نیویۆرک: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Épine (لێدوان | بەشدارییەکان) ب Épine پەڕەی نیویۆرکی گواستەوە بۆ نیویۆرک سیتی: سیتییەکە بەشێکە لە ناوی شارەکە کاکە! |
Épine (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary |
||
ھێڵی ٦:
| ناوی فەرمی =
| ناوی خۆماڵی =New York City
| زمانی ناوی خۆماڵی =
| ناوەکانی دیکە =
| جۆری نیشتنگە =
ھێڵی ٢٢٣:
| ماڵپەڕ =
| پەراوێزەکان =}}
{{تێک نەچێ|نیویۆرک (ویلایەت)}}
'''نیویۆرک سیتی''' ({{ئینگ|New York}}) گەورەترین شاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە لە ڕووی دانیشتوانەوە، وە گەورەترین شاری ویلایەتی [[نیویۆرک (ویلایەت)|نیویۆرکە]]، دانیشتوانی شارەکە زۆرترە لە ھەشت میلیۆن و دوسەد و چل و چوار ھەزار کەس، [[پەیکەری]] ئازادی کە یەکێکە لە ناوبانگترین پەیکەری جیھانی لە شارەکە ھەیە و سەردانیکەران یان گەشتیارانی شارەکە ھەمیشە سەردانی پەیکەرەکە دەکەن وە بەپێێ سەرژمێریەوە ساڵانە ٥٠ میلیۆن کەس سەردانی شارەکە دەکەن، لە مێژووشدا شارەکە پایتەختی [[ویلایەتە یەکگرتووەکان|ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا]] بووە لەنێوان ساڵانی [[١٧٨٥]] تاوەکوو [[١٧٩٠]].
نیویۆرک، بەپایتەختی ئابووریی ئەمریکا دادەنرێتو ژمارەی دانیشتووانەکەشی لەھەموو شارەکانی تری ئەمریکا زیاترەو چەندین ناوەندو تاوەری بازرگانیو دارایی گەورەی لێیە کە جێگای سەرنجی ھەموو دونیایەو تەنانەت بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکانیش (UN)و بازاڕی دراوی جیھانیش لەوێیە، ھەروەک گەورەترین دامودەزگای دەوڵەتو پیشەسازیی لەئەمریکا لەوێیە بەشێوەیەک کە ٧ میلیۆن کەس کاردەکەن لەو شارە کە تەنیا ١٧ ھەزار کارگەی بەرھەمھێنانی جلوبەرگی ھەیە، ھەروەک زیاتر لە ٦٠ کەناڵی ئاسمانیو تەلەفزیۆنی لێیە لەگەڵ چەندین ھەلی کار لەکەناری رووبارەکانیو کارگە جیاجیاکانی بواری پیشەسازیی خۆراکو چاپو مۆبیلیاتو بازاڕی دراو.. ھتد. ئەوە جگە لەو مۆزەخانەو ھۆڵانەی بۆ چالاکی ھونەرییو رووناکبیریی بەکاردێن بەتایبەت کە زۆرینەیان دەکەونە سەر شەقامێکی ناسراوی شارەکە بەناوی (برۆدوای).
|