەین
=== نیزامی دەوڵەتە شارەکان ===
ئەو نیزامە سیاسیە گشتی یەی وڵاتی سۆمەرو ئەکەدی گرتبویەوە لەسەردەمی دەرکەوتنی بنەماڵەکاندا
لەوانەیە ھەندێک ھۆکاری سەرھەڵدانی نیزامە دەوڵەتەشارلەوڵاتی سۆمەروئەکەددا بگەڕێتەوە بۆ سروشتی جوگرافی وڵات، چونکە دەزانین ناوچەی شێدار خاوەنی بەپیتی بێشوماری چاکوزۆری ئاوە، بەڵام لەھەمان کاتدا پێویستی ھەیە بەھەوڵێکی بەھێزوزۆری مرۆیی بۆ زاڵ بوون بەسەر ئەوئاوانەدا بەتایبەت لەکاتی لافاوەکاندا ھەروەھا بەرپەرچدانەوەی مەترسیەکانی
لەگەڵ ئەمەشدا دەوڵەتە شارەکان لەململانێوشەڕێکی بەردەوامی نێوانیاندا بوون بەنیازی دەستگرتن بەسەر بەشێکی زیاتری زەویی کشتوکاڵیەکانودەستگرتن بەسەر ئەو ڕێگە بازرگانیانەدا کەدەچن بەرەوسەرچاوەکانی کەرەستەی خاو، چەندین ھەوڵ دران بۆ یەکخستنی وڵاتودانە پاڵی چەند دەوڵەتە شارێک لەژێر یەک دەسەڵاتدا تا لوکال زاکیزی توانی تائاستێک ئەوە بەدی بھێنێتولەسەردەمی ئیمپراتۆریەتی ئەکەدیدا دەوڵەتی یەک پارچە بێتە دی.
Line ٤٩ ⟶ ٥٠:
زانیاری لەسەر شێوەی نیزامی دەسەڵات لەدەوڵەتەشارە سۆمەریەکاندا لەنیوەی ھەزارەی سێیەمی پێش زاییندادەرکەوت کەمە، ئەویش لەبەر کەمی دەقەبسماریەکانی بەردەست لەگەڵ ئەمەشدا دەکرێت لەدەقەکانی دواترەوەئەوە وەربگرین وێنەی گشتی شێوەی نیزامی دەسەڵات لە دەوڵەتەشارە سۆمەریەکاندا چۆن بووە.
ئەو بیروباوەڕ ئاینیانەی کەلەماوە یەکەمینەکاندا بەسەر وڵاتدا زاڵ بوون ئاماژە بەوە دەدەن خەڵک بڕوایان وابووەخوداوەندەکان مرۆڤیان بۆ خزمەتی ئەوان دروست کردووەوھەموو دیمەن
چەمکی ئین(En) لەو فەرمانڕەوایانە نراوە، ئەوەی پشتگیری ئەم ڕایە دەکات ئەوەیە کە ئەو فەرمانڕەوایانە لەسەرەتادا لەبەشێکی تایبەتی لکاو بە پەرستگادا سەقامگیر دەبوون کەپێی دەوترا (
بەتێپەڕبوونی کات
پاشا چووە کۆشکێکی تایبەتوجیا لە پەرستگا، لەگەڵ ئەوەشدا نوێنەری خوداوەندانی لەسەر زەوی دەنواند
لەکۆتاییەکانی سەردەمی دەرکەوتنی بنەماڵەکاندا نازناوێکی دی دەرکەوت کەھەندێ فەرمانڕەوا بەکاریان دەھێنا کەدەسەڵاتی دنیاییان بەسەر زیاتر لەشارێکی گەورەدا ھەبوو ئەو نازناوەش بریتی بوو لە (لۆکال) بەسۆمەری واتە کەسی گەورەو عادەتەن بەچەمکی پاشا واتا دەکرێ، لەسەرەتادا بەکارھێنانی ئەو چەمکە سنورداربووە پاشان دوای دامەزراندنی دەوڵەتی ئەکەدی بەکارھێنانی بڵاوبویەوەونازناوی کۆنی (ئینسی) تەنھا کاتێک بەکاردەھێنرا کە بیانویستایە ئاماژە بکەن بەسیفەتی ئایینی پاشا (لوکال)
بەڵام فەرمانڕەوا (ئین) چۆن بوو بەپاشاو چۆن ئەرکەکەی گۆڕابۆ لوکال، ئەی دەسەڵاتی ھەرکامیان لەسەردەمەکانی یەکەمودواتردا چۆن بوو، زانا جاکوبسون کەھەستا بەلێکۆڵینەوەی ئەفسانەی سۆمەریەکانوھەندێک دەقی دواتری دیولەوێوە بیردۆزەیەکی خستەڕێ سەبارەت بەنیزامی دەسەڵات لەدەوڵەتە شارە سۆمەریەکانداوناوی نا دیموکراتیەتی سەرەتایی، ئەم زانایە ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە، ئەو پێی وایە ئەو شێوەیە دەسەڵاتە سەرھەڵدانو گەشەسەندنی نیزامی دەسەڵاتی شارەجیاجیاکانی باشووری عێراق دەنوێنێت.
پوختەی ڕای جاکوبسون ئەوەیە دەسەڵاتی باڵا لەکۆنترین شارە سۆمەریەکاندا لەسەردەمی نیمچە نوسیندا بەدەستی دوو ئەنجومەن بوو یەکەمیان ئەنجومەنی پیران یان بەتەمەنانی شارلەوانەیە سەرۆک خێزانوبنەماڵەکانی شار بگرنەوە، ئەنجومەنی دووەم ھەموو ھاووڵاتیانی شار بەژنانیشەوە لەخۆ دەگرێت، ئەو دوو ئەنجومەنە بۆ بڕیاردانی پێویست لەکاتی کتوپڕوباری پێویست بەبڕیاری یەکلاکەرەوە بۆ ڕێکخستنی ژیانی شار یەکسان بوون، ھەموو ھاووڵاتیەک مافی ھەبوو لەو کۆڕانەدا قسە بکات بەڵام دەبوو ھەندێکیان ڕای تایبەتیان ھەبێت بەتەمەنەکانیان یان ئەوانەیان کەقەڵەمڕەویان فراوانە، مشتومڕی ناو کۆڕیش بەدەوام دەبوو تادەگەیشتنە بڕیارێکی کۆتاییویەکدەنگ.
Line ٦٧ ⟶ ٦٨:
گۆڕانی بارودۆخی گشتی وڵات پێویستی ھەبوو بەھەڵبژاردنی یەکێک لەو کەسە بەھێزانەی کەسیفەتی سەرکردەیان ھەبوو تاکارگێڕی کاروباری شار یان دەوڵەتۆکەکە لەکاتی کتوپڕوتەنگەژەدا ببات بەڕێوە، بەتایبەت لەکاتی ھێرشی کتوپڕ یان ڕودانی کارەساتی سروشتی وادا کەپێویستی بەبڕیاردانی خێرای یەکلاکەرەوەھەبێت، ئەوە بوو کەسی گەورە (لوکال) ھەڵبژێردرا.
لەسەرەتادا ئەرکەکەی کاتی بوو بۆ کاتی کتوپڕبوو بەڵام حەزی دەسەڵاتوئەو ئاڕاستە گشتی یەی کە ڕێکخستنەکانی دەسەڵاتی ئەوکات لەسەری بوون بۆ یەکخستنی شارەکانوکارکردن بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی یەکپارچە، کەسە ھەڵبژێردراوەکانی پاڵ پیوەنا (لوکال) تا بەشێوەیەکی ھەمیشەیی پۆستەکەیان بپارێزنودواتر دەسەڵاتی ئەنجومەنەکانی شار پلە بەپلە کەم بکەنەوەتا ئەوەی کەسی گەورە بوو بەپاشایەکی خاوەن دەسەڵاتی ڕەھا لەکۆتاییەکانی سەردەمی
جاکوبسون بۆ پاڵپشتی چیرۆکەکەی ئاماژە دەکات بەچیرۆکی گلگامێشوئاجاوئەوەی لەوچیرۆکە ئاینیانەدا ھاتووە کەباسی خوداوەندەکانو کۆڕوھەڵبژاردنیان دەکات بۆ خوداوەندە سەرەکیەکان
=== ژیانی ئابووری ===
ھەموو بەڵگە شوێنەواریە بەردەستەکان ئاماژە دەدەن بەوەی وڵات لەسەردەمی دەرکەوتنی بنەماڵەکاندا خۆشگوزەرانیەکی ڕێژەیی ئابووری ھەبووەوەک ئەو بەڵگانە ئاماژە دەدەن بەوەی کشتوکاڵ
ئەو پڕۆژە زۆرانەی کەلەناوچەکەدا ئەنجام دەدران کاریگەریەکی ڕوونیان ھەبوو لەژیانی ئابووریو سیاسیوکۆمەڵایەتی
لەو ھۆکارە سەرەکیانەی بەردەوام کاریان دەکردەسەر چەندێتی بەرھەمی کشتوکاڵی نیزامی موڵکداری زەوی کشتوکاڵی بوو، لەبەر کەمی زانیاری تۆمار کراوی بەردەستمان لەسەر ئەو ماوەیە دەبینین زیاتر لە ڕوانینێک لەسەر نیزامی موڵکداری زەوی ھەیە کەلەسەردەمی دەرکەوتنی بنەماڵەکاندا باو بووە، بەکورتی گرنگترین ڕاوبیردۆزەکان لەوبارەیەوە دەخەینە ڕوو.
ئەو بیردۆزەی کەتا کاتێکی نزیکیش زاڵ بوو ئەوەبوو کەژمارەیەک لەزانا ڕۆژئاواییەکانو لەپێش ھەمووشیانەوە (دایمل) دەیانگوت ھەموو زەویە کشتوکاڵیەکانی ناوسنووری دەوری شار یان دەوڵەتی سۆمەری لەبنەڕەتدا موڵکی پەرستگا یان پەرستگاکانی ناوشاربوون
پەرستگا تاکەموڵکداری زەوی کشتوکاڵی ناوسنوری شار بووە موڵکیەتی تاکە کەسی یان بەکۆمەڵیش لەماوە سەرەتایەی مێژوودا بوونی نەبووە.
زەویەکانی پەرستگاش چەند جۆرێک بوون ھەیان بوو بۆ سوودی ڕاستەوخۆی پەرستگابوو ئەوانە زەوی تایبەتی پەرستگا بوون، وەھەیان بوو دادەنرا بۆ چەند تاکێک بەرامبەر چەند خزمەتێکی دیاریکراوکە پێشکەشیان دەکرد بەپەرستگا، بەشی سێیەمیش بەکرێ دەدرا بەتاکەکان بەرامبەر کرێیەکی بڕاوە یان برێک لەبەرھەم، ھەموو ئەو جۆرانەش بۆکڕینوفرۆشتن نەدەبوون، ئەوانەی ئەم ڕایەیان ھەیە دەڵێن ئەو خۆشگوزەرانیە ئابوورییە ڕێژەییەی لەوڵاتدا ھەبوودەگەڕێتەوە بۆ ئەو نیزامەی موڵکدارێتی زەویە کە پەرستگا تاکە موڵکداروبەرھەم وەرگری یەکەمی ناو وڵات بوو، بەرەو ڕووی ئەو تەنگەشە ئابوورییانە دەبویەوە کە بەھۆی کەمی بەرھەمی کشتوکاڵیەوە لەبەر کەم باران یان کەمی ئاو یان زیانی لافاویان ھۆکاری بەڵای کشتوکاڵی یان ھۆکاری دیکەوە ڕویداوە، پەرستگا لەو باری تەنگەژانەدا پشتی دەبەست بەسەرچاوە زۆرەکانی دیکەی لەبواری بازرگانیوپیشەسازیدا، سەبارەت بەماوەکانی دواتریش کاتێک موڵکداری تاکەکەسی بڵاوبویەوە
سەبارەت بە بیردۆزەی دووەم کە ھی زانای ڕووسی (سۆڤیەتی جاران) بوو، پێی وایە پەرستگا تەنھا موڵکداری زەویوزاری کشتوکاڵی شارە سۆمەریەکان نەبووە باموڵکداری سەرەکیش بێت بەڵکو بەشێکی زۆری زەویە کشتوکاڵیەکان ھی کۆمەڵێکی بچوک یان گەورەی موڵکداری بەکۆمەڵ بوون، سەبارەت بەدانیشتوانی شاریش ڕێژەی ئیشکەرانیان لەزەویەکانی بەدەر لەموڵکیەتی پەرستگا زیاتر لە٦٠% دەبوو، لەڕوانگەی موڵکیەتی گشتی زەویەکانولەئەنجامی پەناخوازی بەجێگەیەنەران لەنێو کۆمەڵگاکاندا بۆ پشکی ئەوانی دی لەڕێی فرۆشتنەوە لەکۆتاییەکانی ئەو ماوەدا موڵکداری تاکە کەسی دەرکەوتو لەسەردەمی بابلی کۆندا بڵاو بوویەوە.
ئەم بیردۆزە وەڵامی زۆر پرسیار دەداتەوە کە بیردۆزەی یەکەم دەیان وروژێنێت ھەروەک ڕاڤەی چۆنیەتی دەرکەوتنی نیزامی موڵکیەتی تاکەکەسی زەوی دەکات بۆیە ئەم بیردۆزە لەئێستادا تەنانەت لەلایەن ژمارەیەکی زۆری زاناڕۆژئاواییەکانیشەوە کاری پێ دەکرێت.
Line ٩١ ⟶ ٩٢:
سەبارەت بەچاندنە کشتوکاڵیەکان ئەوا دانەوێڵە بەگرنگترینیان دێتولەپێش ھەموایانەوە گەنموجۆ دێت، بەدوایداگەنمەشامی بەڵام ئەوکات برنج ناسراو نەبوو وە زۆربەی باخەکان درەختی دارخورما بوون کەلەدێر زەمانەوە لەشوێنی نیشتەجێ بوونی مرۆڤ لەبەشی باشووری عێراقدا ھەبووەومرۆڤیش تائەوپەڕی سنوور سوودی لێ بردووە.
سەبارەت بەبازرگانی بەتایبەت بازرگانی دەرەکی لەوماوەیەدا چالاکیەکی بەرچاوی ھەبووە، بوونی زۆرێک لەکەرەستەی خاوی ھێنراو لەچەند شوێنێکی بیانیەوە وەک کانزا جیاجیاکانو تەختەو ھەندێک جۆری بەرد پاڵپشتی ئەو قسە دەکەن، دەقە بسماریەکان ئاماژە دەدەن بە بونی چەند پەیوەندیەکی بازرگانی نێوان سۆمەریەکانو ھەندێک وڵاتی بیانی وەک ناوچەی ئەرمینیاو ئاسیای بچووکووڵاتی سوریاووڵاتی ملیوخا کە بڕوا وایە وڵاتی حەبەشەیان سۆماڵ بکات ھەروەھا وڵاتی دلمون کەبەحرەین دەکات ھاوکات وڵاتی ماکان کەبڕوا وایە عومان بکات لەگەڵ کەناراوی کەنداوی عەرەبی سەرەڕای ھیندوبلوجستانو چەند ناوچەیەکی دیکەی دوور کە لەوێوە بۆنوبخوردوبەردی گران بەھایان دەھێنا. بازرگانی دەرەکیوپێویستی دڵنیاکردنی ڕێگەکانی پەیوەندییان یەکێک بوو لەوھۆکارە سەرەکیانەی کە بونەتە ھۆی ھەڵگیرسانی شەڕوناکۆکیەکانی نێوان دەوڵەتەشارە سۆمەریەکانوئاڕاستە گیری گشتی بەرەو دەوڵەتی یەکپارچە بۆ زامنکردنی دەستگرتن بەسەر ڕێگەوبانەکان
لەو پیشەسازیانەی کەلەو شارەدا دەرکەوتوگەشەیان سەند ھەندێک پیشەسازی دەستی ورد بوون وەک پیشەسازی ئامێرو پێناوە کانزاییەکان
=== لایەنی سەربازی ===
سەردەمی دەرکەوتنی بنەماڵەکان تایبەتمەندی فرەیی دەوڵەتۆکەی فەرمانڕەوایی لەیەک کاتدا ھەیە کەناو دەبرێت بەنیزامی دەوڵەتە شارەکان، ڕکابەریوململانێی نێوان ئەو دەوڵەتە شارانە زۆر توند بووە چەندین ھەواڵمان لەسەرچەند لایەنێکی ئەو ناکۆکیە پێ گەیشتووە لەوانە چیرۆکەکەی گلگامێشوجەنگی لەگەڵ فەرمانڕەوای کیش، چیرۆکی ئەنتمیناوجەنگی دوورودرێژی لەگەڵ شاری ئۆماوئەو پەیمانەی لەنێوان دووشاردا بەسترا بۆ سنووردانان بۆ ئەو جەنگانە، سەرەڕای ئەوەش ھەندێک شوێنەواری ھونەریوماددی دۆزرانەوە کەلایەنێکی گرنگی ژیانی سەربازیوشێوە جەنگەکان
ھەروەک شوێنەواری چەندین چەکی کانزای دۆزراونەتەوە بۆ شەڕ بەکار ھاتوون چاکترین نمونەش ئەوەیە لەگۆڕستانی پاشایەتی ئوردا دۆزرایەوە، ھەریەک لە دەوڵەتە شارەسۆمەریەکان ژمارەیەکی ئەندامی ھێزە چەکدارەکانی ھەبوو، بەڵام سوپایەکی ڕێکخراووھەمیشەیی نەبوو بەڵکو جەنگاوەران لەکاتی پێویستدا بانگ دەکران بۆ جەنگ، بەشەکانی ھێزە چەکدارەکانیش بریتی بوون لەپیادەکان ئەمە زۆرینەو ڕیزی سەرەکی زۆربەی سوپا کۆنەکان بون، ڕیزی جەنگاوەران بەگالیسکە جەنگیەکانیانەوە، نیزامی شەڕ وەک لەھەڵکۆڵراوەکانەوە دەردەکەوێت نیزامی ڕیز بووە، واتەسەربازان بەیەک ڕیز بەدوای یەکدا ڕیز دەکرانوئەوانیش ڕمەکانیان دەگرتنو خۆیان دەپاراست بە قەڵغان یان کڵاوی کانزاییان دەکردە سەریان، ھەندێک لەسەربازان بەتەنھا لەگەڵ دوژمن دەجەنگان.
Line ١٠٥ ⟶ ١٠٦:
=== شاری سۆمەری ===
ھەردەوڵەتۆکەیەکی سۆمەری لەدەوری شارێکی گەورەی گرنگدا کەپایتەخت بوو
ماڵوحاڵەکانی تر سادەوساکاربوون بەخشت یان بەقوڕ دروست دەکران
دەکرێت بڵێین زۆربەی شارە شوێنەواریەکانی بەشی باشووری عێراق شاری دەرکەوتووی سەردەمی دەرکەوتنی بنەماڵەکان دەبوون جگە لەھەندێک شاری کەم کەلەبنەڕەتدا لەسەردەمەکانی دواتردا دەرکەوتن وەک شاری ئەکەد، سەبارەت بەڕووبەری شارەکانوزەویەکانیان
== ھونەری ھەڵکۆڵین ==
ھونەری ھەڵکۆڵین لەسەردەمی دووەموسێیەمی سەردەمی دەرکەوتنی بنەماڵەکاندا بەشێوەی دیارولوولەیی دەرکەوت، سەبارەت بەسەردەمی یەکەمی دەرکەوتنی بنەماڵەکان ئەو شوێنەوارە ھونەریانەی دەستمان کەوتوون لەو ماوەدا زۆر کەمنوتەنھا ھەندێک مۆری لوولەکین کەنەخشاندێکی ھاوشێوەی نەسیجیان ھەیە، لەکاتێکدا نەخشاندنی ئەو مۆرانە لەسەردەمی دووەموسێیەمی بنەماڵەکاندا چەند دیمەنێکی ئەفسانەییوئاینیی جۆراوجۆریان لەخۆدەگرت.
دیارترین نمونەی ھەڵکۆڵینی دیاری سەردەمی دووەموسێیەمی سەردەمی دەرکەوتنی بنەماڵەکان کەپێمان گەیشتبێت ئەو لەوحەبەردینانەن کەلەسەر دیواری پەرستگاکان دادەنرانوچەند دیمەنێکی جۆراوجۆریان لەسەرھەڵدەکۆڵرا کەچەندلایەنێکی ژیانی ڕۆژانەودیمەنی ئاینییو ئەفسانەییان دەنواند، شێوەی ھەڵکۆڵینەکەش تەجریدی بوون، لەکاتێکدا ھەندێکی دیکەیان کەئەوانەی دواتربوون شێوەی واقعییان ھەیە.
سەبارەت بە ھەڵکۆڵراوی پەیکەری یان لوولەیی ئەوا چەند نمونەیەکمان دەستکەوتووە کەشێوەی مرۆڤ یان ئاژەڵ دەنوێنن، شێوەکاری ئەندازیاریوپەیوەست نەبوون بەنواندنی واقعییان پێوە دیارە.
شوێنەوارە دۆزاروەکانی گۆڕستانی پاشایەتی ئوور نمونەی گرانبەھای ھونەری ھەڵکۆڵینو ھونەرەکانی دیکەی ئەوماوەش دەنوێنن، چەندین کتێب لەسەر ئەوگۆڕستانانەوشوێنەوارە دۆزراوەکانی نووسراون بەمەبەستی ڕاڤەی بوونیانوشێوەی بەخاکسپاردنی مردووان
=== چاکسازیەکانی ئۆرکاجینا ===
Line ١٣٤ ⟶ ١٣٣:
[http://aubyc.com/mezhunasi/175-sharstaniyata-konakan/151-somariakan ماڵپەڕی ناوەندی ئەییوبی]
ناوەنی ((ئەیوبی)) ناوەندێکی ئیسلامی ئیخوانییە! ناکرێت بۆ باسێکی مێژووی شارستانیەتی دێرن، بەکاربێت.
== پەراوێزەکان ==
{{reflist}}
|