بابانۆئێل: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٢:
{{خاوێنکردن}}
{{ویکیسازی}}
'''بابە نوێل'''، یاخود (پاپا نۆێڵنۆئێڵ) کە (سانتا کلۆز) یشی پێ دەوترێت و ئەمەش کورت دەکرێتەوە بۆ (سانتا)، کەسێتییەکە لە کولتوری خۆرئاواییدا، کە پەیوەستە بە جەژنی سەری ساڵی زایینیەوە. کەسێتیەکەی، بەو شێوەیەی ئێستا بڵاوە لە جیھاندا، پیاوێکی بەتەمەنی ڕوخۆش و دەمبەپێکەنینە و پێکەنینێکی تایبەت بە خۆی ھەیە. ڕیشێکی گەورەی سپیی ھەیە کە دەم‌وچاوی داپۆشیوە. جەستەی قەڵەوە. جل‌وبەرگێکی زستانەی تایبەتیی ھەیە کە ڕەنگی سورە و سەرقۆڵ و چمکەکانی سپین. لە چیرۆکی منداڵاندا ئەم کەسێتیە شوێن و شێوازی ژیانیشی باس دەکرێت: (سانتا کلۆز) لە جەمسەری باکور (بەتایبەتی: گرینلاند!) و شوێنێکی سارد دەژی، لەگەڵ (خاتو کلۆز) ی ھاوسەری، و لەگەڵیاندا ھەندێک لە گرگن (قەزەم) ەکانیش دەژین کە دیاریەکانی شەوی سەری ساڵی بۆ ئامادە دەکەن، چەند ئاسکێکیش (٨ دانە! ئێستە بوەتە ٩!) گالیسکە سیحراویەکەی ڕادەکێشن کە زەنگۆڵەی پێوەیە، کە لەو گالیسکەیەدا دیاریەکان ھەڵ دەگیرێن،، ئاسکەکانیش توانای فڕینیان ھەیە! ئیتر پاپا نۆێڵ دەگەڕێت و دیاریەکان کە لە کیسەکەیدا ھەڵی گرتون دابەش دەکات بەسەر منداڵاندا لەو شەوەدا، بۆ ئەو مەبەستەش یان لە دوکەڵکێشەوە دەچێتە خوارەوە بۆ ناو ماڵەکە یان لە پەنجەرەوە و دەرچەکانی ترەوە، بۆ ئەوەی بتوانێت بەنھێنی دیاریەکان بۆ منداڵان بەجێ بھێڵێت بەبێ ئەوەی خۆیان پێ بزانن!
 
ئیتر ئەمە وێنەی کەسێتیی پاپا نۆێڵە، و بەشێکە لە خەیاڵدانی منداڵ لە زۆربەی وڵاتانی جیھان، و بەم شێوەیە لە کارە ھونەریەکاندا نمایش دەکرێت. بەم شێوەیە کەسێتیی خۆشەویستی (بابە نوێل) بەشێک و دیمەنێکە لە ئاھەنگەکانی سەری ساڵی زایینی، لە زۆربەی جیھان، بەتایبەتی لای منداڵان کە زۆر خۆشەویستە. بەشێک لە موسوڵمانان بەشداریکردن لەو ئاھەنگ و خۆشیانەدا بە ناڕەوا و قەدەغە دەزانن و کەسێتیی (پاپا نۆێڵ) یان بە دڵ نیە و پێیان وایە کە لەگەڵ باوەڕی ئیسلامی ناگونجێت و دەڵێن ناوەکەی مانایەکی نەگونجاوی لەگەڵ باوەڕی ئیسلامی ھەیە، و ھەروەھا دەڵێن کەسێتیی (پاپا نۆێڵ) کەسێتییەکی خەیاڵی و ئەفسانەییە، بەڵام ھەمو خەڵک دەزانێت کە ئەوە کەسێتیە کەسێتییەکی مەعنەویە بەڵام کەسێتییەکی جوانە و زیندو ڕادەگیرێت و کەسێتی و جل‌وبەرگە تایبەتیەکەی نمایش دەکرێت و لە ڕێگەیەوە دیاری دابەش دەکرێت بەسەر منداڵاندا.