ویکیپیدیا:ئازا بە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
پەرەپێدانی پەڕەکە
تاگ: دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧
ھێڵی ١:
{{پەڕەی ڕێنمایی|وپ:ئب}}
ھەمیشە '''ئازا بە''' و لە دەستکاریکردنی وتارەکانی ویکیپیدیا مەترسە. ئەگەر دەبینیت ڕێنووس، ڕێزمان یا ناوەرۆکی وتارێک ناتەواوە، ھەوڵ بدە دەستکاری بکەیت. ویکیپیدیا نەک ھەر ئەو مافەت پێ دەدات، بەڵکوو داواشت لێدەکات کە دەستکاریی ئەو جۆرە وتارانە بکەیت. تکایە لە دەستکاری و وتووێژدا ھەمیشە ڕەوشتی نەرم و جوان بگرە بەر. ھەر وەک تۆ دەستکاریی وتار و نووسراوەکانی کەسانی تر دەکەیت، بەکارھێنەرانی تریش بۆیان ھەیە،ھەیە نووسراوەکانی تۆ دەستکاری بکەن.
بێگومان ھەموومان نووسراوەگەلێکمان بینیوە کە ھەڵەی ڕێزمانی، ڕێنووسی یا زانیاریی ھەڵەی تێدایە. ئەم کێشانە ڕەنگە بۆ زمانی کوردی زیاتر و جیددیتریش بێت. بۆیە پێویستە بەرامبەر بەو ھەڵانەی دەیانبینین بەرپرسیار بین و نەترسانە دەستکارییان بکەین. ئەم دەستکارییە حەتمەن پێویستی بە ھەڵسوکەوتی بەئاکارانە ھەیە و لەسەر ھەمووان فەرزە کە [[ویکیپیدیا:لێکدانەوەت باش بێت|لێکدانەوەی باشیان ھەبێت]] و لە دەستکاریی کەسانی تر کە بە نییەتی پاک دەکرێت زویر نەبن.
'''خۆت ھەڵەکان ڕاست بکەرەوە لە جیاتیی ئەوەی ئاماژەیان پێ بکەیت.''' ئەگەر دەبینیت ھەڵەیەکی زاق لە وتارێکدا ھەیە و دڵنیایت کە دەستکارییەکەت کۆمەک بە ویکیپیدیا دەکات، دوودڵی بنێ لاوە و چاکی بکەرەوە. چون ئەو کاتەی سەرفی وتووێژ دەربارەی کێشەکە دەکەیت، دەتوانیت لە بەرزکردنەوەی ئاستی کوالیتیی وتارەکاندا بەکاری بھێنیت.
 
{{سیاسەتەکان و ڕێساکانی ویکیپیدیا‏}}