عەبدولقادری گەیلانی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
پەڕەی دروستکرد بە «خواناسی گه‌وره‌و شێخی ته‌سه‌وفی ئیسلامیی و ده‌ریایی پڕ نوری عیلمی شه...»ەوە |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ١٥:٠٣، ٢٧ی نیسانی ٢٠١١
خواناسی گه‌وره‌و شێخی ته‌سه‌وفی ئیسلامیی و ده‌ریایی پڕ نوری عیلمی شه‌ریعه‌ت و ته‌ریقه‌ت ناوی راسته‌قینه‌ی ئه‌و زاته گه‌وره‌یه شێخ موحیی ا‌لدین كوڕی شێخ موسای جه‌نگی دۆست كوڕی شێخ عهبدولاَی مو‌سا جان كوڕی شێخ عهبدولاَ مه‌حزی كوڕی شێخ محمد حه‌سه‌ن موسه‌ننای كوڕی ئیمامی حوسه‌ینی كوڕی ئیمامی عه‌لی كوڕی ئه‌بی تالیب خوایان لێرازی بێت . خاوه‌نی ته‌ریقه‌تی پیرۆزی قادرییه‌و نمونه‌ی شێخی كامڵ و مامۆستای شه‌رعه‌تی زاهیرو باتن ه. شێخ عهبدولاَ مه‌حزی باوكی له شاری مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره له دایك بووه‌و هه‌ر له‌وێش گه‌وره بووه‌و پیاوێكی زانا‌و له خواترس و ئه‌هلی زوهدو وه‌رع بووه، شێخ عهبدولاَ له ناو ئالوبه‌تی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت گه‌وره بووه، كاتێك به‌ته‌واوه‌تی له هه‌موو روییه‌كه‌وه كامڵ بوو به‌هۆی ئه‌و ته‌قواو زانست زانیارییه زۆره‌ی كه هه‌ی بووه ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی مه‌دیینه له ده‌وری كۆبوونه‌ته‌وه، له سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی عه‌باسی جه‌عفه‌ری مه‌نسوردا ، ئه‌هلی فیتنه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه له‌لای خه‌لیفه درۆی بهدهمهدهكهن و خه‌لیفه‌ش له ساڵی 144 هیجریدا به خۆیی و ماڵ و منداڵیه‌وه بانگییان ده‌كات بۆ شاری به‌غداد ، له‌وێش هه‌موویان زیندانی ده‌كات و ئه‌شكه‌نجه‌و ئازارێكی زۆریان ده‌دات له ئاكامی ئه‌و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌یه شێخ عهبدولاَ و هه‌ندێك له ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌ی گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و له ناوچه‌یه‌ی یوسوفیه‌ی خواروی شاری به‌غدا به خاك ده‌سپێردرێن ، ئێستاش مه‌زارگه‌ی ئه‌و پیاوه له خواترسه خه‌ڵكی سه‌ردانی ده‌كه‌ن كه به مه‌زارگه‌ی شێخ عهبدولاَ مه‌حز ناسراوه.
پاش مردنی شێخ عهبدلاَ مه‌حزی باوكی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی
له‌پاش خۆی هه‌ندێك له‌نه‌وه‌كانی له شاری به‌غدا ده‌مێننه‌وه تا سه‌رده‌می خه‌لیفه مهئمون كه یه‌كێك بووه له خه‌لیفه‌كانی عه‌باسی، هه‌ندێكی دیكه‌شیان كۆچ ده‌كه‌ن بۆ حجازو یه‌مه‌ن و له‌وی چه‌ند ئیماراتێك به‌ناوی خۆیانه‌وه ئاوه‌دان ده‌كه‌نه‌وه وه‌ك ئیماره‌تی سهلمانییهكان و ئیدریسییهكان كه هه‌تا ئێستاش هه‌رماون، به‌لام هه‌ندێكی دیكه‌یان رووده‌كه‌ن ولاَتی فارس و ناوچه‌ی گه‌یلان و ناوچه‌یه‌ك بۆ خۆیان به‌ناوی (جونهكان ) كه له نه‌وه‌ی موسای كوری شێخ عهبدولاَی مهحزبوون ئه‌و ناوچه‌یه ئاوه‌دان ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌ست ده‌كه‌ن به خزمه‌ت كردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام .
بنه‌ماڵه‌ی عهلهوێكانی ناوچه‌ی گه‌یلانی ئێران
شێخ عه‌بدول قادری گه‌یلانی ـ له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی عهلهوێكاندا كه له نه‌وه‌ی شێخ مو‌سا جانی كوڕی سید عهبدولاَ مه‌حزن له ناو ئه‌و بنه‌ماڵه ئاین په‌روه‌رو ئه‌هلی عیلم و له خوا ترسانه‌دا له ساڵی 470 ی هیجری به‌رامبه‌ر به 1077 زایین له شارۆچكه‌ی گه‌یلان له دایك بووه، باوكی شێخ عه‌بدول قادر واته شێخ موسای جه‌نگی دۆست له‌به‌ر زۆری ته‌زكییه‌و موجاهه‌ده‌ی نه‌فس به جه‌نگی دۆست واته دۆستی جه‌نگی نه‌فس نازناوی ده‌ركردووه. شێخ عه‌بدولقادر هه‌ر به منداڵی زۆر حه‌زی به‌خوێندن و وه‌رگرتنی عیلم و زانست كردووه به‌تایبه‌تی عیلمی باتن ،له سه‌رده‌ستی هه‌ندێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی هه‌ندێك علومی شه‌ریعه‌تی خوێندووه، بهلاَم ئاره‌زووی بۆ زانست و زانیاری هه‌تا گه‌وره ده‌بوو زیاتر ئه‌و حه‌زه‌شی له‌گه‌ڵ خۆیدا گهورهدهبوو ، بۆیه بڕیاری دا زیاتر به‌دوای زانست دا بگه‌رێت ، له‌و كاته‌دا له شاری به‌غدا باشتری نه‌دۆزییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تینوێتی خۆی بشكێنێت ، شاری به‌غدا له‌و سه‌رده‌مه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له زانا‌و په‌یمانگای باشی تێدا بوو بۆ خوێندن و له زۆر لاوه رویان تێكردووه ، وێرای ئه‌و ناره‌حه‌تی و ئازاره‌ی ئه‌و كاته له سه‌فه‌ر دا هه‌بووه شێخ عه‌بدولقادر بڕیاری داوه بچێت بۆ شاری به‌غدا
كۆچكردنی شێخ عه‌بدول قادر بۆ شاری به‌غدا
شێخ له ساڵی 1095ی زایین دا له سه‌ر ده‌می خه‌لیفه مستهزهیر بیلا دا ده‌گاته شاری به‌غدا، پاش ئه‌وه‌ی له‌وی َ جێگیر ده‌بێت له قوتابخانه‌ی ئاینیی شێخ ئه‌بو سه‌عیدی مه‌خزومی كه ده‌كه‌وته گه‌ره‌كی باب لئهوزجهوه له ناوچه‌ی ره‌صافه كه ئێستا به باب و لشێخ ناسراوه ده‌ست ده‌كات به خوێندن . ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی به‌غدا به سه‌رده‌می گه‌نده‌ڵی ئیداری و پشێوی ده‌وڵه‌تی عه‌باسی ناسراو بووه، بهلاَم هیچ كام له‌و باردۆخه نه‌یان توانیوه كۆڵ به هه‌وڵ و كۆششی ئه‌و زاته گه‌وره‌یه بده‌ن و له سه‌ر خوێندن و ته‌قواو خوا په‌رستی خۆی به‌رده‌م بووه ، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه شێخ له به‌غداد خوێندویه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دهسهلاَت و ده‌وڵه‌ت به شه‌ڕ و شۆڕو كێشه‌ی خۆیانه‌وه سه‌رقاڵ بوون ، دهسهلاَتیان لاواز بووه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌وه له زۆر به‌ی ناوچه‌كاندا رێگرو چه‌ته‌و پیاوكوژ‌و دزو جه‌رده‌یه‌كی زۆر له‌و ولاته‌دا بلاَو بوبونه‌وه به تایبه‌تی له به‌غداو ده‌ورو بهربهیدا. گه‌رانی شێخ عه‌بدول قادر به دوای زانست و زانیاری‌دا له شاری به‌غدا له‌نێوان ئه‌و ماڵ وێرانی و سهرگهردانییهدا ئه‌و پیاوه له خواترسه سه‌رقاڵی گه‌ڕان بووه به دوای عیلم دا و له سه‌رده‌ستی چه‌ند شێخێكی حه‌نبه‌لی وه‌ك شێخ ئه‌بی سه‌عیدی مه‌خزومی ده‌ستی به خوێندنهكردوه ، له حه‌لكردنی كێشه‌ی شه‌رعی و ئوسوڵ و مه‌زهه‌به‌كاندا زانستێكی فراوانی هه‌بووه و ئه‌ده‌بی خوێندوه‌و له چه‌ند موحهدیسێكی گه‌وره‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش عیلمی حه‌دیسی وه‌رگرتوه. شێخ عه‌بدول قادری گه‌یلانی 30 ساڵی ته‌مه‌نی خۆی له فێربونی علم و گه‌ڕان به دوای زانسته‌كاندا به‌سه‌ر بردووه زانایی و شاره‌زایی و ته‌قوای ئه‌و ده‌نگ ده‌داته‌وه و خه‌ڵكێی زۆریش رۆژانه روودهكهنهلای بۆ حه‌ل كردنی مه‌سه‌له‌ی شه‌رعی و ئامۆژگاری وه‌رگرتن .
دانیشتنی شێخ عه‌بدلقادر بۆ ئامۆژگاری كردنی خه‌ڵكی
كاتێك شێخ عه‌بدول قادر له‌لایه‌ن مامۆستا كه‌یه‌وه به ته‌واوه‌تی پهروهدهكراو تواناكانی بۆ ده‌ركه‌وت رێگه‌ی دا هه‌فته‌ی سێ رۆژ ماوه‌ك دیاری بكات بۆ وه‌عزو ئامۆژگاریكردنی خه‌ڵكی مه‌به‌ست له‌و خه‌ڵكانه‌یه كه له‌و ساته‌وه‌خه‌ته‌دا پێویستییه‌كی زۆریان به كه‌سێك هه‌بوو رێنمونی و هاندانیان بدات بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر رێگه‌ی راستی و خوداناسی، ئه‌و كاته‌ش له ساڵی 512 هیجریدا بووه كه موستهرشیدی كوڕی موسته‌زهیر خه‌لافه‌تی عه‌باسی بردووه به‌ڕێوه، به‌هۆی ئه‌و باردۆخه‌ی كه هه‌بووه له زۆر بوونی خراپه‌و خراپه‌كاری چه‌ند كه‌سێك وه‌كو بانگ خواز ده‌ركه‌وتون له شاری به‌غدا، یه‌كێك له‌و بانگ خوازانه‌ش شێخ عه‌بدولقادر بووه ، شێخ به‌هۆی ته‌قواو راستی خۆیه‌وه قسه‌كانی كاری ته‌واویان ده‌كرده سه‌ر دڵی خه‌ڵكیی و خه‌ڵكێكی زۆر له هه‌ژاو ده‌وڵه مه‌ندو وه‌زیرو گوزیری ئه‌و كاته له دهرسهكانیدا ئاماده بوون ، وه‌ك له سه‌رچاوه‌كانی مێژوودا هاتووه، له‌و سه‌رده‌مه‌دا به هۆی وه‌عزو ئرشادی ئه‌وه‌وه زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س تۆبه‌یان كردووه‌و له خراپه‌كاری گه‌ڕاونه‌ته‌وه و زیاتر له 3 هه‌زار جوله‌كه‌ی ئه‌و كاته‌ش له سه‌ر ده‌ستی شێخدا تۆبه‌یان كردووه و موسوڵمان بوون .
کەسایەتی
شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی خاوه‌نی هه‌یبه‌ت و كهیسایهتییهكی زۆر به‌هێز بووه له لای خوا‌و خه‌ڵكیش زۆر به‌رێزو خۆشه‌ویست بووه ، قسه‌كانی هێنده كاری له دڵ‌و ده‌روونی گوێرهكانی كردوه، ده‌ڵین جارێكیان شێخ له كاتی وتاردانا ده‌بێت لایه‌كی عه‌مامه‌كه‌ی شۆڕ بۆته‌وه خه‌ڵكه‌كه‌ش وه‌ك لاسایی كردنه‌وه‌یه‌ك بێئه‌وه‌ی هه‌ست به خۆیان بكه‌ن لایه‌كی عهمامهكانی خۆیان شۆركردۆتهوه، هه‌تا ئه‌مڕۆش گه‌لێك له كه‌راماته‌كانی شێخ له سه‌ر زمانی خه‌ڵكی ماونه‌ته‌وه جۆرێك له نه‌مری له كه‌سایه‌تی ئه‌و زاته گه‌وره‌و له خواترسهدا هه‌بووه و كه‌سێكی زۆر رۆح سوك و خۆبه‌زل نه‌زان بووه‌و رێزی هه‌موو كه‌سێكی به‌بێجیاوازی گرتووه، كه سایه‌تی ئه‌و له سه‌رده‌می خۆیدا له رۆژ ههلاَت و رۆژ ئاوادا ناوبانگی ده‌كردووه .
ژیانی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی پاش مردنی مامۆستاكه‌ی
به‌رله‌وه‌ی شێخ ئه‌بی سه‌عیدی مه‌خزومی كۆچی دوایی بكات، قوتابخانه‌كه‌ی و ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی و ته‌ریقه‌ت و ئریشاد ده‌دات به شێخ عه‌بدولقادر بۆ ئه‌وه‌ی له پاش خۆی بیان بات به‌ڕێوه ، پاش ئه‌وه‌ی شێخ ئه‌بی سه‌عد كۆچی دوایی، ده‌كات كار‌و باری قوتابخانه‌ی باب‌و لئهزج به‌تواوه‌تی هه‌موو ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و ، له هه‌موو لایه‌كی دیناوه شاگرد‌و مردێكی زۆر رووی تێده‌كه‌ن له‌به‌ر بچوكی قوتابخانه‌كه‌و زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی رووده‌كه‌نه ئه‌وێ به‌هه‌موو لایه‌ك به هه‌ژارو ده‌وله‌مه‌نده‌وه ده‌ست ده‌كه‌ن به فراونكردنی قوتابخانه‌ی بابه لئهزج ، ئه‌و گه‌وره‌كردن و فراوان بوونه‌ش له ساڵی 528 هیجری به‌رامبه‌ر به 1133 میلاددا بووه و له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستاش به‌ناوی شێخه‌وه ناوی ده‌ركردووه به بابولشێخ . شێخ عهبدولقادی گه‌یلانی له ژیانی خۆیدا زانایه‌كی زۆر روشنبیر بووه وانه‌ی 13 علمی شه‌ریعه‌و زمانی له قوتابخانه‌كه‌ی خۆیدا ووتۆته‌وه به قوتابیه‌كانی وه‌ك ده‌لێن به چه‌ند جۆرێك قورانی پیرۆزیشی خوێندۆته‌وه و به‌گوێره‌ی مه‌زهه‌بی ئیمامی شافعی و ئمامی ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌لیش فتواكانی خۆیداوه.
كتێبه‌كانی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی
شێخ هه‌ربه وانه وتونهوهو خواپه‌رستی و ئامۆژگاریكردنی خه‌ڵكه‌وه نه‌وه‌ستاوه‌و له ژیانی پڕ مانای خۆیدا چه‌ند كتێبێكی گه‌وره‌و به سوودی نوسیووه‌و ئه‌و كتێبانه له‌به‌ر بایه‌خ یان هه‌تاكو ئه‌مرۆش ماوه‌نه‌ته‌وه. هه‌ندێك له‌و كتێبانه‌ش ئه‌مانه‌ن الغونیه ،فتوح الغیب ، الفتح الربانی، سرالاسرار، دلائل القادریه، الحدیقه المصگفویه، الحجه البیچا‌و، الرسله الغوپیه، عومده الصالحین، به زمانی توركی ، الفیوچات الربانیه، بشائر الخیرات ، ورود شیخ عبدالقادر، حزب الابتهال ، كیمیا‌و السعاده، جلاو الخاگر، تنبیه الغبی ، مختصر فی علم ا‌لدین، مجموعه خُگـَب ، ته فسیرێكی قوران به خه تی خوی ، تحفه المتقین وسبیل العارفین، الكبریت الاحمر فی الصلاه علی النبی (ص) ، مراتب الوجود، مواقیت الحكم، الگقوس الاهوتیه
كۆچی دوایی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی
شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی كۆچی دوای كرد له هه‌وڵدان و بانگهێشكردنی خه‌ڵكی بۆ رێگه‌ی هه‌ق و راستی كۆڵی نه‌داوه‌و تادوا هه‌ناسه‌شی خزمه‌تی خه‌ڵك‌و ئاینی خودای كردووه شێخ عه‌بدل لقادری گه‌یلانی له ته‌مه‌نی 90 ساڵیداو له شه‌وی شه‌ممه‌ی رێكه‌وتی 10 ره‌بیعی دووه‌می ساڵی 561 هیجردا كۆچی دوایی كرد‌و به‌جیهانی جاویدانی و پڕ له نوری خوا شاد بووه. شێخ پاش چه‌ند رۆژێك كه به نه‌خۆشی له سه‌ر جێگه ماوه‌ته‌وه به‌ده‌م زیكركردنهوه گیانی ده‌رچووه، ده‌ڵێن له‌و رۆژانه‌دا یه‌كێك له كوڕه‌كانی لێی پرسیوه كه كوێ ی ئازاری هه‌یه، ئه‌ویش له وهلاَمدا وتوویه‌تی هه‌موو گیانی ده‌ئێشێت بێجگه له دڵی چونكه دڵی له‌گه‌ڵ خوا دا راست بووه ، دواهه‌مین وشه‌ش كه له زاری ئه‌و خوداناسه گه‌وره‌یه هاتۆته ده‌ره‌وه وشه‌ی پیرۆزی الله بووه ، شێخ پاش ئه‌وه‌ی كۆچی دوایكردوه هه‌ر ئه‌و شه‌وه كوڕه‌كانی و ئه‌وانه‌ی ئاماده‌بوون له گۆشه‌یه‌كی قوتابخانه‌كه‌ی خۆیدا ناشتویانهو نه‌یان هێشتوه كه‌س بزانێت هه‌تا به‌یانی رۆژ بۆته‌وه‌و دواجار خه‌ڵكی پۆَل یۆل هاتوون نوێژیان له سه‌ر گۆره‌كه‌ی كردووه.