مەخموور: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ١١:
 
===مەخموور و ماددەی ١٤٠===
[[ماددەی ١٤٠]] و چاوەروانی گەڕانەوە لە دوای [[پڕۆسەی ئازادی گەلانی عێراق]]، خەڵکی سنورەکە لەچاوەروانی ئەوەبوون کە قەزای مەخمورمەخموور بگەرێتەوە سەر ئیدارەی پارێزگای [[ھەولێر]] و جارێکی تر خەڵکە ڕاگوێزکراوەکان بگەرێنەوە گوندەکانیان و حکومەت گوندەکانیان بۆ ئاوەدان بکاتەوە، بەڵام بەداخەوە بەھۆی ئەو کێشە سیاسی و ئیداریانەی کە حکومەتی نوێی عێراق لەسەر ناوچە تەعریبکراوەکانی دروستکرد بۆیە قەزای مەخمووریش لەم چوارچێوەیە بە ھەڵواسراوی مایەوە و ھەر دوای ماددەی ٥٨ی ئەنجومەنی حکوم و ١٤٠ی دەستوری نوێی عێراقی ئەو سنوورە کەوتە نێوان چوارچێوەی بەرنامەی ئەو ماددانە بۆ ئاسایی کردنەوە و گەڕانەوەی بۆ ژێر ئیدارەی [[ھەرێمی کوردستان]]. ھەربۆیەش ئەو نەگەرانەوەیە بۆشایەکی زۆری ئاوەدانی و دروستکرد و وای کرد خەڵکەکە لە گەڕانەوەیان بۆ گوندەکانیان بەھۆی نەبوونی ھاوکاری ئاوەدانی سست ببنەوە.
 
 
==جوگرافییایجوگرافیای مەخموور==
 
 
لەڕووی جیوگرافییەوە مەڵبەندی قەزای مەخموور بەدووری (٥٦) کم دەکەوێتە خۆر ئاوای پارێزگای [[ھەولێر]]، لە باکوورییەوە [[قەزای دەشتی ھەولێر]] و [[خەبات]]ە و لە باشوورییەوە [[ڕوباری دیجلە]]یە، خۆر ھەڵاتی [[زێی بچوک]]ە و خۆر ئاوای [[زێی گەوەرە]]ییە. لەگەڵ پارێزگاکانی (موسل - کەرکوک - تکریت) ھاوسنورە. [[چیای بلباس]](قەرەچووغ) دەکەوێتە ناوەراستی قەزاکە و زورگەزراویش دەکەوێتە لای خۆرھەڵاتی باکووری. قەزای مەخموور خاکێکی بە پڕشت و پیتی ھەیە لەڕووی کشتوکاڵیەوە بەتایبەت بۆ (گەنم و جۆ) کە لە سەر ئاستی [[کوردستان]] و [[عێراق]] بە پلەی یەکەم دێت، ھەر بۆیە یەکەم و دووەم گەورەترین سایلۆ لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق لە مەخموور دروستکراوە. قەزای مەخموردەکەوێتەمەخمووردەکەوێتە سەر ھێلی (٣٥) پانی و (٤٣-٤٤) درێژی و ئاوھەواکەی گەرم و ئاوی ژێرزەوی ناسازە و ناشێت بۆخواردنەوە، بۆیە لەسەرچاوەی زێی گەورە لە پرۆژەی ئاوی (سلتان عبداللە) و دەمارەشیرینی [[کەندێناوە]] لەگوندی (گاوەرە) ئاو بۆ مەخمووردابین کراوە. بۆ ناحیەی [[قەراج]]یش لە [[زێی گەورە]] لە پرۆژەی ئاوی (حاجی عەلی) ئاو دابینکراوە لەگەڵ پڕۆژە ئاوی گوندی (دووانزە ھەوار). بۆ [[دیبەگە]]ش لە پڕۆژە ئاوی دیبەگە لە گوندی منارەی دەشتی مرکیە ئاو دابینکراوە. بۆناحیەی گوێڕیش لە زێی گەورە ئاو دابینکراوە. لە ئێستاکەشدا پلان ھەیە لەرێگەی پارێزگای ھەولێر و رێکخراوەکانەوە پڕۆژەیەکی تری ستراتیژی ئاو بۆ مەخموور و ناحیەکانی [[گوێڕ]] و [[دیبەگە]] دروستبکرێت لە سەر زێی گەورە لە گوندی (کوشاف)ی ناحیەی گوێڕ. قەزاکە لە دوو دەشتی سەرەکی فراوان پێک دێت ([[قەراج و کەندێناوە]]) لەگەڵ بەشێک لە[[دەشتی شەمامک]] کە ناوەندی قەزاکە کەوتووەتە بەری قەراج و پتر لە ٢١٠ گوند لەخۆ دەگرێت. سنوری قەزای مەخموور جیا لەوەی ناوچەیەکی دەوڵەمەندی کشتوکاڵی و ئاژەڵداریە، ھاوکات لەرووی بەرھەمە بیناسازی و نەوتیەکانیش دەوڵەمەندەو بەتایبەت لەناحیەکانی دیبەگە و قەراج بەدەیان بیرە نەوت ھەیە و پاڵاوگەی (خورمەلە)ش کەوتووەتە دیبەگە کە نەوت لەرێگەی کەرکوکەوە بەرەو بەندەری جیھانی رەوانە دەکات. بەشێوەیەکی گشتی روبەری قەزاکە (٣٥٢,٠٠٠) دۆنمە و رێژەی %٨ی کۆی گشتی رووبەری پارێزگای ھەولێر پێکدێنێت. رووبەری قەزای ناوەندیش (٨٨٠)کم٢. قەزای مەخموور سێ ناحیە لەخۆ دەگرێت ئەوانیش ( ١. قەراج"باقرت" - ٢. گوێڕ- ٣. کەندێناوە "دیبەگە)، لەساڵی ١٩٩٦یش دوای لکاندنی قەزاکە بە پارێزگای موسل رژێمی بەعس گوندی (مەلاقەرە)ی سەر بە ناحیەی کەندێناوەی بۆ عەرەبە ھاوردە و تەعریب چیەکان بە فەرمانی دیوانی سەرۆکایەتی ژمارە (٢٠٥٨٤) لە بەروای ١٦/٩/١٩٩٦ کردە ناحیە و ناوی نا ( عەدنانیە) ئەوەش بەناوی (عەدنان خەیروللا)ی کوڕە خەزوری دیکتاتۆر سەدام حسێن)بوو کە لە کۆتایی ساڵی ١٩٨٨لە فرۆکە لە پلانێکی سەدام و بەعس کەوتە خوارە ولە ئاسمانی ئەم گوندە گیانی لەدەست دا. بەڵام لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ و نەمانی رژێمی بەعس و گەڕانەوەی تەعریبچیەکان ئەو ناحیە بۆوە بە گوند، لەئێستادا ھەوڵی زۆر ھەیە کە جارێکی تر بکرێتەوە ناحیە بۆیە ئێستا تەوای ھۆکارەکانی بۆ ئامادەکراوە و چاوەڕێی ھەڵبژاردنی قەزاو ناحیەکانە. ھاوکات کەمپی کوردەکانی باکووری کوردستان لە بەری خۆرئاوای قەزای ناوەندی بەدووری ٣کم نیشتەجێن و لەرووی ئیداریەوە سەربە مەخموورن و لەلایەن کۆمسیۆنی بالای پەناھەندەکان سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان(unhcr) وحکوومەتی ھەرێم سەرپەرستی دەکرێن. کە وەک ئیدارەیەکی گشتی بەرێوەبەر و فەرمانگەی ھەیە و نزیکەی (١٢٠٠٠) دوانزە ھەزار مرۆڤی سڤیل)ی تێدادەژیت کە لەساڵی ١٩٩٨ وە لەو قەزایە نیشتەجێنە.ئەو کەمپەش تەنھا لەلایەن حکومەتی ھەرێم و پارێزگای ھەولێر کاروپرۆژەی بۆ ئەنجامداروە و لەرووی خوێندن و پەرورەدە و تەندروستی و ئەمنی و ھەلی کارەوە حکوومەتی ھەرێم رۆڵی بۆیان ھەیە.
 
 
ھێڵی ٤٢:
==ڕۆشنبیری و کەلتووری==
 
لەڕووی رۆشنبیری و کەلتورییەوە قەزای مەخموور رۆشنبیریەتی و کەلتورێکی تایبەت مەندی بە خۆیەوە ھەیە و خاوەنی کەلتورێکی دەوڵەمەندە بە [[حەیران]] و بابەتە فۆلکلۆریەکان و رۆشنبیریەکانەوە، مەخموور یان دەشتی کاکی بەکاکی (قەراج و کەندێناوە) بە مەڵبەندی لە دایک بوونی حەیران و بەستە دادەنرێت، ھەربۆیەش گوتەک ھەیە کەدەڵێت" قەراج و کەندێناوە ھەوێنی حەیرانن". چەند کەلە رۆشنبیر و نوسەر و شاعیر و ھونەرمەندی دیاری کورد لەم دەڤەرە لەدایک بونە و ژیاون، لەم رۆژگارەشدا خودان سەدان کەسایەتی دیاری رۆشنبیرە، حکومەتی ھەرێم لەرێگەی لایەنەپەیوەندارەکانەوە بایەخێکی تەواوی بەم سنورەداوە ئێستا لەناوەندی سەنتەری قەزا دوو (سەنتەری رۆشنبیری) و لەناحیەکانیش سەنتەری رۆشنبیری ھەیە. لەرووی ئەمنیەوە بەھۆی ھاوسنور بونی لەگەڵ پارێزگاکانی موسڵ و تکریت و کەرکوک کە لەدوای پرۆسەی ئازادی و بەردەوام کردەی تیرۆرستی لەو شارانە بوونی ھەیە، بەتایبەتی موسڵ کە مۆلگەی گروپە تیرۆرستەکانە، دەشێت قەزای مەخموریشمەخمووریش شلژانی ئەمنی بەخۆوە ببینێت، بەڵام دڵسۆزی و شەو نخونی کارمەندانی ھێزەکانی ئاسایش پارێزی سنوورەکە بە پاڵپشتی خەڵکی دەڤەرکە، وایان کردوە کە قەزاکە جیابکرێتەوە لەتەواوی ناوچەکانی تری عێراق و ناوچەدابرێندراوەکان لەروی ئارامیەوە. ئێستا قەزاکە ئاسایش و ئارامیەکی تەوای ھەیە وەک ناوچەکانی [[ھەرێمی کوردستان]]. حکوومەتی ھەرێمیش لەم رووەوە بایەخێکی تایبەتی بۆ سنورەکە ھەیە و ھاوکاری دەزگاکانی ئاسایش دەکات. لە نێوان دوو ئیدارییەوە بەھۆی لکاندنی بە پارێزگای موسڵ و کارنەکردنی ئەو پارێزگایە بۆیە مەخموور لەروی ئاوەدانیەوە بێ بەش بووە، چونکە بەشە بودجەی قەزاکە لەلایەن حکوومەتی ناوەندەوە لەسەر پارێزگای [[موسڵ]] تەرخانکراوە موسڵیش بودجەکە رەوانە ناکات و ھیچ دەستێکی ھاوکاریشی نەبووە، تا ئێستا بۆ دەڤەرکە، ئەوەی دەبیندرێت ھەوڵ و کۆششی حکوومەتی ھەرێم و پارێزگای ھەولێر و رێکخراوە خێرخوازیەکانە بۆ سنورەکەیان کردوە. بۆیە ئەمڕۆ لەروی ئاوەدانیەوە مەخموور پێداویستیەکی زۆری ھەیە و خەڵکی سنورەکە خوازیاری گەرانەوەی قەزاکەیانن بۆسەر ھەولێر، تا ئەو دایکە دڵسۆزە لەباوەشیانگرێت و دەستی ھاوکاری و ئاوەدانیان بۆدرێژبکاتەوە ناوچەکەیان ببوژێتەوە.