سوێد: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دەربازدانی 0 سەرچاوە و تاگکردنی 1 بە مردوو #IABot (v2.0beta10ehf1)
ھێڵی ٨٧:
]]
شوێنەواری سەرکێشیەکانی ڤیکینگەکان لە گەشتەکەیان دا بەرەو باشوور دۆزراوەتەوە لەسەر چەند بەردێک لە [[یۆنان]] و [[فەڕەنسا]] و لە کەناراوەکانی [[قەزوین]] و [[باکوری کوردستان|باکووری کوردستان]]، کە بە ڕێنووسی ئەسکەندەنافی دۆزراوەتەوە، لە سەدەی ھەڤدەھەم شانشینی ئەسکەندەنافیا چەند گەریدەیەک دەنێرێت بۆ ڵێکۆڵینەوە لەم بابەتە، ئەم گەریدانە چەندین بەردنووسیان چنگ دەکەوێت کە لە [[ڕۆژھەڵاتی کوردستان]] دۆزرابوونەوە، بەڵام کەشتیەکە لەلایەن [[عوسمانییەکان|عوسمانیەکانەوە]] تێک دەشکێنرێت لە [[دەریای قەزوین]] بەسەرجەم سەرنشینانەوە.
 
; ====شانشینی سوێد====
تاکو ئێستا بە وردی نازانرێت کەی و چۆن [[شانشینی سوێد]] دامەزراوە، بەڵام زنجیرەی پاشا سوێدیەکان دەگەڕێتەوە بۆ شا [[ئیریک]]<nowiki/>ی سەرکەوتوو کە بە یەکەمی ھەموو پاشاکانی سوێد دادەنرێت کە فەرمانڕەوایی ھەریەکە لە "Svealand" و"Götaland" یان کردووە لە یەک فەرمانگەدا، پێشتر سوێد و گۆتڵاند دوو شانشینی سەربەخۆ بوونە بۆ ماوەیەکی درێژ، بەڵام بەھۆی ھەڵگیرسانی جەنگەوە لە نێوانیان لەسەدەی شەشەمی زایینەوە شا ئیریک ھەردووکی کردۆتە یەک لەژێر ناوی سوێد.
 
; ====پێشکەوتنی ڕۆشەنبیری====
لە ماوەی قۆناغە سەرەتاییەکان لە چاخی ڤیکینگی ئەسکەندەنافی ھەریەک لە "یەستاد" لە "سەکانیا" و "باڤکین" لە "گۆتڵاند" بازاڕگەرێکی گەشاوەیان لە نێوان دا ھەبووە، ئەوەی ماوەتەوە لە شوێنەوارەکانیان بریتیە لە بازاڕی گەورەی "یەستاد" کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٦٠٠-٧٠٠ ی زایینی، بەڵام بازاڕی "باڤکین" شوێنەکەی نەماوە جگە لە بەندەرێکی گەورە کە دەکەوێتە سەر دەریای بەلتیک کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی نۆیەم و دەیەمی زایینی، کە بەھۆیەوە کاربۆن و کانزاکانی تریان ھێناوە.<ref name="Sawyer">Sawyer, Birgit and Peter Sawyer (1993).</ref>
 
قەشە "ئانسگار" بۆ یەکەم جار ئایینی کریستیانی ھێناوەتە سوێد لە ٨٢٩، بەڵام ئایینەکە نەیتوانیوە جێگای ئایینی "پاگانیزم "بگرێتەوە تا سەدەی دوازدەھەم، لە سەرەتای سەدەی یازدەھەم ئایینی کریستیانی زۆر گەشەی کرد و بووە ھۆی لاوازی پاشای باکوور و پاشاکانی باشووریش لە ڕێگای کلێساوە زەویەکانی باکووری دابەش کرد بەمە لە سەدەی دوازدەھەم ئایینی کریستیانی تەواوی سوێدی گرتەوە.<ref>Bagge, Sverre (2005) "The Scandinavian Kingdoms".</ref>
[[پەڕگە:Valdemar Atterdag brandskattar Visby (1882).jpg|ڕاست|وێنۆک|198x198پیکسڵ|ڤاڵدیماری چوار‏‏‏ە‏‏‏م ف‏‏‏ە‏‏‏رمانڕ‏‏‏ە‏‏‏وایی له گۆتڵاند و‏‏‏ە‏‏‏رد‏‏‏ە‏‏‏گرێت‏‏‏ە‏‏‏وه ل‏‏‏ە‏‏‏د‏‏‏ە‏‏‏ر‏‏‏ە‏‏‏و‏‏‏ە‏‏‏ی دیواری ڤێسپی و کۆتایی ب‏‏‏ە‏‏‏ کوشتار د‏‏‏ە‏‏‏هێنێت ١٨٠٠.]]
 
====دامەزراوە پارچەییەکان لە سوێد====
جگە لە ناوچەی سکێن لە کۆتا لوتکەی باشووری سوێد ھیچ لە شوێنەکان دامەزراوەیان نەبووە بەھۆی ئەوەی لەژێردەستی دانماڕکیەکان بوو، وەک ھەموو شارەکانی تری ئەوڕوپا<ref>Franklin D. Scott, ''Sweden: The Nation's History'' (University of Minnesota Press: Minneapolis, 1977) p. 58.</ref> لەبەر ئەوە جوتیاران زەرەرمەندی یەکەمی ھەموو ئەم ستەمانە بوون، کە لە مێژووی سوێددا  ھەژارترین چین بوون<ref>[http://runeberg.org/nfcj/0106.html Träldom].</ref> بەڵام بە ھۆی گەشەسەندنی ئایینی کریستیانی دیاردەی بەندایەتی و ژێردەستی برەوی نەما و جوتیارەکان زەویان بەسەر دابەش کرا لەلایەن کڵێساوە.<ref>Scott, p. 55.</ref> لە ڕاستیدا ھەریەکە لە  بەندایەتی و ژێردەستی لەلایەن شا "ماگنۆس ئەریکسۆن" لە ١٣٣٥ کۆتایی پێ ھات. بەڵام خۆشگوزەرانی ھەر نەبوو بە بەشی جوتیاران چونکە جوتیارە بەندەکانی دوێنێ بوون بە کرێکار و بەردەست لە شارەکان بۆ درووستکردنی باڵەخانەکان، بۆ نموونە جوتیارەکانی ناوچەی "داسڵاند"ھەڵدەستان بە کۆکردنەوەی پەنیر لە شارەکان و ھێنانەوەیان تا بە ئاسن یان ماسی بگۆڕنەوە لە شارە کەناراویەکان کە لەوێوە ھاوردە دەکرا.<ref>Scott, pp. 55–56.</ref>
 
; پلێگا لە سوێد (تاعون) لە سەدەی چواردەھەم سوێد ڕووبەڕووی پلێگا (مەرگی ڕەش) بوویەوە، کە زۆرینەی خەڵکەکەی لەناو برد.<ref>Scott, pp. 56–57.</ref> لەو ماوەیە زۆرینەی خەڵک ناچاربوون ڕووبکەنە شارەکان و شاری گەورە سەر ھەڵبدەن و پەیوەست ببن بە "بزاڤی ھانزی بازرگانی" ئەڵمانەکان بەتایبەت لە "ڤیسبی"، لەساڵی ١٣٩٧ سوێد و نەروێژ لەژێر فەرمانڕەوایی شا "ماگنۆس ئەریکسۆن" یەکیان گرت، لەساڵی ١٣٩٧ شاژنی دانماڕک پێشنیاری یەکگرتنەوەی ھەریەک لە پاشایەتی سوێد و نەڕویژ و دانماڕکی ھێنا پێشەوە، بەڵام نەیتوانی دەسەڵاتی بەسەر سوێدیەکان بشکێنێتەوە.
====پلێگا لە سوێد (تاعون)====
; کۆشکی پاشایەتی و فەرمانڕەواکانی
; پلێگا لە سوێد (تاعون) لە سەدەی چواردەھەم سوێد ڕووبەڕووی پلێگا (مەرگی ڕەش) بوویەوە، کە زۆرینەی خەڵکەکەی لەناو برد.<ref>Scott, pp. 56–57.</ref> لەو ماوەیە زۆرینەی خەڵک ناچاربوون ڕووبکەنە شارەکان و شاری گەورە سەر ھەڵبدەن و پەیوەست ببن بە "بزاڤی ھانزی بازرگانی" ئەڵمانەکان بەتایبەت لە "ڤیسبی"، لەساڵی ١٣٩٧ سوێد و نەروێژ لەژێر فەرمانڕەوایی شا "ماگنۆس ئەریکسۆن" یەکیان گرت، لەساڵی ١٣٩٧ شاژنی دانماڕک پێشنیاری یەکگرتنەوەی ھەریەک لە پاشایەتی سوێد و نەڕویژ و دانماڕکی ھێنا پێشەوە، بەڵام نەیتوانی دەسەڵاتی بەسەر سوێدیەکان بشکێنێتەوە.
 
; ====کۆشکی پاشایەتی و فەرمانڕەواکانی====
تەختی پاشایەتی سوێد بۆ گەلێک لە شازادەکان ماوەتەوە بە درێژایی مێژووی شانشینەکە، لەبەر ئەوە دەسەڵاتی ڕاستەقینەی جێبەجێکردن بەدەست شازادەکانەوە بووە بۆ ماوەیەکی درێژ تەنانەت بنەماڵەی شا ستیوەر کە پەڕلەمانی سوێدیان درووست کرد، "شا کریستانی دووەم" پاشای دانماڕک لە ١٥٢٠ بە ھێزی چەک دەسەڵاتی بەسەر سوێددا کێشا و بڕیاری لەناوبردنی وەچەی شانشینەکانی سوێد لەناو ببات، بەڵام خەڵک ڕووبەڕوویان بوونەوە و کوشتارگەیەکی گەورە ڕوویدا لە ستۆکھۆڵم، کە دواتر بە "خوێنی کۆترەکانی ستۆکھۆڵم" ناسانرا و لە ٦ ی یونیوی ١٥٢٣ (پشووی نیشتمانی سوێد) شا "گۆستاف ڤاسا" شانشینی مەزنی سوێدی ڕاگەیاند<ref>Scott, p. 121.</ref> پاشان کڕیستیانی کاسۆلیکی ڕەت کردەوە و ڕێچکەی پڕۆتستانتی گرتەبەر، و ناوچەی دەریای بەلتیکی خستە ژێر ڕکێفی لە "بزاڤی ھانزی بازرگانی".<ref>Scott, p. 132.</ref>
 
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/سوێد»