فاسۆلیا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
چاککردنەوەی ھەڵەی ڕێنووس/ڕێزمان
تاگ: دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧
ب شائەمراز
ھێڵی ٤:
'''فاسۆلیا''' خواردنێکی زۆر بەسوود و باشە، وە زۆر خواردنێکی بەناوبانگە لە کوردەواریدا و خەڵکێکی زۆر حەز بەخواردنی دەکات.
 
== سوودەکانیسوودەکان ==
فاسۆلیا سەرچاوەیەکی گرنگی پڕۆتینە. ٩٠ گرام لە فاسۆلیا نزیکەی ٧، ٩ گرام پرۆتینی تێدایە، بەڵام تەنھا ٣ گرام چەوری تێدایەو ٣، ٣ گرام ڕیشاڵی خۆراکی و ٥٥ مایکرۆگرام لە ڤیتامین بی ٢، و ١٢٩ مایکرۆگرام لە فۆڵەیت و ١٠٣ میلیگرام کالسیۆم و ٧، ٩٣ میلیگرام لە تۆتیاو ٢، ٢٥ میلیگرام ئاسنی تێدایە. سەرەڕای ئەمانەش سەرچاوەیەکی باشی پۆتاسیۆمیشە.<br/>
فاسۆلیا جێگرەوەیەکی باشی گۆشتە، چونکە دەوڵەمەندە بە پرۆتین و تۆتیا و ئاسن کە لە گۆشتی سوور و سپی و ماسیدا ھەیە. پتر لەوە چەوری زۆر کەم تێدایەو ئەمەش وادەکات خواردنێکی زۆر باش بێت بۆ دڵ.
فاسۆلیا سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی ڕیشاڵی خۆراکییە، ٩٠ گرام لە فاسۆلیا %٣٨ی پێویستی لەش لە ڕیشاڵە خۆراکییەکان دابین دەکات. بوونی ئەم ڕیشاڵانەش جوڵەی ڕیخۆڵەکان چالاکتر دەکات و قەبزی کەمدەکاتەوە. ھەروەھا ھەرس کردنی خۆراک دوا دەخات بەمەش کۆنترۆڵی برسێتی دەکات و دژ بە قەڵەوبوونە. پتر لەوە یەکێکە لە باشترین خۆراکەکان بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە<br>.
 
فاسۆلیا سەرچاوەیەکی باشی کانزا و فیتامینیشە، ماگنسیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایە کە کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن دەکەن، فۆسفۆر و کالسیۆم کە ئێسکەکانمان بەھێز دەکەن، فۆڵەیتیش زۆر گرنگە بۆ دروست کردنی خڕۆکەکانی خوێن.
باشتر وایە لەگەڵ فاسۆلیادا برنجی قاوەیی بخۆن وەک لە برنجی سپی، چونکە برنجی سپی بە تەواوی سروشتی نییە و کاتێک کە ئامادە دەکرێت ھەندێک لە پێکھاتە خۆراکییە گرنگەکانی لە دەست دەدات وەک ئاسن و ڤیتامین بی و ئەو ڕیشالە خۆراکییانەی تێیدایە. سەرەڕای ئەوەش زۆر گرنگر برنجەکە چەور نەبێت و خوێی کەم بێ چونکە نابێ لە ڕۆژێکدا زیاتر لە ١٥٠٠ میلیگرام خوێ بخۆن.
Line ٢٣ ⟶ ٢٤:
بە گوێرەی ئەو توێژینەوەی لەسەر سوودەکانی فاسۆلیا ئەنجامدراوە دوای ئامادەکردنی فاسولیا و خواردنی، تەواوی فاسولیایەکە رکێشی جەستە نابێت و بەشێکی لەناو ریخۆڵە دەمێنێتەوە پاشان باکتریاکانی ناو ریخۆڵە لەگەڵ ئەو بەشەی کەر کێشی جەستە نەبووە ماددەیەکی کیمیای تایبەت دروست دەکەن کە رکێشی جەستە دەبێت و دەبێتە ھۆی کەم بوونی کۆڕسترۆڵی خوێن و بەم ھۆیەوە مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەبێتەوە.
ھەر بە گوێرەی ئەو توێژینەوەیە بە ھۆی ئەو گۆڕانکارییانەی لەناو ریخۆڵە دروست دەبێت، چەند ماددەیەکی دژی شێرپەنجە دروست دەبێت و ڕێژەی
(٪٥ بۆ ٪٦) فشاری خوێن کەم دەبێتەوە.
 
[[پۆل:دانەوێڵەکان]]
{{خۆراکەکان}}
 
[[پۆل:دانەوێڵەکان]]