دیموکراسی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٥٠:
== کلتوری دیموکراسی ==
بۆ ئەو ولاتانەی نەریتێکی
لایەنێکی سەرەکی کلتوری دیموکراسی چەمکی "ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆز=Loyal Opposition". ئەمەیان گۆڕانێکی کلتوری زەحمەتە بە تایبەتی لەو وڵاتانەی دەستا و دەستی دەسەڵات بە رێگەی توند و تیژی بووە. زاراوەکە لە ناوەرۆکدا مانای ئەوەیە کە ھەموو لایەنەکانی سیستەمی دیموکراسی پابەندبوونێکی گشتی بە بەھا بنچینەییەکان کۆیان دەکاتەوە. رەنگە نەیارانی سیاسی لەگەڵ یەکتر کۆک نەبن بەڵام دەبێ لێبوردەیی لەگەڵ یەکتری بنوێنن و دان بە شەرعیەتی و گرنگی رۆڵی یەکتری بنێن. رێسا سەرەکییەکانی ئەم کۆمەڵگەیە پێویستە ھانی لێبوردەیی و نەرمی نواندن لە دانوستانی میللی بدەن. لە کۆمەڵگەیەکی لەمجۆرەدا دۆڕاوەکان بە حوکمی دەنگدەران قایل دەبن لە پاش کۆتایی ھەڵبژاردنەکان و، بوار بە دەستاودەستی ئاشتیانەی دەسەڵات دەکەن. دۆڕاوەکان دڵیان بەوە ئارامە کە ژیان و ئازادیی خۆیان لەدەست نادەن و لەبەشداریکردن لە ژیانی رۆژانەی کۆمەڵگە بەردەوام دەبن. ئەوان دلسۆزی سیاسەتەکانی حکومەت نین، بەڵام دڵسۆزی شەرعیەتی بنچینەیی دەوڵەت و خودی پرۆسە دیموکراسیەکەن.
|