مافی داواکراو و مافی ئازادی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «{{ماف}} ھەندێک لە فەیلەسووفان و زانایانی سیاسی لە نێوان دو...»ەوە
تاگ: دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٢:١٦، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩

ھەندێک لە فەیلەسووفان و زانایانی سیاسی لە نێوان دوو دەستەواژەی مافی داواکراو و مافی ئازادی جیاوازی دائەنێن. مافێکی داواکراو ئەم مافەیە کە بەرپرسیارێتییەکان، ئەرکەکان یان پێویستییەکانی لایەنانی تر سەبارەت بە خاوەن ماف لەخۆ ئەگرێ. لە بەرامبەر ئەمەدا، مافی ئازادی مافێکە کە ئەم پێویستیانە بۆ لایەنانی تر لەخۆ ناگرێ، تەنیا ئازادی یان ئیزنێکی تایبەت بۆ خاوەن ماف دیاری ئەکات[١].

مافی ئازادی و مافی داواکراو پێچەوانەی یەکن: کەسێک کە مافی ئازادی ھەیە، ئیزنی پێ ئەدرێت کارێک ئەنجام بدات تا ئەم کاتە کە کەس یان لایەنێکی تر مافی داواکراوی نەبێت کە پێش لەم کەسە بگرێت بۆ ئەنجام دانی کارەکە؛ ھەروەھا کەسێک کە مافی داواکراوی ھەبێت لە دژی کەسێکی تر، ئازادی ئەم کەسە بەم ھۆیەوە سنووردار ئەبێت.


سەرچاوەکان

  1. ^ "جیاوازی نێوان مافی داواکراو و مافی ئازادی. پڕۆفیسۆر ویلیام مەی". www.christendom-awake.org. Retrieved 2018-06-12.