وەلی دێوانە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Épine (لێدوان | بەشدارییەکان) گەڕاندنەوەی 1 دەستکاری لەلایەن Dyar kurdi (لێدوان): دەستکاری تاقیکردنەوەیی. (تو) تاگ: پووچەڵکردنەوە |
ب ←ژیان تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧ |
||
ھێڵی ٣٦:
'''وەلید کوڕی کوێخا محەمەد''' ناسراو بە '''وەلی دێوانە''' ھۆنراوەنووسێکی کوردی سەدەی ھەژدەھەم بووە. ھۆنراوەکانی ئەم شاعیرە کە بە شێوەزاری [[ھەورامی]] بوونە پشتاوپشت بیستراون. بۆ یەکەمجار ھۆنراوەکانی لە ڕۆژنامەی ژیان و ژین بڵاو کراونەتەوە، [[پیرەمێرد]]ی شاعیر گرنگیەکی زۆری بە ھۆنراوەکانی داوە و کردوونی بەشێوەزاری [[سۆرانی]]. [[مەحمود خاکی]] لە ساڵی ١٩٧٠ و [[عوسمان ھەورامی]] لە ١٩٧٦دا ھۆنراوەکانی وەلی دێوانەیان کۆکردووەتەوە و چاپیان کردووە. وەلی دێوانە شارەزای [[زمانی فارسی]] بووە.
== ژیان ==
ناوی وەلید کوڕی کوێخا محەمەدە و لە تیرەی میکاییلی و لە خێڵی جافە لەساڵی [[١٨٢٦]] لەناوچەی (بەکراوا) لە هەڵەبجە لەدایک بووە. باوکی پیاوێکی خانەدان و موڵکداربوە.
لە تەمەنی منداڵییەوە باوکی حەزی کردووە فێری خوێندن و نووسین ببێت، لە شاری [[سلێمانی]] فەقێیەکی بۆگرتوە فێری خوێندنی بکات و لەسەر دەستی مامۆستاکەی مەلا یوسف فێری خوێندن و نووسین و و قورئان بووە. خوێندەواری وەلی دێوانە و ناوبانگی مامۆستاکەی گەیشتۆتە ھۆزەکانی تر. کوێخا قادر شێروان کە یەکێک بووە لە سەرۆک خێڵەکانی تیرەی
وەلی شەیدای شەم دەبێ و پەیمانی خۆشەویستیان بەستووە. دەچن بۆ خوازبێنی و بەڵام بڕیاریان داوە تا لە کوێستان بگەڕێنەوە بەدەستگیرانی بمێننەوە. لە کاتی کۆچی ھاوینەی [[جاف]] بەرەو کوێستان، ناکۆکی لە نێوان بنەماڵەی شاعیر و بنەماڵەی خۆشەویستەکەی لە [[کەلی پەیکووڵی]]دا، ڕوویداوە. بەھۆی ئەو ناکۆکییەوە، دوو دڵدار بە یەک نەگەیشتن و لەیەکتری دابڕاون و یەکتریان نەدیوەتەوە. خۆشەویستی شەم زۆر کاریگەری ھەبووە لەسەر ئەم شاعیرە و زۆربەی شیعرەکانی بۆ خۆشەویستی و لێک دابڕانی شەم بووە.
|