زوهرا (ڤینۆس)دووه‌مین هه‌ساره‌ى كۆمه‌ڵه‌ى خۆره , له‌رِووى نزیكى له خۆر , هه‌ساره‌یێكى خۆڵییه هه‌روه‌ك عه‌تارد , و مه‌ریخ, له رِووى قه‌باره‌و پێكهاته‌ى گشتیش له‌زه‌وى ئه‌چێ.
له‌به‌رئه‌وه‌ى كه زوهرا نزیكتره له‌رۆژ له‌زه‌وى , زۆربه‌ى جار له و شوێنه‌ئه‌بن كه خۆر لێیه , وه‌له‌به‌رئه‌وه ئه‌توانرێ له‌سه‌ر زه‌وییه‌وه ببینرێ له پێش رۆژهه‌لاَت , و رۆژئاوا به كاتێكى كه‌م , له‌به‌ر ئه‌وه پێى ئه‌وترێ :ئه‌ستێره‌ى به‌یانى ,یان ئه‌ستێره‌ى ئێواره ,له‌وكاته‌ى كه هه‌ڵدێت ئه‌بێت به‌دره‌وشاوه‌ترین ته‌نى ئاسمان.
به‌هرى شوێنه‌كه شیه‌وه ئه‌بێت به‌یه‌كێك له‌م دوو هه‌ساره‌یه‌ى كه دووهه‌میان هه‌ساره‌ى (عه‌تارده) كه دیارده‌ى تێپه‌رِه‌بوونیان به‌سه‌ردا ئه‌چه‌سپێ , ئه‌مه‌ش ئه‌كه‌ونه نێوانى رۆژو زه‌وى , دواین تێپه‌رِینى هه‌ساره‌ى زوهرا له ساڵى 2004ز. بوو ، تێپه‌رینى داهاتووشى ئه‌كه‌وێته ساڵى 2012.ز.
زوهرا له‌سه‌ر رِووى زوهراش شاخى كانزایى هه‌ن , كه‌وا دا پۆشراون به زوقمى كانزایى له قورِقوشم ئه‌تاوێته‌وه . ئه‌بێ به‌هه‌وا له‌به‌رزاییه گه‌رمیه‌كان . هه‌ساره‌یێكه گه‌رمیه‌كه‌ى به‌رزه , بایه‌كه‌شى به هێزه . و قه‌باره‌كه‌ى له قه‌باره‌ى زه‌وى ئه‌چێ؟, هه‌ر بۆیه‌ش پێ ئه‌وترێ خوشكى زه‌وى , كێشى هه‌ركه‌سێكیش له‌وى َ نزیك ئه‌بێ له كێشى خۆى , بۆنموونه :ئه‌گه‌ر له‌سه‌رزه‌وى حه‌فتاكیلۆ بیت ئه‌وا له‌وێ ئه‌بیت به 63كیلۆ هه‌ورێكى چرِوپرِیش رِووه‌كه‌ى داپۆشیووه , كه ئه‌بێته هۆى نه‌بینینى , وبرِێكى زۆر گه‌رمایى له خۆر وه‌رئه‌گرێ , و به‌گه‌رمترین هه‌ساره‌ى كۆمه‌ڵه‌ى خۆر دائه‌نرێ . له‌رِووى گرِكان و بومه‌له‌رزه چالاكه‌كان , و شاخ وده‌شته‌كانى له‌زه‌وى ئه‌چێ. به‌لاَم له یه‌ك نه‌چوونى سه‌ره‌كیان له‌گه‌ڵ زه‌ویدا له‌مه‌دایه , كه كه‌شه‌كه‌ى گه‌رمه , به‌كه‌ڵكى ژیان نایێت و هه‌روه‌ها هیچ مانگێكى پاشكۆی نیه وه‌ك زه‌وى .
.گه‌رمیه مام ناوه‌ندیه‌كه‌ى ئه‌گاته 449 پله‌ى سه‌دى
.له‌نێو كه‌شه‌كه‌یدا دووه‌م ئۆكسیدىكاربۆن, ونایترۆجین هه‌یه.
جوگرافیاكه‌ى :
نزیكه 80%ى رِووبه‌رى زوهرا , ده‌شت وشێوى گرِكانى نه‌رمن , و رووبه‌ره‌كه‌ى تریشى دوو كێشوه‌رى به‌رزن , یه‌كێكیان له‌نیوه‌ى
باكورى هه‌ساره‌كه‌دایه ئه‌وى تریشیان له باشورى هێڵى پشتێنه‌یى (الاسستواْ )دایه . كێشوه‌رى باكورى ناوى (عه‌شتارتیرا)یه, به‌ناوى عه‌شتارى خواوه‌ندى خۆشه‌ویستى بابلیه‌كان و ,به‌قه‌د كێشوه‌رى ئوسترِالیا ئه‌بێت . به‌رزترین شاخ له‌سه‌ر زوهرا له‌م كیشوه‌ره‌دایه, وناوى (ماكسویل ماوه‌نتس )ه , و به‌رزیه‌كه‌یى ئه‌گاته 11 كیلۆمه‌تر له سه‌ر ناوه‌رِاستى به‌رزى رووبه‌رى زوهرا , به‌به‌راوردكردنى له‌گه‌ڵ به‌رزترین لوتكه‌ى زه‌وى , ئه‌وا به‌رزایى ئێفرێست كه‌متره له 9كیلۆمه‌تره له ئاست رِووى ده‌ریاوه . كیشوه‌رى باشوره‌كه‌ش ناوى (ئه‌فرۆدایت تیرا)یه , به‌ناوى خواوه‌ندى خۆشه‌ویستى یۆنانیه‌كانه‌وه‌یه , رووبه‌رێكى فراوانترئه‌گرێته‌وه له كیشوه‌رى پێشوو, وبه‌قه‌د كیشوه‌رى ئه‌مریكاى باشور ئه‌بێ .و زۆرینه‌ى ئه‌م كیشوه‌ره‌ش له پێچ په‌ناو دۆڵ پێك هاتووه.
جگه له چاڵ , ئه‌توانرێ شاخ, و كێ‌و به شێوه‌یێكى به‌ربڵاو ببینرێ , به‌سه‌ر هه‌ساره به‌ردینه‌كان, جا زوهراش هێندى نیشانه و دروشتمى رووكارى ناوازه‌ى هه‌یه , له‌مانه‌ش :گرِكانى هه‌رگیز نه‌گۆرى (فارِا)(farra) یه , كه‌له شێوه‌ى كولێره‌یه , و قه‌باره‌كه‌ى له نێوان 20 تا 50كیلۆمه‌تر , و به‌رزیه‌كه‌یشى له 100 تا 1000مه‌تر له سه‌ر ئاستى رووكار ئه‌بێت , هه‌روه‌ها دارِێژراوه شكانه‌وه تیشكیه‌كان , كه‌له ئه‌ستێره ئه‌چن , به‌ناوى :نوڤاى (novae) , هه‌روه‌ها دروشم و نیشانه تیشكیه‌كان ,و شكانه‌وه ناوه‌ندیه‌كان كه له تۆرِى جاڵجالوكه ئه‌چن , وبه جاڵجاڵۆ كه‌ییه‌كان(arachoids)ه‌وه ناسراوه . هه‌روه‌ها كۆرۆناى (coronae), كه بازنه‌وخوڵگه‌ى شكانه‌وه‌یه , و هێندى جاریش به نزمایه‌تى ده‌وریان گیراوه . ئه‌مانه هه‌موویان له‌بنه‌رِه‌تدا دروشم و نیشانه‌ى گرِكانین . ونزیكه‌ى هه‌موو دروشم و نیشانه‌كانى هه‌ساره‌ى زوهرا ,به‌وناوه‌ى (جێمس ماكسوێل) ناونراوه , هه‌روا ناوچه‌ى ئه‌لفاوبێتا , نه‌بێت.
[[پۆل:زانست]]
|