کۆردۆبا (ئیسپانیا): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دەربازدانی 1 سەرچاوە و تاگکردنی 0 بە مردوو #IABot (v1.5.1)
ھێڵی ٢١:
نا جێگیری بارودۆخ و حوکم لەناو مەملوکە تائیفیەکان ولێدانی بەردەوام لە نێوانیاندا کردنی بە نێچیرێک بۆ مەسیحیەکانی باکور، ھەتا زانا و ڕاوێژکارانی [[مەغریب]] و [[ئەندەلوس]] فەتوایان دا بۆ (یوسف کوڕی تاشفین) سەرکردەی دەوڵەتی موڕابیتون لە مەغریب، کە ھەموو ئەندەلوسی وەرگرت لە دەستی مەملوکە تائیفیەکان و ھەموو وڵاتەکەی ڕێکخست بە کۆردۆبا وە لە ژێر شانشینی یوسف تاشفین لە مەغریب ئەمەش لە ساڵی ١٠٩١ز دا بوو.
==== سەردەمی مەوحیدون ====
[[پەڕگە:BattleBatalla ofde Laslas Navas de Tolosa, por Francisco van Halen.jpg|thumb|250px|شەڕی عیقاب ساڵی ١٢١٢ز]]
دەوڵەتی موڕابیتون ڕووخا لەسەر دەستی بزوتنەوەیەکی ئیسلامی تر کە بزوتنەوەی موڕابیتون بوون، ھەموو کۆردۆبا وئەندەلوسی ئیسلامی بە گشتی کەوتە دەستیانەوە لە ناوەڕاستی سەدەی دوانزەدا، ومەوحیدون پایتەختی ئەندەلوسیان گەڕاندەوە کۆردۆبا ، وشتێکیان لە پایەکەی پێشتری بۆ گەڕاندەوە، بەڵام مەوحیدون زۆر نەمانەوە تا تێکشکان لە شەڕی عیقاب دا لە ساڵی ١٢١٢ز، بەمەش زۆربەی شارە ئیسلامیەکانی ئەندەلوس کەوتنە دەستی شانشینی قشتالەی مەسیحی، وکۆردۆبا کەوت لە ساڵی ١٢٣٦ز لەسەر دەستی فێرناندۆی سێیەم دوای زیاتر لە پێنج سەدە لە حوکمی ئیسلامی بۆ شارەکە.
 
=== کۆردۆبا ی ئیسپانی ===
کۆردۆبا بە خێرایی چۆڵکرا لە دانیشتووە موسڵمانەکانی، وپاشاکانی ئیسپان ڕێگەیان دا ئەوانەی کە ماونەتەوە لەسەر [[ئیسلام]] بمێننەوە دوای دەستگرتنیان بەسەر شارەکەدا، بە ھەمان شیوە بۆ موسڵمانەکانی تری [[ئەندەلوس]]، وکرێکار وئەندازیارە موسڵمانەکانیان بەکارھێنا لە داڕشتنی بینا وکۆشک وکەنیسەکانیان بە شێوازی ئەندەلوسی، بەڵام ئەمە زۆر بەردەوام نەبوو، و کەوتنە توند وتیژی لەگەڵیان وناچاریان ئەکردن ببن بە مەسیحی، و ھەمە جۆری ئازاردان وکوشتنیان لەگەڵ بەکار ئەھێنان بەشێوەیەک زۆربەیان ئەترسان موسڵمان بوونیان ئاشکرا بکەن تا نەکوژرێت تا ئیسپانیا بڕیاری دەرکردنی موسڵمانەکان ونەوەکانیانی دا لە وڵاتەکە بەھەمان شێوە یەھودیەکانیشیان دەرکرد، ئەمەش لە سەرەتای سەدەی حەڤدەدا بوو، وزەوی وخاکەکانیان دابەش کران بەسەر کۆچکردووە مەسیحیەکان لە باکورەوە وشارەکان دووبارە نیشتەجێکرانەوە وەک کۆردۆبا .