ھەڵەبجە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٤٣:
== مێژووی دروستبوونی ھەڵەبجە ==
 
گومان لەوەدا نیە کە ھەڵەبجەی ئێستا لە سەردەمی فەرمانڕەوایی عوسمانیەکاندا درووستکراوە،دروستکراوە، یەکڕابوونێک لەوەدا ھەیە کە ھەڵەبجە دوای ساڵی (١٧٠٠) ز درووستکراوە. بەگەکانی شیوەکەڵی ئاوەدانیان کردۆتەوە کە حەمەچاوەش و سێ کوڕەکەی پیرۆد و سڵێمان و عەبدواللە بوو سیانزە ماڵ بوون و هەرئەم ناوەش لەو عەشرەتە دەنرێت. [[عەشیرەتی جاف]] درووستکەردروستکەر و بنیاتنەری ھەڵەبجەن. وردە وردە ئەم شوێنەی ھەڵەبجە بە ھۆی ناوداری شوێنەکەیەوە کە دەڕوانێت بەسەر دەشتی شارەزووردا، زیاتر ئاوەدان بۆتەوە و تەنیا (خێلەکانی جاف) ی تێدابووە کە زیاتر لە (١٢) ھەزار خێزان دەبن، ناوەندی ئاوەدانی شارەزوور بووە، پاشان خەڵکی تر ھاتوون و پاڵیان داوە بە ھۆزەکانی جافەوە و زیاتر ئاوەدان بۆتەوە.
 
هۆزی جاف لە ناوچەی [[جوانڕۆ]] سەریان بۆ کەس دانەنەواندووە، پاشان میرێکی ئەردەڵان چاو دەبرێتە ئاو و زەوی و زارە بەپیتەکانی ناوچەکە و دەیەوێ بە تۆپزی بۆ ژێر ڕکێفی خۆیان بخات، ئەوانیش ملی بۆ کەچ ناکەن و لە ئەنجامدا جەنگێک دەقەومێت و دوو سەرۆک خێلی جاف دەکوژرێن و ئەوەی دەمێنێتەوە پاش ماوەیەک ڕووەو شارەزوور ڕوو لە میرنشینی بابانەکان دەنێن و لە ناوچەی (بانی خێڵانی) دەربەندیخان نیشتەجێ دەبن، ئەو کاتە ژمارەی جافە ھەڵھاتووەکان سەد ڕەشماڵێکە و داوا لە میرنشینی بابان دەکەن کە مافی نیشتەجێ بوون و گەرمیان و کوێستانیان بدەنێ، ئەوانیش ڕێیان پێ دەدەن. بەھۆی چەند بارودۆخێکی نالەبارەوە، وەک چەسپاندنی ھێڵەکانی سەرسنوور بە شێوەیەکی قایمتر وای لە ئێلی جاف کرد بە شوێن ڕێگا چارەیەکی تردا بگەڕێن و بڕیاریان دا واز لە کۆچەرایەتی بھێنن و نیشتەجێ بن. لە ھەموو ڕوویەکیشەوە گوزەران لە ھەڵەبجەدا گونجاو بوو، بۆیە بڕیاریان دا دەست بە درووستکردنیدروستکردنی شاری ھەڵەبجە بکەن. ژمارەیەکی زۆر سەرچاوە و مێژوونوس لەوەدا یەکدەگرنەوە کە بە ھەزاران ساڵ پێش زایین بوونی ژیان و قەڵەمڕەوی بچوک و گەورە، کوردی و بێگانە، لەم ناوچەیەدا ھەبوون، وەک (ئاشوریەکان، بیشداییەکان، میدییەکان، ھەخامەییەکان، ئەسکەندەر لە سەدەی چواری پێش زایین، ئەشکانی، ساسانیەکان، ھاتنی ئیسلام (٢١ ی ک. ٦٤٣ ز)، ڕوادییەکان، سلجوقییەکان، ئەتابەکەکان، ئەییوبی، مەغۆلی، جەلائیری مەڕەسپی، تەیموری لەنگ (١٤٠٠ ز)، ئەردەڵان و سەفەوییەکان، بابانەکان، عوسمانی، ئینگلیز، شێخ مەحمود، حکومەتی عێراق، حکومەتی کوردی (حکومەتی ھەرێمی کوردستان).
 
لە ساڵەکانی کۆچی [[جولەکە]] بۆ [[عێراق]] و [[ئێران]] و [[کوردستان]]، ناوچەی [[شارەزوور]] و ھەڵەبجە چەندین خێزانی جولەکە ڕووی تێدەکەن و نیشتەجێ دەبن و لە پاڵ خێڵەکانی جاف دا پەنا ئەدرێن، کاروباری بازرگانی ئەکەن لەو سنوورەدا، بەمەش زیاتر ئەبێت بە ناوەندێکی بازرگانی و ئاڵوگۆڕ لەو سنوورەدا.
ھێڵی ٥٣:
ناوچەکانی ھاوسنووری ھەریەک لەوڵاتانی [[ئێران]] و [[تورکیا]] ھاوشێوەی ناوچەی ھەڵەبجەن، لەگەڵ ئەوەشدا ھیچ کام لەو ناوچانە ھاوشێوەی ھەڵەبجە نین‌ و لە بواری ئەدەب‌ و ھونەردا وەک ئەو خزمەتیان بە نەتەوەی کورد نەکردووە.
 
ڕیش سپیان‌ و پیاوە دێرینەکانی شار ھەندێکیان دەڵێن، یەکەم خانوو لەھەڵەبجەدا بەگەکانی (شیوەکەڵ) درووستیان کردووە و پاشان نەوەکانیان لەوێدا نیشتەجێ دەبن، کە ئەمانیش (حەمە چاوەش) و ھەرسێ کوڕەکەی (پیرۆت‌و سڵێمان‌و عەبدوڵڵا) ئەمانیش لەگەڵ خۆیاندا بنەماڵەیەکی تر دێنن، کە ئەمانە بوون، ( پیرۆت) موختاری تورک بووە' کێخا ئەحمەد کوڕی پیرۆدەو کوڕەکانی بەناوی ( حەمە برا، حەمەبۆر، حەمەفەرەجی کوێخا) و نەوەکانی ئەم سێ برایە زۆربەیان لەژیاندا ماوون و (سڵێمان) یش ئەم منداڵانەی ھەبووە (حاجی محەمەد)، (قادر)، (حاجی فەرەج)، (ئەمین) و (عەبدوڵڵا) ش کە ئەم منداڵانەی ھەبووە (ئەوڕەحمان، ئەحمەد، مەحمود، سەعید، ئەمین، حەمە ساڵح) بەپێی ئەم بۆچوونە یەکەم بنەماڵەیەک ھەڵەبجەی درووستدروست کردبێ ئەم ماڵانە بوون کە ئێستا لەناو خەڵکی شار بە (١٣) سیانزە ماڵە ناسراون.
 
ھەڵەبجە جاران دوو قەیسەری گەورەی ھەبوو (قەیسەری پاشا‌ و قەیسەری حامید بەگ) کە لە ساڵی ١٩٣٤ درووستکراوە،دروستکراوە، بینا‌ و سەرا‌ و پۆلیسخانەی ھەڵەبجە ساڵی ١٩٣٠ درووستکراوە،دروستکراوە، یەکەم قوتابخانە ساڵی ١٩٢٥ و ساڵی ١٩٢٩ بوو بە خاوەنی نەخۆشخانە، ساڵی ١٩٤٠ ئامێری کارەبای ھەڵەبجە کەوتە گەڕ. لەساڵی ١٩٢٩ پڕۆژەی ڕەسمی ئاوی ھەڵەبجە تەواو بوو، لەساڵی ١٩٢٤ تەلەگراف خانە دامەزاوە، لەناو شاری ھەڵەبجە تەنھا یەک ئۆتۆمبێل ھەبووە پێیان وتووە (لۆریەکەی عەزە) ئەم لۆرییە بە دوو ڕۆژ ئەمسەر‌ و ئەوسەری ئەکرد لە ھەڵەبجەوە بۆ سلێمانی لەساڵی ١٩٥٠.
 
ڕۆژی ١٣ [[ئازار]]ی ٢٠١٤ لەلایەن ‌‌‌[[حکومەتی هەرێمی کوردستان]] بە فەرمیی کرایە [[پارێزگای هەڵەبجە|چوارەم پارێزگای هەرێمی کوردستان]].