شوێنەوارناسی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Dexbot (لێدوان | بەشدارییەکان) ب Bot: Removing Link FA template |
No edit summary |
||
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Archaeology.rome.arp.jpg|چەپ|وێنۆک|250px]]
شوێنهوارناسی، دیسیپلینێکی [[زانست]]یە کە خوێندنەوە لە سەر ئۆبژەکان دەکات، شوێنهوارناس پشکنینی میژووی مرۆڤ لە سەردەمی پیش میژووەوە تا سەردەمی ھاوچەرخ دەکات لە رێگای ھەموو ئەو کەرەستانەی کە لە کۆنەوە بە جێ ماون و لە رێگای پشکنینی دێرین ناسانەوە دەدۆزرێنەوەزانیاری سەبارەت بە دۆنیای کۆن دەخاتە بەر چاو. ئەو کەرەستانە بریتین لە ئێسقان، گۆزە، بینا، زێڕ، شێوەکاری، ژێربینا، چەک، بەردەنووس و ھتد.
شوێنهوارناس زۆربەی بەڵگەکان لە رێگەر کاری مەیدانیەوە (ڕاپرسی، پشکنینی ژێر زەوی، لێکدانەوەی دۆزراوەکان) وە دەست دەھێنێت. وشەی شوێنهوارناسی Archeology، وشەیەکی یۆنانی کۆنە، ἀρχαιολογία، و ریشەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ἀρχαίος = ancien et λόγος = وشەی لێدوان / وتار.
شوێنهوارناسی بە سەر چەندین بەشی تردا دابەش دەبێت کە ھەر کامەو لایەنیک لە کاری دێرین ناسی لە خۆی دەگڕێت و لە پشکنینی سایتێکێ دێریندا کە گرووپێک کاری لە سەر دەکەن، ھەر کەسە و بە پێی پسپٶری خۆی خوێندنەوە لە سەر پشکنراوکان دەکات. دێرین ناسی یارمەتیمان دەدات لە رێگەی شتە دۆزراوەکانەوە مێژوو و مەتریالە بە کار ھێنراوەکان و چۆنیەتی ئاو و ھەوا و چۆنیەتی ژیانی خەلکانی کۆن بناسین.
ریشەی شوێنهوارناسی دەگەڕێتەوە بۆ یۆنانی کۆن، سیریاک ئانکۆنە یان چیریاکۆ پیتزیکۆلی- Cyriaque Ancône یان Ciriaco de' Pizzicolli - ( ١٣٩١-١٤٥٥)ی زایینی، وەک یەکەم شوێنهوارناس ناوی لێ دەبرێت کە پشکنینی لە سەر پەرستگەی دۆلفی یان نیکۆپۆلیسی دیپیر کردوە. شوێنهوارناسی وەکوو زانستێک یەکەم جار لە ساڵەکانی ١٨٨٠ی زائینی لە ئەورووپا پیناسە کراوە و ئەم روانگەیە لە سەدەی ١٩یەم گەسەی سەندوە.
{{کورت}}
[[پۆل:مرۆڤناسی]]
[[پۆل:شوێنەوارناسی]]
|