عەبدولخالق مەعرووف: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

بەبێ کورتەی دەستکاری
No edit summary
No edit summary
| پەراوێزەکان =
}}
نووسه‌ری‌ خاوه‌ن هه‌ڵوێست و روناكبیری‌ ناسراوی‌ [[كورد]] شه‌هید [[عه‌بدولخالق مه‌عروف،مه‌عروف]] ، یه‌كه‌مین رۆژی‌ مانگی‌ كانوونی‌ دووه‌می‌ ساڵی‌ 1935 له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی‌ نیشتمانپه‌روه‌ری‌ شاری‌ [[هه‌ولێر]] له‌دایكبووه‌.
پاش ته‌واوكردنی‌ قۆناغه‌كانی‌ سه‌ره‌تایی‌ و ئاماده‌یی‌، ساڵی‌ 1958 بۆ درێژه‌دان به‌خوێندن له ‌زانكۆی‌‌[[زانكۆی‌ ئه‌زهه‌ر]] چۆته‌ [[قاهیره‌]].
[[عه‌بدولخالق مه‌عروف]] هه‌ر له‌تافی‌ لاوێتییه‌وه‌ خولیای‌ خوێندنه‌وه‌و خۆ رۆشنبیركردن بووه‌و له ‌ناوچه‌كه‌ی‌ خۆیدا وه‌ك خوێنده‌وارێكی‌ هاوچه‌رخ ناوی‌ ده‌ركردبوو.
ساڵی‌ 1963 په‌یوه‌ندی‌ به‌شۆڕشی‌ ئه‌یلول-ه‌وه‌ كردووه‌و به‌وپه‌ڕی‌ توانا فیكريی‌ و رۆشنبیريی‌ و هونه‌رییه‌كانی‌ خۆیه‌وه‌ له‌خزمه‌تی‌ شۆڕش دا بووه‌.
 
ئه‌م پیاوه‌ هه‌ڵكه‌وتووه‌، جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ رووناكبیرو نووسه‌رێكی‌ به‌توانابووه‌ شاره‌زاییه‌كی‌ زۆریشی‌ له‌ بواری [[ئه‌ليكترۆن]] دا هه‌بوو، ئه‌م تواناو به‌هره‌یه‌شی‌ ته‌رخانكرد بۆ خزمه‌تی‌ گه‌له‌كه‌ی‌ و له ‌سه‌رهه‌ڵدانی‌ شۆڕشی‌ نوێی‌ خه‌ڵكی‌ [[كوردستان]] دا ده‌زگای‌ رادیۆی‌ ([[ده‌نگی‌ گه‌لی‌ كوردستان]])ی‌ دامه‌زراند.
عه‌بدولخالق مه‌عروفی‌ نووسه‌رو رووناكبیرو نیشتمانپه‌روه‌ر، شه‌خسییه‌تێكی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هێنده‌ خۆشه‌ویست بوو كه‌ له ‌سه‌رتاسه‌ری‌ [[كوردستان]] دا و به‌تایبه‌ت له‌ناو ئه‌دیبان و نووسه‌ران و هێزه‌ سیاسییه‌ پێشكه‌وتنخوازه‌كان دا به‌ڕێزه‌وه‌ ناوی‌ ئه‌برا.
 
ئه‌م خه‌مخۆره‌ی‌ كوردو[[كورد]] و كوردایه‌تی‌ له‌گه‌لێ‌ بواری‌ [[ئه‌ده‌ب]] و فیكرو [[زانست]] دا هه‌وڵی‌ پێشخستنی‌ [[كۆمه‌ڵی‌ كورده‌واری‌]] داوه‌و له‌ ساڵی‌ 1977ه‌وه‌ تا ساڵی‌ 1985 پێنج به‌رهه‌می‌ گرنگی‌ به‌كتێبخانه‌ی‌ [[كورد]] به‌خشی‌، له‌وانه‌ كتێبی‌ (ته‌كنیكار) كه‌ ساڵی‌ 1980 چاپكراوه‌و كتێبی‌ ([[ئاده‌میزاد]] له ‌كۆمه‌ڵی‌ كورده‌واریدا).
سه‌باره‌ت به‌ بابه‌ته‌ زانستییه‌كانی‌ فیزیاو[[فیزیا]] و ئه‌ليكترۆنیش ساڵی‌ 1979 نامیلكه‌یه‌كی‌ به‌زمانی‌ [[عه‌ره‌بی‌]] به‌چاپ گه‌یاندو كتێبێكی‌ تریشی‌ ده‌رباره‌ی‌ (ترانزستۆر) به‌ده‌ستنووسی‌ ماوه‌ته‌وه‌.
شه‌هید [[عه‌بدولخالق مه‌عروف]] رۆژی‌ 10ی‌ مانگی‌ نیسانی‌ ساڵی‌ 1985 به‌ده‌ستێكی‌ چه‌په‌ڵی‌ تیرۆریست له‌ شاری‌ [[هه‌ولێر]] شه‌هیدكرا.
 
==سەرچاوەکان ==
[http://www.kurdzhin.net/forum.php/ مەکۆکانی کوردژین]
 
[[پۆل:ژیاننامە]]