گنوو: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «سیستەمی کارپێکردنی گنۆ لە ساڵی 1983 بە ئامانجی درووست کردنی سیستەمێکی کارپێکردنی بە...»ەوە
تاگەکان: دروستکردنی وتاری نوێی بێپۆل بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
 
وینەم بو گوری
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:The GNU logo.png|alt=لوگوی گنو |وێنۆک|گنو]]
سیستەمی کارپێکردنی گنۆ لە ساڵی 1983 بە ئامانجی درووست کردنی سیستەمێکی کارپێکردنی بە تەواوی ئازاد بە دەست [[ریچارد ستۆڵمن]] دروست بوو. گنۆ(GNU) کورت کراوەیەکی پێچەوانەییە کە لە یەکەمین پیتی ووشەکانی (GNU's Not Unix) بە مانای گنۆ یونیکس نیە وەرگێڕاوە. هەروەها گنۆ ناوی جۆرێک قۆچی وەحشیە کە لە [[ئەفریقا]] ژیان دەکات.لۆگۆی گنۆ بە دیزاینی سەری قۆچی وەحشی ، بە دەست (Etienne Suvasa) دیزاین کرا وە لە [[وێب]] سایتەکانی گنۆ و بابەتەکانی دامەزراوەی پڕۆگرامە ئازادەکان بکاردێت. پڕۆژەی گنۆ لە ساڵی 1984 بە ئامانجی پشتگیرو دروست کردنی پڕۆگرامی ئازاد بۆ سیستەمی کارپێکردنی گنۆ دامەزرا. دامەزراوەی پڕۆگرامە ئازادەکان لە ساڵی 1985 بە ئامانجی سەرخستن و پشتگیری لە جۆڵەی پڕۆگرامی ئازاد وە بە تایبەت پڕۆژەی گنۆ دەست بە کار بوو. لە ئەمڕۆدا گرنگترین و بەناوبانگترین سیستەمی کارپێکردنێک کە لە پڕۆگرامەکانی پڕۆژەی گنۆ و ڕگەپێدەری (GNU GPL)بەکاردێنێت ، لینوکسە کە ناووکی [[لینوکس]] بەکاردەهێنێت وە بە شێوەی دابەشکراوی لینوکس دەخرێتە بەردەست کە هەندێک کەس بە گنۆ/لینوکس ناوی دەبەن.ناووکی سەرەکی سیستەمی کارپێکردنی گنۆ، گنۆ هێرد (GNU Hurd) ە کە هێشتا لە حاڵەتی پەرەپێدانایە تا دەگاتە ئاستی جێگیر و بەکارهێنەرو  بەکارهێنانی زۆری نیە.
 
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/گنوو»